له خوا غافڵ مه‌بن
خواى گه‌وره خاوه‌نى ئاسمانه‌كان و زه‌وىیه و ئاگادارى هه‌موو ورد‌و درشتێكه له‌م بونه‌وه‌ره‌دا هه‌روه‌ك له قورئان و سوننه‌ت دا ئاماژه‌ى پێكراوه ئه‌مه‌ش بۆ ئه‌وه‌ى مرۆڤ غافڵ نه‌بێ و بزانىَ خواى گه‌وره چاوى لێیه‌تى و هه‌مووكارو كرده‌وه‌یه‌كى له‌سه‌ر حساب ده‌كات ئه‌گه‌ر مسقاڵه زه‌ره‌یه‌كیش بێت... بۆ نمونه:
1- ولقد خلقنا فوقكم سبع طرائق وما كنا الخلق غافلين(المؤمنون :17) واته: سوێند به‌خوا به‌رِاستى ئێمه له رِاسه‌رتانه‌وه حه‌وت چین ئاسمانمان دروستكردووه و ئێمه هه‌رگیزله دروستكراوان غافڵ و بێئاگانین و هیچ شتێكمان لێ ون نابێت و هیچیش پشت گوىَ ناخه‌ین .
2- وقل للذين لا يؤمنون اعلموا على مكانتكم إنا عاملون وانتظروا إنا منتظرين ولله غيب السماوات والأرض وإليه يرجع الأمر كله فاعبد وتوكل وما ربك بغافل عما تعملون(هود:123) واته: بڵێ به‌وانه كه برِوا ناهێنن : ئێوه له‌شوێنى خۆتاندا كارى خۆتان بكه‌ن و به‌رِاستى ئێمه‌ش خه‌ریكى كارى خۆمان ده‌بین به‌رده‌وامیش چاوه‌رِێی ده‌ره‌نجامى هه‌ردوولا بكه‌ن و ئێمه‌ش به‌رِاستى چاوه‌رِێبن ( دیاره خواى گه‌وره ته‌وفیقى كێ ده‌دات و هی كێش نادات) .. هه‌ر بۆخوایه نهێنى و نادیاره‌كانى ئاسمان و زه‌وى هه‌موو كار‌و فرمانیش هه‌ر بۆ ئه‌و زاته ده‌گه‌رێته‌وه ده‌ى كه‌وابوو هه‌ر ئه‌و بپه‌رسته‌و ته‌نها پشت به‌و ببه‌سته هه‌رگیز خواى په‌روه‌ردگارت بێئاگانیه له‌وه‌ى ئێوه ده‌یكه‌ن و ئه‌نجامى ده‌ده‌ن ..
3- ولكل درجات مما عملوا وما ربك بغافل عما يعملون(الآنعام:132) واته: بۆ هه‌ر یه‌كێك له بێباوه‌رِ و موسڵمان چه‌نده‌ها پله‌و پایه‌ى هه‌یه و هه‌ر ركه‌سێك به‌جۆرێك پاداشتى خۆى له چاك یان له خراپ وه‌رده‌گرێت و خواى په‌روه‌ردگارت بێئاگانیه له‌و كرده‌وانه‌ى كه ده‌یكه‌ن .
4- قل يا أهل الكتاب لم تصدون عن سبيل الله من امن تبغونها عوجاً وأنتم شهد و وما الله بغافل عما تعملون (ال عمران:99) واته: به خاوه‌ن كتێبه‌كان بڵێ :ئه‌ى خاوه‌نانى كتێبى ئاسمانى بۆ رِێده‌گرن له بڵاوبوونه‌وه‌ى ئایینى خوا‌و ده‌تانه‌وێت ئه‌وى باوه‌رِى هێناوه رِێبازى دیندارى به چه‌وتى بگرێت ؟ له كلتێكدا خۆتان شایه‌تن و چاك ده‌زانن (ئه‌وه رِاست نیه‌و چه‌وته) دڵنیاش بن كه خوا غافڵ و بێئاگانیه له و شتانه‌ى كه ده‌یكه‌ن .
