یه‌كه‌م خۆپیشاندان له‌ئیسلامدا: دواى موسوڵمان بوونى (عومه‌ر) راسته‌وخۆ له‌پێغه‌مبه‌رى خواى پرسى: ئێمه له‌سه‌ر حه‌ق نین‌و ئه‌وان له‌سه‌ر به‌تاڵ ؟ فه‌رمووى: به‌ڵىَ ..وتى: ئیتر بۆچى خۆمان بشارینه‌وه ؟ پێغه‌مبه‌رى خوا(eصلی الله علیه وسلم) فه‌رمووى: تۆ رات چییه ؟ وتى: بابچینه ده‌ره‌وه‌و موسوڵمان بوونى خۆمان له‌رێگه‌وبانه‌كانى (مه‌ككه) رابگه‌یه‌نینو ته‌وافى ده‌ورى (كه‌عبه) بكه‌ین ، پێغه‌مبه‌ر (eصلی الله علیه وسلم) فه‌رمووى: به‌ڵىَ واده‌كه‌ین .. موسوڵمانان به‌دوو ریز هاتنه ده‌ره‌وه‌و (حه‌مزه) له‌پێشه‌نگى ریزێكداو (عومه‌ر)یش له‌پێشه‌نگى ریزێكىتردا ، هه‌موو هوتافى (ئه‌ڵلاَهوئه‌كبه‌ر سوپاس بۆ خوا)یان ده‌كێشاو ، قورِه‌یش نه‌یتوانى رێگریان لێبكات به‌ڵكو خه‌ڵكى (مه‌ككه) ده‌رگاى ماڵه‌كانیان داخست‌و له‌وه‌ده‌چوو ترسیان هه‌بێت له‌موسوڵمانان و كاردانه‌وه‌یه‌كى ناكاو .. ئه‌و رۆژه یه‌كه‌م رۆژى موسوڵمان بوونى (عومه‌ر)ى كورِى (خه‌تتاب) بوو ، به‌ته‌نیا به‌وه‌وه رانه‌ما به‌ڵكو چوو بۆلاى پێشه‌وایانى بىَباوه‌رِ تا هه‌واڵى موسوڵمانبوونى رابگه‌یه‌نێتو له‌داخا شه‌ق به‌رن ، یه‌كه‌مجار روویكرده (ئه‌بوجه‌هل)و توند له‌ده‌رگایداو بىَهیچ پێشه‌كیه‌ك وتى: ئه‌وه‌نه‌تزانیوه موسوڵمان بووم ، (ئه‌بوجه‌هل) شڵه‌ژاو به‌رقه‌وه وتى: ده‌ك له‌ناوبچیت ئه‌مرِۆ ، ئنجا ده‌رگاكه‌ى به‌روویدا پێوه‌دایه‌وه ، (عومه‌ر) به‌رده‌وام بوو ئه‌وجا روویكرده (ئه‌بوسوفیان)و هه‌مان هه‌واڵى پێرِاگه‌یاندو ئه‌ویش ده‌رگاى به‌روویا داخست. مه‌به‌ستى (عومه‌ر) له‌دواى راگه‌یاندنى هه‌واڵى موسوڵمان بوونیه‌وه به‌شدارىبوون بوو له‌ئه‌شكه‌نجه‌و ئازارى برا موسوڵمانه‌كانیدا ، هه‌روه‌ها ده‌یویست شانازى خۆى به‌ده‌ربخات به‌موسوڵمان بوون‌و پابه‌ندبوونى به‌م ئاینه‌وه.. بۆیه باشترین رێگه‌ى دۆزییه‌وه كه‌راگه‌یاندنو بلاَوبوونه‌وه‌ى هه‌واڵى موسوڵمانبوونى بوو له‌رێگه‌ى (جه‌میل)ى كورِى (مه‌عمه‌ر)ه‌وه كه‌وا هه‌واڵو ده‌نگو باس له‌ده‌میا نه‌ده‌وه‌ستا ، (عومه‌ر) چوو بۆلاىو وتى: (جه‌میل) هه‌واڵێكت پێ بڵێم به‌لاَم لاى كه‌س باسى نه‌كه‌یت ، وتى: باشه ، وتى: ئاخر لاى كه‌س باسى نه‌كه‌یت ، موسوڵمان بووم و شاهیدى تاكو ته‌نیاى خوا‌و پێغه‌مبه‌رایه‌تى (محمد)م داوه.. هه‌ركه ئه‌م هه‌واڵه‌ى بیست راسته‌وخۆ هه‌ڵساو (عومه‌ر)یش دوا به‌دواى رۆیی و (جه‌میل) ده‌یوت: (عومه‌ر) له‌دین وه‌رگه‌رِا ، ئه‌ویش ده‌یوت: درۆده‌كات به‌ڵكو موسوڵمانبووم.. خه‌ڵكى(مه‌ككه) ده‌وریانگرتو ده‌ستیانكرد به‌لێدانى هه‌تا شلكوتیانكردو خستیان به‌زه‌ویداو خێرا (عومه‌ر) یه‌كێكیانى به‌كێشكردو ده‌ستى خسته سه‌رچاوىو وتى: پێیان بڵىَ لێم دوور بكه‌ونه‌وه ئه‌گینا چاوت كوێر ده‌كه‌م ، پیاوه‌كه دووریخسته‌وه‌و (عومه‌ر)یش شادمانبوو به‌وه‌ى چه‌شتى له‌پێناوى رێبازى خوادا. هێشتا یه‌كه‌م رۆژى موسوڵمانبوونى بوو، به‌ته‌نیا به‌وكرداره دانه‌ماو گه‌رِایه‌وه بۆماڵى خۆیان‌و مناڵه‌كانى كۆكرده‌وه‌و وتى: باهه‌موو بزانن من شاهیدى تاكو ته‌نیاى خودا‌و پێغه‌مبه‌رایه‌تى (محمد) ده‌ده‌مو فه‌رمانتان پێده‌كه‌م ئێوه‌ش باوه‌رِ به‌خواى تاكو ته‌نیا بهێنن.. (عه‌بدوڵلاَ)ى كورِى وتى: بابه‌گیان من ساڵێك ده‌بێت موسوڵمانبووم ، به‌م هه‌واڵه (عومه‌ر) توورِه‌بوون گرتىو وتى: وازت له‌باوكت هێنا بچێته ئاگرى دۆزه‌خه‌وه ده‌بێت تێرت لێبده‌م ..سه‌راپاى ته‌مه‌نى كاتىَ بیرى له‌باسى موسوڵمانبوونى كورِه‌كه‌ى ده‌كرده‌وه رقى لێى هه‌ڵده‌ستا.. (عومه‌ر) له‌رۆژى كۆچكرندا : (عومه‌ر) ئاگادارى ئه‌وه‌بوو یارانى پێغه‌مبه‌ر (صلی الله علیه وسلم) به‌نهێنى كۆچ ده‌كه‌ن بۆ (مه‌دینه) بۆخۆى واى پێباشبوو به‌ئاشكراو به‌دیار چاوى قورِه‌یشه‌وه كۆچ بكات …سه‌باره‌ت به‌و رووداوه‌ش (عه‌لى) كورِى (ئه‌بوتاڵیب) ده‌ڵێت: "هیچ یارێكى پێغه‌مبه‌ر(eصلی الله علیه وسلم) نه‌بوو به‌ئاشكرا كۆچ بكات جگه له(عومه‌ر) نه‌بێت ". كۆچى پێغه‌مبه‌ر(صلی الله علیه وسلم) به‌نهێنى جۆره رێسا‌و ده‌ستورێكى تێدایه بۆ شوێنكه‌وتوانى چونكه گه‌ربێتو پێغه‌مبه‌ر(صلی