قورئانی پیرۆز
بیروباوه‌ڕ
فه‌رمووده‌
وانه‌كانی‌ فیقهی‌ ئیسلامی‌
په‌روه‌رده‌و ئه‌خلاق
ژیاننامه‌
مێژوو
خێزان‌و منداڵ
فه‌تواشه‌رعیه‌كان
وتاره‌كانی‌ هه‌ینی‌
زیكرودوعاكان
قوتابخانه‌ی‌ سه‌ڵاحه‌دین
گه‌نجان
هونه‌ر
هه‌مه‌ره‌نگ
كتێبخانه‌‌ر
ته‌رم و جه‌نازه‌‌ر
55
308831
بناغه‌و کۆڵه‌که‌کانی ئیمان
بنچینه‌كانی ئیمان

بنچینه‌كانی  ئیمان:

1- باوه‌ر به‌ خوای گه‌وره
2- باوه‌ر فریشته‌كانی خوا
3- باوه‌ر به‌ په‌رتووكه‌كانی خوا
4- باوه‌ر به‌ پيغه‌مبه‌رانی خوا
5- باوه‌ر به‌ رؤژی دوایی
6- باوه‌ر به‌ قه‌زاو قه‌ده‌ر

باوه‌ر به‌خوای گه‌وره:
* ده‌بيت وا باوه‌رمان به‌ خوای گه‌وره‌ بيت كه‌ یه‌ك خوا هه‌یه‌ و تاك و ته‌نهایه‌و هیچ شه‌ریك و هاوبه‌شی نیه‌ و بؤ راپه‌راندنی كاره‌كانی پيویستی به‌ كه‌س نیه‌ ، به‌لكو هه‌موو خه‌لك پيویست به‌وه.
* ده‌بيت وا باوه‌رمان به‌ خوای گه‌وره‌ بيت كه‌ خوا دروستكاری مرؤ و جنؤكه‌ و هه‌موو گیاندار و ئاسمانه‌كان و زه‌وی و رؤژ و مانگ و ئه‌ستيره‌ و چیا و دؤل و گژو گیا و دارو دره‌خت و هه‌موو بونه‌وه‌ريكه‌......
* ده‌بيت وا باوه‌رمان به‌ خوای گه‌وره‌ بيت كه‌ ژیان و مردن ، خؤشی و ناخؤشی ، قازانج و زیان ، رزق و رؤزی و هه‌موو شتيك له‌ ژيرده‌ستی خوای گه‌وره‌ دایه‌ و هه‌ر ئه‌و ده‌توانيت به‌هه‌موو كاريك هه‌لسيت ، خوا هه‌ر كاريكی بويت ده‌ليت ببه‌ و یه‌كسه‌ر ده‌بيت.
* ده‌بيت وا باوه‌رمان به‌ خوای گه‌وره‌ بيت كه‌ خوا هیچ كه‌م و كورتیيكی نیه‌ و له‌ هه‌موو خه‌لك به‌ ده‌سه‌لاتتر و به‌ تواناتر و زاناتره‌ و هه‌موو شتيك ده‌بینيت و هیچ شتيك له‌ خوا وون نابيت و ته‌نها ئه‌و شتی غه‌یب ده‌زانيت ، چاوديره‌ به‌سه‌ر هه‌موو كارو كرده‌وه‌یه‌كی مرؤف و بونه‌وه‌ر.
* ده‌بيت وا باوه‌رمان به‌ خوای گه‌وره‌ بيت كه‌ ته‌نها خوا شایه‌نی په‌رستنه‌ و ده‌بيت ته‌نها ئه‌و بپه‌رستین و سويند ته‌نها به‌ خوای گه‌وره‌ بخؤین و هاوار ته‌نها بؤ خوا به‌رین و هه‌موو كارو كرده‌وه‌یيكیشمان ته‌ها بؤ خوا بيت.
* ده‌بيت وا باوه‌رمان به‌ خوای گه‌وره‌ بيت كه‌ ته‌نها به‌رنامه‌ی خوا كه‌ ئیسلامه‌ ته‌واو و دروسته‌و هیچ كه‌م و كورتیه‌كی تیا نیه‌ و ته‌نها ئه‌و به‌كه‌لكی هه‌موو سه‌رده‌ميك ديت و هه‌موو به‌رنامه‌كانی تر ده‌سكردی مرؤف وه‌ك عه‌لمانیه‌ت ، ماركسیه‌ت ،........ درؤ و ناراست و ناته‌واون.

