دووهاوڕێی گیانی به‌گیانی... مامۆستا حه‌سه‌ن پێنجوێنی
شێخ نه‌بیلی عیوه‌زی - الشيخ نبيل العوضي - له‌دانیشتنێكی ته‌له‌فزیۆنیدا له‌شێخ عه‌بباسی به‌تتاوی ده‌پرسێ، هه‌ندێ جار هێما بۆ مه‌رگی دوو لاوده‌كه‌یت كه‌یه‌ك له‌دوای یه‌ك مردوون، ده‌كرێ به‌سه‌رهاتی ئه‌و دوولاوه‌مان بۆ باس بكه‌یت؟
ئه‌ویش ده‌ڵێت: به‌ڵێ به‌شانازییه‌وه باسی ده‌كه‌م چونكه من خۆم به‌چاوی خۆم بینیومه له‌زاری منیشه‌وه بانگخواز وخه‌تێبیێكی زۆر بابه‌ته‌كه‌یان له جیهانی ئیسلامی‌دا بڵاوكردۆته‌وه، و ئه‌مه‌ش به‌سه‌رهاته‌كه‌یانه:
رۆژێكیان ته‌رمی لاوێكی ته‌مه‌ن كه‌متر له چل ساڵیان هێنا بۆ مزگه‌وت ، وكۆمه‌ڵێ خزم وكه‌س وكارو دۆست وبراده‌رانی خۆی له‌ته‌كا بوو، كاتێ رۆیشتمه غوسڵخانهكه ئه‌م لاوه به‌خه‌ڵكه‌كه‌ی ده‌گوت: فه‌رموو بچنه ده‌ره‌وه، ته‌نانه‌ت به باوك وبرای مردووه‌كه‌ش، منیش زۆرم پێ سه‌یر بوو، له‌دڵی خۆمدا گوتم: ئه‌كه‌ر منیش جلی مردوو شۆریم له‌به‌را نه‌بوایه ده‌یكردمه ده‌ره‌وه، له دڵه‌وه ئه‌م كاره‌ی لاوهكهم پێ ناخۆش بوو پێم گوت: كاكه! من پێویستم به یه‌ك دوو كه‌س هه‌یه تا یارمه‌تیم بدات، ئه‌ویش گوتی: مامۆستا خۆم .. هه‌موو یارمه‌تییه‌كت ده‌ده‌م!!
كاتێ مردووه‌كه‌مان خسته سه‌ر ته‌ته شۆره‌كه، وبهرگهكانمان له‌به‌ر داكه‌ند ورووی مردووه‌كه ده‌ركه‌وت بانگ ورۆی لێ به‌رز بووه‌وه،و به‌ده‌نگی به‌رز ده‌گریا، منیش زۆرم پێ ناخۆش بوو گوتم: یه‌ڵڵا خۆیشت بۆ ده‌ره‌وه!! ئه‌گه‌ر تۆ وا بكه‌یت من كارم بۆ ناكرێت، ئه‌مه له‌لایه‌كه‌وه، له‌لایه‌كی تره‌وه تۆ نازانیت به‌م گریانه براكه‌ت ئازار ده‌چێژێت؟ گوتی: مامۆستا برام نییه!! هه‌ر زۆر سه‌رسام بووم، گوتم: تۆ باوك و براكانت كرده ده‌ره‌وه‌و هه‌ر خۆت له‌لای مایته‌وه، و به‌م لهكوڵییه بۆ ده‌گریت و برایشی نیت؟! گوتی: نه‌خێر.. گوتم: ئه‌ی تۆ چی مردووهكهیت؟
گوتی: من له باوك وبراو دایك و هه‌موو كه‌س و كارێكی ئه‌و به‌م نزیكترم!! گوتم: ئاخر په‌یوه‌ندی خزمایه‌تیتان چییه؟ گوتی: براده‌ربووین، و هاوه‌ڵی یه‌كتر.. زۆرم پێ سه‌یر بوو!! گوتم: باشه ئێمه خه‌ریكی شوردن وكفنكردنی ده‌بین، له‌گه‌ڵ یارمهتیدانهكهشتا بۆم بگێڕه‌وه بزانم په‌یوه‌ندیتان له‌گه‌ڵ یه‌كترا چۆن بووه وا له‌باوك و براو هه‌مووكه‌سێكی به‌م نزیكتریت و برایشی نیت؟!!.. وه‌ره پێشه‌وه ئاوبهدهستما بكه، و مقهستم بۆ بێنه‌و لۆكهم بۆ بێنه.. ئه‌مانه‌ی ئه‌نجام ده‌دا و به‌سه‌رهاته‌كه‌ی بۆ ده‌گێڕامه‌وه‌و ده‌یگوت: مامۆستا تو بیت و خوا هه‌رگیز له‌ژیانتا براده‌رو هاوه‌ڵی وه‌ك ئێمه‌ت دیوه؟!