5- وقل الحمد لله سيريكم اياتة فتعرفونها وما ربك بغافل عما تعملون(النمل:93) واته: بڵێ : سوپاس و ستایش بۆ خوایه له ئاینده‌یه‌كى نزیكدا به‌ڵگه‌و نیشانه‌كانى خۆیتان نیشان ده‌دات و ده‌یانناسنه‌وه كه هه‌مووى دروستكراوو به‌دیهێنراوى خوایه بێگومان په‌روه‌ردگارى تۆ غافڵ و بێ ئاگانیه له‌و كار‌و كرده‌وانه‌ى كه ئه‌نجامى ده‌ده‌ن ..
6- ومن حيث خرجت فول وجهك شطر المسجد الحرام وإنه للحق من ربك وما الله بغافل عما تعملون(البقرة:149) واته: له هه‌ر شوێنێكه‌وه ده‌رچویته ده‌لاه‌وه له هه‌ر كوێ بویت له نوێژه‌كاندا رِووبكه‌ره كه‌عبه‌ى پیرۆز بێگومان ئه‌و فه‌رمانه‌حه‌ق و رِاستیه و له‌لایه‌ن په‌روه‌ردگارته‌وه‌یه خوا غافڵ و بێ‌ئاگا نیه له‌و كار‌و كرده‌وانه‌ى ئه‌نجامى ده‌ده‌ن .
7-ئه‌وانه‌ى بێئاگاو غافڵن له‌پله‌ى ئاده‌میزادىیه‌وه داده‌به‌زنه پله‌ى ئاژه‌لێتى: ولقد ذرأنا لجهنم كثيراً من الجن والأنس له‌م قلوب لا يفقهون بها ولهم أعين لا يبصرون بها ولهم اذان لا يسمعون بها أولئك كالأنعام بل هم أضل أولئك هم الغافلون(الأعراف:179) واته: سوێند به‌خوا بێگومان ئێمه زۆر له‌په‌رى و ئاده‌میزادمان بۆ دۆزه‌خ داناوه ئه‌وانه دڵیان هه‌یه و كه‌چى هه‌قى پێنادۆزنه‌وه و چاویان هه‌یه و هه‌قی پێنابینن و گوێیان هه‌یه و هه‌قی پێنابیستن ئائه‌وانه وه‌كو ئاژه‌ڵ وان بگره وێڵ و سه‌رگه‌ردانتریشن ئائه‌وانه غافڵ بێ‌ئاگان . له فه‌رمووده‌یه‌كیشدا حه‌زره‌ت (ص) ده‌فه‌رموێت: إن الله يبغض كل جعظري جواظ صخاب في الاسواق جيفة بالليل حمار بالنهار عالم بالدنيا جاهل بامر الاخرة) رواه ابن حبان / الالبانى / السلسلة الصحيحة 1/331/ رقم
واته: به‌رِاستى رِقى له‌وانه‌یه كه فیزدار وخه‌ڵك به‌كه‌م زانن و مۆن و رِقاوین وله بازارِدا قیرِه‌قیرِكه‌ر و له شه‌ودا لاكه تۆپیون و هه‌ڵناستن بۆ نوێژ‌و له‌رِۆژیشدا گوێدرێژن و زانان به دنیا و نه‌فام و جاهیلن به ئاخیره‌ت چه‌ند وه‌سفێكى سه‌یره تو خوا سه‌د ده‌ر سه‌د باسى حاڵى ئه‌وانه نیه كه دوورن له به‌رنامه‌ى خواوه ..