الله علیه وسلم) به‌ئاشكرا كۆچى بكردایه یاساى بێدارىو وه‌رگرتنى هۆكار له‌كاتى لاوازىو پێویستیدا پوچه‌ڵ ده‌بوویه‌وه.. هه‌موو موسوڵمانێكیش ناتوانێت له‌كاتى لاوازىو كزیدا روو به‌رووببێته‌وه ، به‌لاَم (عومه‌ر) رێگه‌یه‌كى بۆ خۆى هه‌ڵبژارد تاهێزو مه‌زنى ده‌ربخات. هه‌ر بۆیه رووداوى كۆچى (عومه‌ر) نمانایه‌كى به‌رزه بۆ هه‌وادارانى رێگه‌ى حه‌قو راستى تا هه‌ست بكه‌ن به‌هێزو توانا له‌م واقیعه وێكچوه‌ى ئه‌مرِۆدو په‌ندى لێوه‌ربگرین. (عومه‌ر) تیروكه‌وانو رمه‌كانى هه‌ڵگرتو وه‌ك به‌رگى جه‌نگى پۆشى بێت ، له‌كاتى جه‌مبوونى خه‌ڵكى (مه‌ككه)دا چوو بۆ ده‌ورى (كه‌عبه)..به‌ده‌ورى (كه‌عبه)یا گه‌رِاو دوورِكات نوێژیكرد له‌پاڵ مه‌نزڵى (ئیبراهیم)دا‌و دواى ته‌واوبوونى له‌نوێژه‌كه‌ى رووى تێكردنو وتى: ده‌ك رووتان ره‌ش بێت ، خوداوه‌ند لووتتان شۆرِ بكات .. كێتان خوازیارى هه‌تیوكه‌وتنى مناڵه‌كانیه‌تىو، ده‌یه‌وێت دایكى رۆڵه رۆى بۆ بكات‌و ژنه‌كه‌ى بێوه‌ژن بكه‌وێت با له‌پشتى ئه‌و دۆڵه‌وه پێم بگات وامن به‌یانى كۆچ ده‌كه‌م .. هه‌موو بێده‌نگ بوون‌و یچیان له‌زار نه‌هاته ده‌ره‌وه. بۆ رۆژى دوایى كۆچیكردو بیست موسوڵمانى زه‌بوونو لاوازیش له‌گه‌ڵیا كۆچیانكرد دواى چوونه ژێر پارێزگارى (عومه‌ر) ، ئه‌م ژماره‌یه‌ش زۆرترین ژماره‌ى كۆچبه‌ره‌كانبوو بگه‌ن به(مه‌دینه) به‌یه‌كجار. (عه‌بدوڵلاَ)ى كورِى (مه‌سعود) ده‌ڵێت: ئێمه لاواز‌و زه‌بوون بووین تا(عومه‌ر) موسوڵمانبوو..سوێندبێت به‌خوا تواناى ئه‌وه‌مان نه‌بوو له‌نێو (كه‌عبه)دا نوێژ بكه‌ین هه‌تا (عومه‌ر) موسوڵمانبوو و خوداوه‌ندیش ئایه‌تى: يَا أَيُّهَا النَّبِيُّ حَسْبُكَ اللَّهُ وَمَنِ اتَّبَعَكَ مِنَ الْمُؤْمِنِينَ (الڕنفال:64)ى دابه‌زاند. برایه‌تى له‌پێناوى خوایا: (عومه‌ر) ى كورِى (خه‌تتاب) ـ ره‌زاى خواى لێبێت ـ هاورِێیه‌كى زۆر خۆشه‌ویستى هه‌بوو ناوى( عه‌یاش)ى كورِى (ئه‌بىره‌بیعه) بوو ، له‌گه‌ڵ (عومه‌ر)دا كۆچیكرد بۆ (مه‌دینه) ..