گوتم: چۆن؟
گوتی: ئه‌مه هاوه‌ڵی منداڵیم بوو، هاوڕێی قوتابخانه‌م بوو!! له‌پۆلا پێكه‌وه داده‌نیشتین و له‌گۆڕه‌پانی قواتابخانهشدا پێكه‌وه یاریمان ده‌كرد!!
له‌كۆڵان وگهڕهكا پێكه‌وه ده‌گه‌ڕاین وپێكه‌وه یاریمان ده‌كرد!! ئێمه گه‌وره‌بووین وئه‌م پهیوهنییهشمان له‌ته‌كمانا گه‌وره‌بوو.. وامان لێ هات چه‌ند ده‌قیقه‌یه‌ك نه‌بێ لێك جیا نه‌ده‌بووینه‌وه مه‌گه‌ر شه‌وانه بۆ كاتی خه‌و و كاتی نانخواردنهكان.. تاقۆناغی ئاماده‌یی و زانكۆیشمان ته‌واو كرد ئه‌مه حاڵمان بوو!!
پاش زانكۆیش له یه‌ك شوێندا كارمان ده‌كرد..
دووخوشكمان هێنا.. هه‌ریه‌كه‌مان خوا كوڕ و كچێكی پێ به‌خشین..له دوو شوققه‌ی به‌رامبه‌را نیشته‌جێ بووین.. لهباڵهخانهیهكدا خانوومان گرت، ههریهكی شوققه‌یه‌ك به‌رامبه‌ر به‌یه‌كتر خه‌م و خۆشیمان پێكه‌وه به‌سه‌ر ده‌برد.. كاتێ پێك ده‌گه‌یشتینه‌وه شادیمان زیاتر ودڵمان خۆشتر ده‌بوو.. وامان لێهاتبوو له خواردن وخواردنه‌وه، و ترومبێل و هات و چۆشدا پێكه‌وه‌بووین..
وا ئه‌مڕۆ...
قسسهی بۆ نه‌هات و دایه پڕمه‌ی گریان.. و پاشان گوتی: مامۆستا! توبیتوخوا له‌م دنیادا برایه‌تی وه‌ك ئێمه‌ت دیووه؟!! منیش گریان گه‌رووی گرتم و گوتم: برایه‌تی وه‌ك ئێوه بێ وێنه‌یه!! زۆربرا هه‌یه ته‌نیا لهبۆنهكاندا سه‌ر له‌یه‌كتر ده‌ده‌ن، برا دووره‌كه‌ی خۆمم بیركه‌وته‌وه.و گوتم: من براكه‌ی خۆم له هه‌نده‌ران و ده‌ره‌وه‌ی وڵاته..
لهشۆردنهكهی بوومه‌وه‌و .. كفنهكهیمان تێوه پێچا..و ئه‌و لاوه‌ش هات سه‌ری لاداو ئه‌ملاو لای ماچ كرد و خووڕخووڕ فرمێسك به‌چاویا ده‌هاته خوارو سهرگونای مردووه‌كه‌ی ته‌ركرد، و كه‌وته هه‌نسكدان ..