8- اقترب للناس حسابهم وهم فى غفلة معرضون ما يأتيهم من ذكر من ربهم محدث إلا استمعوا وهم يلعبون لاهية قلوبهم وأسروا النجوى الذين ظلموا هل هذا إلا بشر مثلكم أفتأتون السحر وأنتم تبصرون(الانبيا: 1-3) واته: لێپرسینه‌وه‌و حیسابى خه‌لڕك نزیك بۆته‌وه له كاتێكدا زۆربه‌یان بێ ئاگا‌و غافڵن و پشتیان له ئایینى خوا كردووه ورِوویان لێ وه‌رگێرِاوه و هیچ یاده‌وه‌ریه‌كى تازه‌یان له لایه‌ن په‌روه‌ردگاریانه‌وه بۆ نایه‌ت كه ئه‌وان گوێ بیستى نه‌بووبن و له كاته‌دا یارى و گه‌مه‌نه‌كن دڵه‌كانیان بێئاگاو سه‌رگه‌ردانه ئه‌وانه‌ش كه سته‌میان كرد قسه‌كانیان شارده‌وه و به‌نهێنى ده‌یانووت، ئایا ئه‌مه ته‌نها به‌شه‌رێك نیه وه‌ك ئێوه ؟! ئایا ئێوه به‌ده‌م جادووگه‌ریه‌وره ده‌چنن؟! له كاتێكدا ئێوه چاوتان هه‌یه‌و ده‌بینن ! (واته: وه‌ك خۆیان دواى هه‌ق ناكه‌ون ، خه‌ڵكیش سارد ده‌كه‌نه‌وه‌و هه‌ق به جادوو دائه‌نێن و گاڵته به‌وانه ده‌كه‌ن كه‌به‌دوار رِێ رِاست ده‌كه‌ون) .
9- فاليوم ننجيك ببدنك لتكون لمن خلفك اية وغن كثيراً من الناس عن اياتنا لغافلون(يونس:92) واته: (ئه‌ى فیرعه‌ون ئه‌مرِۆ كه نقوم بوویت لاشه‌ى تۆ رِزگار ده‌كه‌ین تا ببێته موعجیزه و په‌ند و ئامۆژگارى بۆ ئه‌وانه‌ى دواى تۆ دێن و (بزانن كه تۆ خوا نه‌بویت و به‌چاوى خۆیان لاشه‌ى سارد و سرِ و بێگییانت ببینن و له‌سه‌رنجامى تاوان و سته‌م تێبگه‌ن) به‌ڵام بورِاستى زۆربه‌ى خه‌ڵك له ئایات و موعجیزه‌كانى ئێمه غافڵ بێ‌ئاگان ..
10- وما يغرب عن ربك من مثقال ذرة في الارض ولا في السم و ولا أصغر من ذلك ولا اكبر إلا في كتاب مبين(يونس:61) واته: ئه‌ى محمد (ص) هیچ شتێك له په‌روه‌ردگارى تۆ ون نابێت له مسقاڵه زه‌رِه‌یه‌كه‌وه له‌زه‌وى یان له ئاسماندا بچوكتر بێت یان گه‌وره‌تر و هه‌مووى له دۆسیه‌كى تایبه‌تى ئاشكرادایه لاى ئێمه‌و تۆمار كراوه ..
پێغه‌مبه‌رِیش (ص) ئاماژه بۆ ئه‌م رِاستیه ده‌كات و ده‌فه‌رموێت ولا يغترن احدكم بالله فإن الله لوكان غافلاً شيئاً لاْغفل البعوضة والخردلة والذرة) (تفسير ابن كثير 6/129) واته: له خوا غافل مه‌بن و له سنور ده‌رمه‌چن به‌رِاستى ئه‌گه‌ر خوا غافڵ بوایه و گوێى نه‌دایه به‌دروستكراوه‌كانى ئه‌وا گوىَى نه‌ئه‌دا به‌مێشوله‌و ده‌نكه خه‌رته‌له‌و مێرووله‌و ...هتد ..
ده‌ى كه‌خوا رزقى هه‌موو ئه‌و دروستكراوانه بدات و بوونیان پارێزرابێ و هه‌موو هاوسه‌نگى خۆیان رِاگرن و رِۆڵى خۆیان ببینن به‌جۆره‌ى كه خوا بۆی دیارى كردوون له دنیادا ئیتر چۆن مرۆڤێك كه‌خوا كردویه‌تى به جێ‌نشین له سه‌ر زه‌وى یه‌د و هه‌موو ئه‌و شتانه‌ى تر‌ى له‌به‌ر ئه‌م دروستكردووه و دنیای بۆ ته‌سخیر كردووه چۆن لێ غافڵ ده‌بێ و چۆن لێ ناپرسێته‌وه ؟!
