كچێكی ته‌مه‌ن (14) ساڵ خه‌ڵكێكی زۆر له‌سه‌ر ده‌ستی موسڵمان ده‌بن
بانگخوازی بچكۆله "ئه‌فنان " چیرۆكێكی واقیعی په‌روه‌رده‌یی كارگیه‌ر.كچێكی سعودی ته‌مه‌ن 14 ساڵ خه‌ڵكێكی زۆر له سه‌ر ده‌ستی موسڵمان بوون، فه‌رموون با پێكه‌وه پێی ئاشنا ببین و دوعای خێری بۆ بكه‌ین:دایكی ئه‌فنان وتی: كاتێك من حامیله بووم به كچه‌كه‌م (ئه‌فنان)ه‌وه، باوكم خه‌وی بینی له خه‌ویدا چه‌ند چۆله‌كه‌یه‌كی بچووكی بینی به ئاسماندا ده‌فڕین و له نێویاندا كۆترێكی سپی زۆر جوانكیله ده‌فڕی، به‌ره‌و دوور فڕی و بۆ ترۆپكی ئاسمان به‌رزبوویه‌وه.پرسیارم سه‌باره‌ت به لێكدانه‌وه و ته‌فسیری خه‌وه‌كه له باوكم كرد، پێی وتم كه ئه‌و چۆله‌كانه منداڵی منن و پاش ماوه‌یه‌كی تر كچێكی له خواترسم ده‌بێت، قسه‌كه‌ی ته‌واو نه‌كرد، منیش پرسیارم لێنه‌كرد له باره‌ی لێكدانه‌وه‌ی ئه‌و خه‌وه‌وه، دواتر كچه‌كه‌م (ئه‌فنان) له دایكبوو، له راستیدا كچێكی له خواترس بوو، شوێنه‌واری ئافه‌رتی ساڵح و چاكم تێدا به‌دی ده‌كرد.له ساته‌وه‌ختی منداڵی‌دا به‌هیچ شێوه‌یه‌ك پانتۆڵ و جلوبه‌رگی ته‌سكی له‌به‌ر نه‌ده‌كرد، زۆر به توندیش ره‌تیده‌كرده‌وه ئه‌گه‌ر چی ئه‌و هێشتا منداڵ و بچكۆله بوو، كاتێكیش چووه پۆلی چواره‌می سه‌ره‌تایی، به ته‌واوه‌تی له هه‌موو ئه‌و شتانه دووركه‌وته‌وه كه ده‌بوونه مایه‌ی خه‌شم و قین و تووه‌ڕی خوا، بۆیه ئاماده نه‌بوو بچێت بۆ نادی و هۆڵی شایی و خۆشی، ته‌نانه‌ت ئه‌گه‌ر شاییه‌كه هی كه‌سێكی زۆر نزیكیش بووایه، زۆر هۆگر و په‌یوه‌ست بوو به ئاینه‌كه‌یه‌وه و پی داگری له‌سه‌ر ده‌كرد و زۆر به جۆش و خرۆش بوو بۆی، پارێزگاری له نوێژه فه‌رز و سوننه‌ته‌كانی ده‌كرد.