(عه‌یاش) له‌خانه‌واده‌یه‌كى ده‌وڵه‌مه‌ندى شارى (مه‌ككه)بوو.. براى هه‌ریه‌ك له(ئه‌بوجه‌هل)و (حارس)بوو ، كاتىَ به‌مه‌یانزانى زۆر تورِه‌بوونو سووربوون له‌سه‌رگه‌رِانه‌وه‌ىو شوێنىكه‌وتن تا (مه‌دینه)..هه‌ركه بینیان درۆیه‌كیانكردو وتیان: دایكت سوێندیخواردوه نه‌یه‌ته نێوماڵ‌و له‌ژێر سێبه‌ردا دانه‌نیشێت هه‌تا تۆ نه‌گه‌رِێیته‌وه..(عومه‌ر) هه‌ستى به‌وفێڵه‌كرد وتى: ده‌یانه‌وێت پاشگه‌زت بكه‌نه‌وه له‌ئاینه‌كه‌ت ، مه‌ترسه له‌چاره‌نووسى دایكت ئه‌گه‌ر هه‌ر بوه‌ستىَ له‌به‌ر گه‌رمادا خۆى بێزار‌و شه‌كه‌ت ده‌بێت خۆى راناگرێتو ده‌گه‌رِێته‌وه نێو ماڵ‌و حاڵه‌كه‌ى ، (عه‌یاش) كه‌وتبوه ژێركاریگه‌رى قسه‌ى براكانیه‌وه وتى: ئاخر ماڵ‌و داراییم هه‌یه له(مه‌ككه)و ده‌چم ماڵه‌كه‌م ده‌هێنمو چاكه له‌گه‌ڵ دایكم ده‌كه‌مو پاشان ده‌گه‌رِێمه‌وه.. (عومه‌ر) وتى: ناگه‌رِێیته‌وه ..(عه‌یاش)وتى: ماڵه‌كه‌م ده‌هێنمو ده‌گه‌رِێمه‌وه .. ئنجا (عومه‌ر) چاره‌سه‌رێكى دى خسته به‌رده‌مىو وتى: تۆ ئاگادارى حاڵى منیتو ده‌زانیت من یه‌كێكم له‌ده‌وڵه‌مه‌نده‌كانى شارى (مه‌ككه)و ماڵه‌كه‌م ده‌كه‌م به‌دوو به‌شه‌وه‌و نیوه‌ى بۆ تۆ‌و ئه‌وى دیكه‌شى بۆ خۆم..(عه‌یاش)رازى نه‌بوو گه‌رِایه‌وه، (عومه‌ر) هه‌ر وازى لێنه‌هێناو وتى: باشه حوشتره‌كه‌م ببه‌و پێى بگه‌رِێره‌وه‌و سابه‌ڵكو وه‌ك یاده‌وه‌رییه‌ك وابێت‌و بیرى موسوڵمانانت بكه‌وێته‌وه.. (عه‌یاش) گه‌رِایه‌وه بۆ (مه‌ككه)و له‌وىَ مایه‌وه هه‌تا ئایه‌تى: قُلْ يَا عِبَادِيَ الَّذِينَ أَسْرَفُوا عَلَى أَنْفُسِهِمْ لا تَقْنَطُوا مِنْ رَحْمَةِ اللَّهِ إِنَّ اللَّهَ يَغْفِرُ الذُّنُوبَ جَمِيعاً إِنَّهُ هُوَ الْغَفُورُ الرَّحِيمُ (الزمر:53)(عومه‌ر) ـ ره‌زاى خواى لێبێت ـ ئه‌م ئایه‌ته‌ى له‌سه‌ر رووپاى نامه‌یه‌ك نووسىو بۆینارد ..(عه‌یاش) هه‌میشه ده‌یخوێنده‌وه‌و له‌ماناكه‌ى تێنه‌ده‌گه‌یشتو نزایكرد خوداوه‌ند حاڵی بكات له‌ماناكه‌ى. به‌رده‌وام دوعایكرد تا حاڵیبوو له‌و ئایه‌ته‌ى بۆى ناردبوو تا له‌مه‌به‌سته‌كه‌ى حاڵیبوو كه‌ئاوه‌لاَبوونى ده‌روازه‌ى ته‌وبه‌یه..