11-زۆرجار غه‌فڵه‌ت درێژه ده‌كێشىَ تا دوا ساته‌كانى سه‌ر مه‌رگ و گیان ده‌رچوون ئه‌و كاته‌ى كه مرۆڤ قاچێكى له دنی و قاچێكى له ئاخیره‌ت دایه و مه‌لایكه‌ت لۆمه‌ى ده‌كه‌ن و پێى ده‌ڵێن لقد كنت فى غفلة من هذا فكشفنا عنك غطائك فبصرك اليوم حديد(ق 22) واته: به بێباوه‌رِان ده‌وترێت: سوێند به خوا به‌رِاستى تۆ له‌م به‌سه‌رهاته غافڵ بوویت و گوێى خۆت لێ خه‌واندبوو ئێستا ئێمه په‌رده‌مان له‌سه‌ر چاوت لاد و هه‌موو رشاستیه‌كان ده‌بینیت وچاوه‌كانت تیژه ..
12-هوشیار بوونه‌وه له‌كاتێكدا كه كار له كار ترازاوه و سودى نیه؟! (حتى إذا فتحت يأجوج ومأجوج وهم من كل حدب ينسلون واقترب الوعد الحق فإذا هي شاخصة أبصار ألذين كفروا يا ويلنا قد كنا فى غفلة من بل كنا ظالمين) (الانبي و:97) واته: ئه‌و كاته‌ى به‌ربه‌سته‌كه‌ى (ذو القرنين) له‌سه‌ر دوو تیره‌ى (يأجوج ومأجوج) ده‌كرێته‌وه (كه ئه‌مه‌ش یه‌كێكه له نیشانه‌كانى نزیك بوونه‌وه‌ى كۆتاى دنیا) و ئه‌وانه ئه‌و كاته له هه‌موو كون و كه‌لێنێكه‌وه به لێشاو دێن ئوسا ئیتر به‌ڵێنى رِاستى نزیك ده‌بێته‌وه وده‌ست پێده‌كات ئنجا ده‌بینیت چاوى ئه‌وانه‌ى بێباوه‌رِن ئه‌بڵه‌ق و زه‌ق ده‌بێت و ده‌لێت: هاوار بۆ ئێمه چاك غافڵ بووین له‌م رِۆژه‌و له‌م سه‌ره‌نجامه، نه‌ك هه‌ر ئه‌وه ! به‌ڵكوو ئێمه سته‌مكاریش بووین .,
13- (وعد الله لا يخلف الله وعده ولكن أكثر الناس لا يعلمون يعلمون ظاهراً من الدنيا وهم عن الأخرة هم غافلون) (الروم:7) واته: بێگومان ئه‌وه به‌ڵێنى خوا خۆیه‌تى خوا به‌ڵێنى خۆى ده‌باته سه‌ر به‌سه‌ر خستنى هه‌ق و رِاستى و به هێنانى قیامه‌ت و ...هتد، هه‌رچه‌ند زۆربه‌ى خه‌ڵكى ته‌نها به‌رِواڵه‌ت له دنیا ده‌زانن و عه‌قڵیلن له چاویاندایه ئه‌وانه بێئاگاو بێ خه‌به‌رن له رِۆژى دوایى و قیامه‌ت.
14-حه‌زره‌ت (ص) تا چاوى خه‌ڵك بكاته‌وه‌و رِێیان بۆ رِۆشن بكاته‌وه وبێئاگاكان به ئاگا بهێنێته‌وه (لتنذر قوماً ما أنذر اباؤهم فهم غافلون) (يس:6) واته: تا ئینزارى خه‌ڵكى بكات و وریایان بكاته‌وه له سزاى خوایى له كاتێكدا كه باوك و پاپیریان ئاگادارنه‌كراونه‌ته‌وه و بێئاگ و غافڵن ..
|