له‌دڵی خۆما ده‌مگوت: ئه‌گه‌ر ئه‌مه وه‌زعی بێت له‌وانه‌یه به‌رگه نه‌گرێت و ئه‌میش بمرێت..!! ئیتر نوێژمان له‌سه‌ر كرد.. پاش نوێژه‌كه‌ش به‌ره‌و گۆڕستانمان برد.. له‌سه‌ر قه‌بران ده‌گریا.. پێمگوت: ئێستا فرسه‌ته به‌دڵ و به‌كوڵ بۆی بپاڕێره‌وه‌و دوعای خێری بۆ بكه، ماوه‌یه‌ك بێده‌نگ بوو، پاشان ده‌ستی بهدوعاكرد، دوعای ده‌كر و به كوڵ ده‌پاڕایه‌وه، و له‌دڵی خۆ‌یا بێ ئه‌وه‌ی بزانین چی ده‌ڵێت.. له‌كاتی نیوه‌ڕۆدا بوو ئه‌م لاوه‌مان ناشت و به‌خاكمان سپارد. له‌وڵاتی سعودییه‌ی ئێمه‌دا عاده‌ت وایه گۆڕه‌كان به ریز ریز هه‌ڵده‌كه‌نن و هه‌ر ریزه‌ش بریتییه لهسيی گۆڕ وزیاتر یا كه‌متر، و هه‌روه‌ك ریزه‌كان ژماره‌یان لێ ده‌درێت گۆڕه‌كانیش ژماره‌ی خۆیان له‌سه‌ر داده‌نرێت، و بۆ نموونه: ئه‌مه رێزی حه‌وته‌مه و گۆڕی پێنجه‌م یا شه‌شه‌م.. ئێمه‌ش ئه‌م لاوه‌مان له ریزی حه‌وته‌م وگۆڕی ده‌یه‌مدا ناشت.. ئیتر هه‌موو هاتینه‌وه‌و بڵاوه‌مان لێ‌كرد..
بۆ رۆژی دوایی من رۆیشتمبۆ نوسینگه‌كه‌ی خۆم له مزگه‌وت و ئه‌و حاڵ تانه‌ی وهاتم تۆمار ده‌كرد و جه‌ماعه‌تیش له ده‌ورما دانیشتبوون، ماوه‌یه‌كی پێ چوو قهرهباڵخییهك له‌و ناوه‌دا په‌یدا بوو منیش له فهڕاشهكهم پرسی ئه‌و قه‌ره‌باڵخییه چییه؟ گوتی: مامۆستا! لاوێك وه‌فاتی كردووه، و چاوه‌ڕوانی تۆن ..
گوتم: ئه‌ی بۆچ زووتر قسه‌ت نه‌كرد؟ فه‌رموو با بڕۆین، رۆیشتینه خواره‌وه، بۆ غوسڵخانهكه، و باوك و براكانی له‌سه‌ر ته‌ته شۆره‌كه دایان نا، و كاتێ سه‌رمان لادا، هه‌ر چه‌ند من له‌م حاڵه‌تانه‌دا زۆر دیققه‌ت ناده‌م، به‌ڵام له‌باوك و براكانیم پرسی و گوتم: ئه‌م دیمه‌ن وههیئهتهم به‌لاوه نامۆ نییه، من ئه‌م لاوه‌م له‌كوێ دیوه؟! وام هه‌ست ده‌كه‌م ده‌يناسم!!
باوكه جه‌رگ سوتاوه‌كه خووڕ خوڕ فرمێسك لهچاوهكانیهوه بهسهرگۆنایا ده‌هاته خوارو به‌ده‌نگێكی پڕلهخهم و په‌ژاره‌وه بانگی كردم وگوتی: مامۆستا گیان! دوێنێ له‌ته‌ك هاوهڵهكهیا بوو!! قوماشی كفنه‌كه‌ی ده‌دایه ده‌ستت و مقهستهكهی بۆ ده‌هێنایت، له‌گه‌ڵتا هاوه‌ڵه‌كه‌ی ئه‌م دیو ئه‌و دیو ده‌كرد، و دوێنێ بۆ هاوڕێی منداڵی و هاوه‌ڵی لاوی ده‌گریا.. وا ئێستا خۆیشی..... ده‌نگی بڕا وگریان زۆری بۆ هێنا و تێگه‌یشتم كه ئه‌مه هه‌ر ئه‌و لاوه‌یه كه دوێنێ به‌دڵ و به‌كوڵ بۆ هاوه‌ڵه‌كه‌ی ده‌گریا و پاش ناشتنی دوعاكانی ده‌كرد و ئێمه نه‌مان ده‌زانی چی ده‌ڵێت...!!
گوتم: چۆن وه‌فاتی كرد؟
گوتی: نیوه‌ڕۆ خێزانی نانی بۆداده‌نێ به‌ڵام ناتوانێ نان بخوات.. و به‌خێزانی ده‌ڵێت: سه‌رێك دهنێمهوهو راده‌كشێم به‌ڵكو كه‌مێ خه‌و بچێته چاوم.. له‌كاتی نوێژی عه‌سرا كه ده‌یه‌وێت خه‌به‌ری بكاته‌وه ده‌بینێ وه‌فاتی كردووه!!