بانگه‌واز كردن بۆ لای خودا كاتێك (ئه‌فنان) گه‌یشته قۆناغی ناوه‌ندی، ده‌ستیكرد به كار‌و پرۆژه‌كانی له بانگه‌وازكردن بۆ لای خوا، هه‌ركات خراپه‌یه‌كی ببینایه به توندی ئینكاری و رێگری لێده‌كرد.پارێزگاری له حیجاب و باڵاپۆشییه‌كه‌ی ده‌كرد و پێوه‌ی پابه‌ند بوو، ئه‌گه‌رچی هێشتا له‌سه‌ریشی (واجب) نه‌بوو بوو. سه‌ره‌تای بانگه‌وازكردنی بۆ لای خوایه‌كه‌م كه‌س كه له‌سه‌ر ده‌ستی موسڵمان بوو، خزمه‌تكاره سریلانكییه‌كه‌مان بوو، دایكی ئه‌فنان ده‌یووت: كاتێك كوڕه بچكۆڵه‌كه‌م (عه‌بدوڵڵا) بوو، له‌به‌رئه‌وه‌ی فه‌رمانبه‌ر بووم، ناچار بووم خزمه‌تكارێك بگرم بۆ ئه‌وه‌ی له ستاوه‌ختی غیاب و له‌ماڵ نه‌بوونی مندا گرنگی بدات به كوڕ‌كه‌م، ئه‌و خزمه‌تكاره‌ش ئافه‌رتێكی نه‌سرانی بوو.پاش ئه‌وه‌ی (ئه‌فنان) زانی كه خزمه‌تكاره‌كه موسڵمان نییه، تووڕه بوو، وتی ناكرێت و نابێت كه‌سێكی كافر خزمه‌تی بكات، منیش له‌به‌رئه‌وه‌ی زۆر پێویستیم به‌و خزمه‌تكاره هه‌بوو هیچ گرنگییه‌كم به قسه‌كانی نه‌دا، ته‌نها پاش دوو مانگ، خزمه‌تكاره‌كه هاته لام و زۆر دڵخۆش و به كه‌یف بوو، وتی: دایه من رزگارم بوو، ئه‌فنان فێری ئیسلامی كردووم و من شایه‌تی ده‌ده‌م و ده‌ڵێم: "أشهدوان لا إله الا الله وان محمدا رسول الله " منیش زۆر دڵخۆش بووم به‌و هه‌واڵه.
تاقیكردنه‌وه و ئیمان پته‌وی ئه‌فنان:ئه‌فنان ئه‌و ئێش و ئازاره‌ی له ئێمه ده‌شارده‌وه و ده‌یوت: ئازارێكی ساده له قاچمدایه، پاش دوو مانگ شه‌ل بوو، كاتێك پرسارمان لێده‌كرد، ده‌یوت ئازارێكی ساده‌یه و ئینشائه‌ڵڵا لاده‌چێت و نامێنێت، دوای مانگێك ته‌واو په‌كی كه‌وت و له رۆیشتن كه‌وت و نه‌یده‌توانی بڕوات، له ژووری نه‌خۆشخانه دكتۆرێكی توركی و وه‌رگێڕێك و سسته‌رێكمان له‌گه‌ڵ بوو (هه‌موویان نا موسڵمان بوون)، دكتۆره‌كه پێی وتین: قاچی تووشی شێرپه‌نچه بوه، سێ ده‌رزی كیمیاوی ده‌درێتێ، به‌ڵام دوایی مووی سه‌ر و برۆكانی به ته‌واوی ده‌ڕوێته‌وه، من و باوكی و مامی كاتێك هه‌واڵه‌كه‌مان بیست تووشی شله‌ژان و حه‌په‌سان و شۆك هاتین، دانیشتین و زۆر به تاس و به كوڵ ده‌گریایین، به‌ڵام ئه‌فنان هه‌ردوو ده‌ستی خستیبووه سه‌رده‌می و زۆر دڵخۆش بوو ده‌یوت (الحمدلله، الحمدلله، الحمدلله) نزیكم كرده‌وه له خۆم و باوه‌شم پیاكرد و له ئامێزم گرت، به‌ده‌م گریانه‌وه پێموت: ئه‌فنان چیته؟ ئه‌ویش وتی: دایكه (الحمدلله) موسیبه‌ته‌كه له خۆمدایه نه‌ك له ئایینه‌كه‌مدا، به ده‌نگی به‌رز هاواری ده‌كرد و سوپاسگوزاری خودای ده‌كرد و ده‌یوت (الحمدلله) هه‌موانیش به‌وپه‌ڕی سه‌رسامیی و سه‌رسوڕمانه‌وه ته‌ماشایان ده‌كرد و لێیان ده‌ڕوانی!!!خۆم زۆر به بچوك هاته پێش چاو، كاتێك چاوم به كچه بچكۆله‌كه‌م و ئیمان و باوه‌ڕه به‌رزه‌كه‌ی كه‌وت، موته‌ئه‌سیر بووین به‌و هه‌ڵوێسته و به ئیمان پته‌وی ئه‌فنان.دكتۆر و وه‌رگێڕ و سسته‌ره‌كه كاتیك ئاستی ئیمان به‌رزی ئه‌فنانیان بینی ده‌ستبه‌جێ موسڵمان بوون، ئای چ ئافره‌تێكی گه‌وره و مه‌زنه.گه‌شتی چاره‌سه‌ر و بانگه‌واز بۆ لای خودا:پێش ئه‌وه‌ی ئه‌فنان ده‌ستبكات به چاره‌سه‌ر به به‌كارهێنانی ده‌رزی كیمیاوی، مامی داوای لێ‌كرد كه (سه‌ر تاشێك)ی بۆ ئاماده بكه‌ن تا قژی ببڕێت پێش ئه‌وه‌ی به چارسه‌ره‌كه هه‌ڵوه‌برێت، به‌ڵام ئه‌و زۆر به توندی به‌رپه‌رچیدایه‌وه‌وه و ره‌تیكرده‌وه.هه‌وڵمدا قه‌ناعه‌تی پێبكه‌م و خواست و ره‌غبه‌تی مامی جێبه‌جێ بكات، به‌ڵام هه‌روه‌ك خۆی وابوو سوور بوو له‌سه ره‌فزكردنی ئه‌و كاره و ده‌یوت: من نامه‌وێت مه‌حروم و بێبه‌ش بم له پاداشتی هه‌ر تاڵه قژێكی سه‌رم كه ده‌وه‌رێت.
من و هاوسه‌ره‌كه‌م و ئه‌فنان به یه‌كه‌م فڕۆكه به‌رێكه‌وتین بۆ ئه‌مریكا به مه‌به‌ستی چاره‌سه‌ركردنی ئه‌فنان، كاتێك گه‌یشتینه ئه‌وێ، دكتۆرێكی ئه‌مریكی ئافره‌ت، كه ماوه‌ی (15) ساڵ له سعودیه كاربی كرد بوو، هه‌ندێ وشه‌ی عه‌ره‌بی به باشی ده‌زانی، موقابه‌له و چاوپێكه‌وتنی له‌گه‌ڵكردین، كاتێك ئه‌فنان ئه‌وی بینی پرسیاری لێ‌كرد:ئایا تۆ موسڵمانیت؟ئه‌ویشو تی: نا..ئه‌فنان له‌گه‌ڵ خۆی بردی بۆ یه‌كێك له ژووره‌كان و له‌گه‌ڵیدا دانیشت و ده‌ستیكرد به بانگكردنی بۆ ئیسلام، دكتۆره‌كه هات بۆ لام و چاوه‌كانی پڕبووبوون له ئه‌سرین و فرمێسك و وتی: من ماوه‌ی (15) ساڵ له سعودیه بووم، كه‌س بانگی نه‌كردووم بۆ ئیسلام، كه‌چی ئێستا ئه‌و كچه بچكۆله هاتووه و له‌سه‌رده‌ستی موسڵمان ده‌بم.