(عه‌یاش) به‌م ئایه‌ته ته‌وبه‌یكردو گه‌رِایه‌وه بۆ شارى (مه‌دینه).. چیرۆكى (عومه‌ر) له‌گه‌ڵ (عه‌یاش) ئاست‌و راده‌ى دڵسۆزى‌و راستگۆیى‌و بوونى مۆچیارىو قوربانیدان ده‌كات له‌نێوانیانداو ده‌بێت ئه‌و خۆشه‌ویستیه له‌نێوان یارانى هاورێبازدا بگاته ئه‌و ئاسته..ترسانى له‌چاره‌نووسى براى ئاینى هانیداو ئاماده‌بوو نیوه‌ى ماڵ‌و دارایى ببه‌خشێتو بۆ ته‌نیا ساتێكیش رانه‌ما له‌پێشكه‌شكردنى ئامۆژگارىو رێنومایى.. ئه‌مه‌یه مافى برا له‌سه‌ر براى هاوبیرو ئاینى. غه‌زاى (به‌در) : هه‌ركه جه‌نگو غه‌زاى (به‌در) هه‌ڵگیرساو موسوڵمانان تێكه‌ڵ به‌بىَباوه‌رِان بوون (عومه‌ر)ى كورِى (خه‌تتاب) ـ ره‌زاى خواى لێبێت ـ به‌نێو ریزه‌كاندا رِۆیشت به‌دووى خزمه نزیكه موشریكه‌كانیدا ده‌گه‌رِا بیاندۆزێته‌وه‌و بجه‌نگێت له‌گه‌ڵیان ..گه‌یى به(عێام)ى كورِى (هیشام)ى خاڵىو كوشتى..دواى ته‌واوبوونى جه‌نگه‌كه (سه‌عید)ى كورِى (عاێ) به‌خه‌مباریه‌وه دانیشت له‌سه‌ر ته‌رمى باوكى بىَباوه‌رِى..هات به‌بیریدا (عومه‌ر) باوكى كوشتبێت ، (عومه‌ر) هه‌ستى به‌م بۆچوونه‌كردو چوو بۆلاىو وتى: واده‌بینم شتێك له‌دڵتا هه‌بێت به‌رانبه‌ر به‌من ؛ ئاخۆ وا ده‌زانیت من باوكم كوشتبى ؛ نه‌به‌خوا من خاڵى خۆم كوشت خۆئه‌گه‌ر من بمكوشتایه هه‌رگیز به‌هانه‌م بۆ نه‌ده‌هێنایته‌وه‌و خۆ ئه‌و پیاوێكى بىَباوه‌رِبوو..(سه‌عید) ته‌ماشایه‌كى كرد‌و وتى: خۆ ئه‌گه‌ر تۆ بتكوشتایه ئه‌وا تۆ له‌سه‌ر حه‌ق بوویت‌و ئه‌ویش له‌سه‌ر ناحه‌ق.. هه‌ر له‌م غه‌زایه‌دا (سوهه‌یل)ى كورِى(عه‌مر)ى وتاربێژى قورِه‌یش دیل‌و ئه‌سیر كرا ، ئه‌وكه‌سه‌بوو كه‌وتارى ده‌دا سه‌رانى موشریكى دژ به‌موسوڵمانان هانده‌دا..كاتىَ (عومه‌ر)ى كورِى (خه‌تتاب) بینى وتى: ئه‌ى پێغه‌مبه‌رى خوا وازم لێبهێنه با ددانه‌كانى دره‌بهێنم بۆئه‌وه‌ى جارێكىتر وتار نه‌داتو قسه‌ى بۆ نه‌كرىَ ؟ پێغه‌مبه‌رى خواش(صلی الله علیه وسلم) فه‌رمووى: "تۆ چووزانى ده‌گونجێت رۆژێك بێت هه‌ڵوێستێكى تیا ببینیت ستایشى بكه‌یت .. ". پێشبینیه‌كه‌ى پێغه‌مبه‌ر(e) له‌جێى خۆیدابوو (سوهه‌یل) هه‌ڵوێستێكى جوامێرانه‌ى له‌نێو خه‌ڵكى (مه‌ككه)دا بینى‌و خه‌ریكبوو پاشگه‌زببنه‌وه‌و پێى وتن: ئێوه دوایین كه‌س بوون موسوڵمان بوون‌و مه‌بن به‌یه‌كه‌م كه‌س پاشگه‌زببنه‌وه. دیل‌و ئه‌سیره‌كانى (به‌در): سه‌باره‌ت به‌دیله‌كانى غه‌زاى به‌در پێغه‌مبه‌رى خوا(صلی الله علیه وسلم) راوێژیكرد له‌گه‌ڵ یاراندا ، (ئه‌بوبه‌كر) وتى: ئه‌و دیلانه خزم‌و كه‌سى خۆتنو ئازادییان بكه له‌برى قوربانیه‌كدا..به‌لاَم (عومه‌ر) ـ ره‌زاى خواى لێبێت ـ وتى: من واده‌بینم رێگه‌م بده‌یت ملى خزمه‌كانم بپه‌رِێنمو ، با (عه‌لى)ش ملى براكه‌ى بپه‌رِێنێتو (حه‌مزه)ش (عه‌باس)..تا په‌روه‌ردگار بزانێت سۆز‌و به‌زیى له‌دڵماندا نییه به‌رانبه‌ر موشریكه‌كان. پێغه‌مبه‌ر(صلی الله علیه وسلم) راوبۆچوونه‌كه‌ى (ئه‌بوبه‌كر)ى به‌دڵبوو ، ئنجا راماو به‌خه‌ڵكى وت: "خه‌ڵكینه خوا دڵ‌و ده‌روونى هه‌ندێكى نه‌رمو به‌سۆزو كردوه هه‌روه‌ك توىَى شیر..به‌هه‌مان چه‌شن دڵى هه‌ندێكیشى ره‌قكردوه به‌وێنه‌ى به‌رد..من واده‌بینم دڵى تۆ ئه‌ى ئه‌بوبه‌كر له‌ریزى دڵه ناسك‌و به‌سۆزه‌كانه..دڵت وه‌ك (ئیبراهیم) وایه كاتىَ وتى: فَمَنْ تَبِعَنِي فَإِنَّهُ مِنِّي وَمَنْ عَصَانِي فَإِنَّكَ غَفُورٌ رَحِيمٌ (ابراهیم: 36) یان وه‌ك دڵى (عیسا) ـ سه‌لامى خواى لێبێت ـ كاتىَ فه‌رمووى: إِنْ تُعَذِّبْهُمْ فَإِنَّهُمْ عِبَادُكَ وَإِنْ تَغْفِرْ لَهُمْ فَإِنَّكَ أَنْتَ الْعَزِيزُ الْحَكِيمُ (المائده:118). تۆش ئه‌ى (عومه‌ر) خوداوه‌ند دڵ به‌هێزى كردیت وه‌ك (نوح) كاتىَ ده‌فه‌رموێت: رَبِّ لا تَذَرْ عَلَى الْأَرْضِ مِنَ الْكَافِرِينَ دَيَّاراً (نوح: 26) یان وه‌ك (مو‌سا) ـ سه‌لامى خواى لێبێت ـ كاتىَ نزاده‌كاو ده‌فه‌رموێت : رَبَّنَا اطْمِسْ عَلَى أَمْوَالِهِمْ وَاشْدُدْ عَلَى قُلُوبِهِمْ فَلا يُؤْمِنُوا حَتَّى يَرَوُا الْعَذَابَ الْأَلِيمَ (یونس:88) ".
Facebook
Twitter
Youtube
RSS