باوه‌ر به‌ فریشته‌كانی خوا ، ملائیكه:
* ده‌بيت باوه‌ريكی ته‌واومان و به‌ هه‌موو فریشته‌كانی خوا هه‌بيت كه‌ ژماریان یه‌كجار زؤره‌ و هه‌رگیز بئ‌ فه‌رمانی خوا ناكه‌ن و خوای گه‌وره‌ هه‌ر مه‌لائیكه‌تئ كاريكی بؤ داناوه‌ و هه‌ر فه‌رمانيكیان پئ بكات جئ به‌جئ ی ده‌كه‌ن ، فریشته‌كان هه‌رگیز ناخه‌ون وه‌ خواردن و خواردنه‌وه‌ ناخؤن وه‌ به‌رده‌وام تاعه‌ت و عیباده‌تی خوا ده‌كه‌ن ، به‌ فه‌رمانی خوا هه‌یانه‌ باران ده‌بارينئ یا با هه‌لده‌كات یا مرؤف ده‌پاريزيت یا رووحی خه‌لك ده‌كيشيت ، ......هه‌موو مرؤفيكیش دوو فریشته‌ی ،مه‌لائیكه‌ی، له‌سه‌ر شان هه‌یه‌ و چاكه‌و خراپه‌كانی ده‌نووسيت و له‌رؤژی دوایدا پیشانی یه‌كه‌یه‌كه‌مان ده‌درينه‌وه‌ و هه‌موو كارو كرده‌وه‌كانی خؤمان ده‌بینینه‌وه.

باوه‌ر به‌ په‌رتووكه‌كانی خوا:
* ده‌بيت باوه‌ريكی ته‌واومان و به‌ هه‌موو ئه‌و په‌رتووكانه‌ بيت كه‌ خوای گه‌وره‌ ناردوونیه‌تیه‌ خواره‌وه‌ وه‌ك.
١- قورئانی پیرؤز ، بؤ پيغه‌مبه‌رمان محمد صلى الله عليه وسلم هاتؤته‌ خواره‌وه.
٢- ئینجیل ، بؤ پيغه‌مبه‌ر عیسی هاتؤته‌ خواره‌وه.
٣- ته‌ورات ، بؤ پيغه‌مبه‌ر موسی هاتؤته‌ خواره‌وه.
٤- زه‌بور ، بؤ پيغه‌مبه‌ر داود هاتؤته‌ خواره‌وه.
٥- صحف ، بؤ پيغه‌مبه‌ر ئیبراهیم هاتؤته‌ خواره‌وه‌،،،،هتد به‌لام ئيستا ئینجیل و ته‌ورات و زه‌بور و صحف هه‌موویان له‌لایه‌ن مرؤفه‌كانه‌وه‌ ده‌ستكاری كراون و گؤردراون به‌كه‌لكی ژیان نایين و خويندنه‌وه‌یان گوناهه‌ ، ته‌نها قورئان وه‌كو خؤی ماوه‌و كه‌س ناتوانيت ده‌ستكاری بكات تا رؤژی قیامه‌ت چونكه‌ خوای گه‌وره‌ وه‌عدی پاراستنی داوه.
* ده‌بيت باوه‌ريكی ته‌واومان به‌وه‌ هه‌بيت كه‌ ته‌نها به‌رنامه‌ی خوا قورئان شایه‌نی ئه‌وه‌یه‌ بكريته‌ ده‌ستور و به‌رنامه‌ی ژیان و جگه‌ له‌ قورئان هه‌ر به‌رنامه‌یه‌كی تری دونیایی ناراست و ناته‌واوه‌ و هه‌ركه‌سئ‌ باوه‌ریان پئ بينيت و بینكات به‌ به‌رنامه‌ی ژیانی خؤی زؤر گوناه بار ده‌بيت وله‌ بازنه‌ی ئیسلام ده‌چيته‌ ده‌ره‌وه‌ ، چونكه‌ خوا ئيمه‌ی دروست كردووه‌ و هه‌ر ئه‌ویش شایه‌نی ئه‌وه‌یه‌ به‌رنامه‌ی ژیانمان بؤ دابنيت.
* ده‌بيت باوه‌ريكی ته‌واومان به‌وه‌ هه‌بيت كه‌ قورئانی پیرؤز ووته‌ و قسه‌ی خوای گه‌وره‌یه‌ و باوه‌رمان به‌هه‌موو ئایه‌تيكی قورئان هه‌بيت و هه‌ر فه‌رمانيكمان پئ بكات ده‌بيت بيلین به‌سه‌رچاو و جئ به‌جئ ی بكه‌ین.