باوكهكهیشی به‌كوڵ ده‌گریاو ده‌یگوت: بهرحمهت بێ نه‌یتوانی پاش هاوه‌ڵه‌كه‌ی بژی.. خوایه لێی خۆش ببیت.. ئێمه موڵكی تۆین و بۆلای تۆ ده‌گه‌ڕێینه‌وه..- إِنَّا لِلَّهِ وَإِنَّا إِلَيْهِ رَاجِعُونَ... إِنَّا لِلَّهِ وَإِنَّا إِلَيْهِ رَاجِعُونَ..
منیش بهباوكهكیم گوت: خواپاداشتت به‌خێر بداته‌وه‌و مادام ئه‌وه‌ند سابیری پاداشتت لای خوا گه‌وره‌یه، وخوایش ده‌فه‌رموێ: " وَبَشِّرِ الصَّابِرِينَ الَّذِينَ إِذَا أَصَابَتْهُمْ مُصِيبَةٌ قَالُوا: إِنَّا لِلَّهِ وَإِنَّا إِلَيْهِ رَاجِعُونَ ، أُولَئِكَ عَلَيْهِمْ صَلَوَاتٌ مِنْ رَبِّهِمْ وَرَحْمَةٌ وَأُولَئِكَ هُمُ الْمُهْتَدُونَ " سورة البقرة /157. مژده به‌و ئارام وخۆگرانه بده كه‌له‌كاتی لێقه‌ومان و جه‌رگ سووتانا خۆیان ده‌گرن و ده‌ڵێن: ئێمه موڵكی خواین و بۆلای ئه‌ويش ده‌گه‌ڕێینه‌وه، ئه‌وانه خوا سڵاوات و ره‌حمه‌تی خۆی به‌سه‌ریانا ده‌رژێنێ و ئه‌وانه رێنوێنیكراویش ده‌بن..
خوگربه هیوادارم خوا له‌گه‌ل هاوهڵهكهیا له‌به‌هه‌شتا كۆیان بكاته‌وه، له‌ورۆژه‌دا كه په‌روه‌ردگاری باڵاده‌ست بانگ ده‌كات: كوان ئه‌وانه‌ی له‌به‌ر خاتری من یه‌كتریان خۆش ویستووه؟! ئه‌مڕۆ كه هیچ سێبه‌رێك نییه ده‌یانخه‌مه ژێر سایه‌ی ره‌حمه‌تی خۆمه‌وه.. پاش نوێژ وكفنهكهی هه‌ڵمان گرت وبردمان بۆسهرگۆڕستان و له‌وێ شتێكی چاوه‌ڕوان نه‌كراومان دی، گۆڕی دراوسێی هاوه‌ڵه‌كه‌ی چۆڵ بو، له‌راستیدا به‌لامه‌وه وه‌ك موسته‌حیل وابوو، كه له‌دوێنێوه جه‌نازه‌یه‌كیان بۆ ئه‌م گۆڕستانه نه‌هێنابێت ...
خستمانه ناو گۆڕهكهیهوهو هاتمه ده‌ره‌وه ده‌ستمان به‌نزا كرد بۆیان وبه‌دڵ بۆیان ده‌پاڕاینه‌وه كه‌و خوا له گوناهیان خۆش ببێت و به‌زه‌یی پیانا بێته‌وه.. خوایه له‌سه‌ر كورسیه به‌رامبه‌ره‌كانی به‌هه‌شتا و له‌نزیك شای پڕ ده‌سه‌ڵاتی بوونه‌وه‌ردا پێكه‌وه كۆیان بكه‌یته‌وه!!
# ئه‌م رووداوه له وڵاتی حیجاز و له ناوچه‌ی جیدده روویداوه.. ده‌توانن كلیكی ئه‌م لینكه بكه‌ن و له‌ده‌می خودی مامۆستا مردوو شۆرهكهوهبهعهرهبی بیبیستن، كه شێخ عه‌بباس به‌تتاوی ده‌یگێڕێته‌وه:
http://video.aol.ca/video-detail/-/819624581
له سایتی مامۆستا حه‌سه‌ن پێنجوێنیهوه وه‌رگیراوه
http://www.penjweny.org
|