باوه‌ر به‌ پيغه‌مبه‌رانی خوا:
خوای گه‌وره‌ ١٢٤٠٠٠ پيغه‌مبه‌ری ناردوون بؤ مرؤفایه‌تی ، پيغه‌مبه‌ران وه‌كو ئيمه‌ مرؤف بوونه‌ ، به‌لام مه‌عصوم بوونه‌ و هه‌رگیز گوناه و تاوانیان ئه‌نجام نه‌داوه‌ و بئ‌ فه‌رمانی خوایان نه‌كردووه‌ ، ئيمه‌ی موسلمان ده‌بيت باوه‌ريكی ته‌واومان به‌هه‌موو پيغه‌مبه‌ران هه‌بيت به‌بئ‌ جیاوازی و هه‌موو پيغه‌مبه‌رانمان خؤش بوين هه‌ر له‌ یه‌كه‌م پيغه‌مبه‌ره‌وه‌ كه‌ ئاده‌مه‌ تا كؤتا پيغه‌مبه‌ر كه‌ پيغه‌مبه‌ری ئيمه‌یه‌ محمد صلى الله عليه وسلم ده‌بيت گويرایه‌لی پيغه‌مبه‌ره‌كه‌مان بین و ئه‌وه‌ی ئه‌و فه‌رمانی پيكردووین ده‌بيت هه‌مووی جئ به‌جئ‌ بكه‌ین ، پيغه‌مبه‌ران بؤ ئه‌وه‌ هاتوون.
* تا خه‌لك له‌ تاریكی نه‌زانی و كوفره‌وه‌ به‌ره‌و رووناكی و خؤری ئیسلام به‌رن.
* بؤ ئه‌وه‌ هاتوون خه‌لك فيربكه‌ن چیتر تاعه‌ت و عیباده‌ت بؤ بت و سه‌نه‌م و قه‌بر و رؤژ و مانگ و ئه‌ستيره‌ نه‌كه‌ن و سويندیان پئ نه‌خؤن ، به‌لكو ته‌نها خوای تاك و ته‌نها بپه‌رستن و هاوبه‌ش شیركی بؤ په‌یدا نه‌كه‌ن.
* پيغه‌مبه‌ران بؤ ئه‌وه‌ هاتوون تا ده‌ستی زولمليكراو و هه‌ژاران بگرن و سه‌ریان خه‌ن و مافه‌كانیان بؤ بسينن ، ئامؤژگاری زالمان بكه‌ن تا واز له‌ زولم و سته‌م بهينن و ئه‌گه‌ر وازیش نه‌هينن ده‌ستیان ببرن.
* پيغه‌مبه‌ران بؤ ئه‌وه‌ هاتوون ئاشتی و خؤش گوزه‌رانی بلاوبكه‌نه‌وه‌ و سولح و ئاشته‌وایی له‌نيوان خه‌لكانی دوژمندار و ناحه‌ز بكه‌ن.
* پيغه‌مبه‌ران بؤ ئه‌وه‌ هاتوون تا به‌د ره‌وشتی و بئ‌ ئه‌خلاقی نه‌هيلن و بنه‌بری بكه‌ن و چیتر خه‌لك وه‌كو ئاژه‌ل نه‌ژیيت و خؤیان به‌ جل و به‌رگی شه‌رعی و شه‌رم و شكؤوه‌ دابپؤشن ، پيغه‌مبه‌ران ره‌وشت و ئه‌خلاقی جوانیان له‌نيو خه‌لكدا بلاوكردؤته‌وه.

باوه‌ر به‌ رؤژی دوایی ، قیامه‌ت:
خوای گه‌وره‌ دوای ئه‌وه‌ی بؤ ماوه‌ی چه‌ندان ملیؤن سال ژیان و گوزه‌رانی بؤ مرؤفه‌كان دانا و زه‌وی بؤ راخستوون و ئاسمانی وه‌كو سه‌قف بؤ راگرتن له‌ ئاسمانه‌وه‌ بارانی بؤ باراندوون و هه‌موو رزق و رؤزیه‌كی بؤ ناردوین بؤ ئه‌وه‌یه‌ تاقیمان بكاته‌وه‌ كامه‌مان سوپاس و ستایشی خوا ده‌كه‌ین له‌ سه‌ر هه‌موو ناز و نیعمه‌ته‌كانی خوا و ئیمانی پئ ده‌هينین كاری چاك ئه‌نجامده‌ده‌ین ، دوای هه‌موو ئه‌مانه‌ رؤژيك داديت خوای گه‌وره‌ كؤتایی به‌و ژیانه‌ ده‌هينيت و هه‌موو شتيك تيك ده‌دات و به‌ ئاسمان و زه‌ویشه‌وه‌ و هه‌موو مرؤفه‌كانیش ده‌مرن پاشان هه‌موو خه‌لك زیندوو ده‌كاته‌وه‌ و یه‌كه‌یه‌كه‌یان حیسابیان له‌گه‌ل ده‌كات و ئه‌وه‌ی گويرایه‌لی خوای كردبيت و ئه‌وی په‌رستبيت و كاری چاكه‌ی ئه‌نجام دابيت ئه‌وه‌ باشترین پاداشتی ده‌داته‌وه‌ و به‌ به‌هه‌شتی به‌رینی شاد ده‌كات ، به‌هه‌شتیش خؤشترین شوينه‌ و هه‌ر شتيك حه‌ز و ئاره‌زوت لئ بئ له‌ به‌هه‌شت هه‌یه‌ و هه‌رگیز تووشی ناره‌حه‌تی و ناخؤشی نايیت و هه‌تا هه‌تا هه‌ر به‌ گه‌نجی له‌ به‌هه‌شت ده‌مينیه‌وه‌ ، به‌ پيچه‌وانه‌ی ئه‌وه‌ش ، هه‌ركه‌سئ‌ خوای نه‌په‌رستبيت و كاری خراپه‌ی ئه‌نجامدابيت توندترین سزای ده‌دات و ده‌یخاته‌ جه‌هه‌نه‌م ، جه‌هه‌نه‌میش ناخؤشترین شوينه‌ و ئاگريكی گه‌وره‌ی بليسه‌داره‌ و شوينی هه‌موو ئه‌و كه‌سه‌ خراپ و بئ دینانه‌ی تیا ده‌بيته‌وه‌ كه‌ له‌ دونیادا بئ‌ فه‌رمانی خوایان كردووه.

باوه‌ر به‌ قه‌زاو قه‌ده‌ر:
خوای گه‌وره‌ كه‌ هه‌موو بونه‌وه‌ری دروستكردووه‌ و هه‌مووی له‌ ژير ده‌ستی ئه‌وه‌ و به‌ فه‌رمانی ئه‌و ژیان رئ ده‌كات ، هیچ گه‌لایه‌ك له‌ داريك به‌ر نابيته‌وه‌ مه‌گه‌ر به‌ فه‌رمانی خوا نه‌بيت ، خوایه‌ك ئه‌وه‌نده‌ به‌ ده‌سه‌لات و به‌توانا بيت و هه‌موو شتيك ئه‌و دروستی كردبيت ئه‌وا چاره‌نووسی هه‌موو شتيكیش ده‌زانيت ، ده‌زانيت كه‌ی له‌ دایك ده‌بیت و كه‌ی ده‌مریت و به‌یانی چیت به‌سه‌ر ديت و چی ده‌كه‌یت ژیانت خؤش ده‌بيت و یاخود ژیانت ناخؤش ده‌بییت ، خوا ده‌زانيت رزقت چه‌نده‌ ، ته‌مه‌نت چه‌نده‌ ، هه‌مووی لای خوا تؤماركراوه‌ و نووسراوه‌ ، ئه‌مه‌ش مانای ئه‌وه‌ی ناگه‌یينيت كه‌ كاتيك مرؤف تاوانيك ئه‌نجام ده‌دات خوای گه‌وره‌ وای له‌ چاره‌نووس نوسیبيت ده‌بيت به‌لكو خوا عیلمی پئ هه‌یه‌ چونكه‌ زانست و عیلمی خوا پيش هه‌موو كاريك ده‌كه‌ويت ، ده‌بيت باوه‌رمان به‌وه‌ بيت جگه‌ له‌ خوا هیچ كه‌سيكی تر ئه‌م شتانه‌ نازانيت و ته‌نها خوای گه‌وره‌ پئ ی ئاگاداره‌ و زانایه‌.

ئه‌م بابه‌ته   ‌ 1025 جار خوێندراوه‌ته‌وه‌
24/05/2015
بۆچوون بنێره
هیچ کۆمێنتێک نه‌نوسراوه‌ .
1
ژماره‌ی بۆچوون
تکایه‌ سه‌رنجێک مه‌نوسه‌ که‌له‌گه‌ڵ ڕه‌وشتی گه‌له‌که‌مان ناگونجێت ئه‌م سه‌رنجانه‌ پاش پیاچوونه‌وه‌ بڵاوده‌کرێنه‌وه‌.
 
   
بابه‌تی زیاتر ...
1