له ئه‌مریكا پێیان وتین: هیچ چارسه‌رێكی نییه ته‌نها ئه‌وه نه‌بێت قاچی ببڕینه‌وه بۆ ئه‌وه‌ی شێرپه‌نجه‌كه‌ی نه‌گاته سییه‌كانی و بیكوژێت.ئه‌فنان نه ده‌ترسا له‌وه‌ی قاچی ببڕنه‌وه، به‌ڵكو ئه‌و ترس و خه‌می هه‌بوو بۆ هه‌ست و نه‌ستی دایك و باوكی. رۆژێك له رۆژان ئه‌فنان له رێگه‌ی (ماسنجه‌ر)ه‌وه قسه‌ی له‌گه‌ڵ یه‌كێك له هاوڕێكانی ده‌كرد به ناوی (رانیا) و پرسیاری لێده‌كرد.ئه‌فنان: رات چۆنه رێگه‌یان پێبده‌م قاچم ببڕنه‌وه؟رانیا هه‌وڵیدا دڵنیاو ئارامی بكاته‌وه و پێی وت: ده‌توانن قاچێكی به‌دیلت بۆ دابنێِن، به‌ڵام ئه‌فنان وه‌ڵامی دایه‌وه به ته‌نها وشه‌یه‌ك و وتی: من هه‌م و غه‌مم قاچم نییه، به‌ڵكو ته‌نها هیواو ئاواتی من ئه‌وه‌یه كاتێك خستمیانه ناو گۆره‌وه كامل و ته‌واو بم (واته ئیمانم ته‌واو و كامل بێت).رانیا ده‌ڵێت: پاش وه‌ڵامه‌كه‌ی ئه‌فنان هه‌ستم كرد به‌وه‌ی من له به‌رانبه‌ر ئه‌ودا بچكۆله‌م و له هیچ تێناگه‌م، من هه‌موو بیر‌و ئه‌ندێشه‌م لای ئه‌وه‌یه له‌مه‌ودوا ئه‌و چۆن ده‌ژی، به‌ڵام بیركردنه‌وه‌ی ئه‌و زۆر له‌وه به‌رز و باڵاتره، ئه‌و بیر له‌وه ده‌كاته‌وه كه چۆن ده‌مرێت.دایكی ده‌ڵێت: پاش ئه‌وه‌ی قاچی (ئه‌فنان)مان بڕیه‌وه گه‌راینه‌و بۆ ریاز، به‌ڵام ئه‌وه‌ی كتوپڕ بوو شێرپه‌نجه گه‌یشته سییه‌كانی.ئیدی حاڵه‌ته‌كه‌ی زۆر نائومێدانه بوو، به جۆریبَك له‌سه‌ر جێگه دایان‌نابوو كه به ته‌نیشتییه‌وه دوگمه‌یه‌ك هه‌بوو، ته‌نها به ده‌ست نان به دوگمه‌كه‌دا ده‌رزییه‌كی سڕكه‌ر و ده‌رزییه‌كی موغه‌زی ده‌هاته خواره‌وه بۆ سه‌ری.نوێژ نوێژ:له نه‌خۆشخانه ده‌نگی بانگ نه‌ده‌بیستراو ئه‌فنانیش له حاڵه‌تیكی شێوه بێئاگاییدا بوو، به‌ڵام ته‌نها به هاتنی كاتی نوێژ یه‌كسه‌ر ده‌هاته‌وه هۆش خۆی به‌بێ ئه‌وه‌ی كه‌س خه‌به‌ری بكاته‌وه‌وه و به ئاگای بهێنیـَته‌وه، داوای ئاوی ده‌كرد و ده‌ستنوێژی ده‌گرت و نوێژی ده‌كرد.ته‌نها تۆ ئه‌ی دایكه:پزیشكه‌كان پێیان وتین كه مانه‌وه‌ی له نه‌خۆشخانه هیچ سوود و كه‌ڵكێكی نییه‌و ته‌نها رۆژێك یا دوو رۆژی ماوه و ژیان به جێدێڵێ، رۆژێك خێزانی مامه‌ی هات بۆ سه‌ردانی و منیش پێموت: له ژووره‌وه نووستووه، كاتێك چووه ژووره‌وه شڵه‌ژا و حه‌په‌سا و پاشان ده‌رگاكه‌ی داخست، ترسام له‌وه‌ی (ئه‌فنان) شتیبَكی به‌سه‌رهاتبێ، خۆم پێنه‌گیرا و چووم بۆ لای، ده‌رگای ژووره‌كه‌م كرده‌وه و راچڵه‌كیم و سه‌رسام بووم، چیم دی؟ گڵۆپه‌كان كوژاونه‌ته‌وه و ده‌موچاوی (ئه‌فنان)یش له نێوه‌ندی ئه‌و تاریكاییه‌دا بریسكی دێت و ده‌دره‌وشێته‌وه، منی بینی و زه‌رده‌خه‌نه گرتی و وتی: دایكه وه‌ره، خه‌وێكم بینیوه بۆت بگێڕمه‌وه، منیش وتم: خێر ده‌بێ ئینشائه‌ڵڵا، وتی: له خه‌ومدا بینیم من بووكم و له رۆژی گواستنه‌وه‌دام و كراسێكی سپی گه‌وره‌م پۆشیبوو، تۆ و خێزانه‌كه‌م هه‌مووتان له ده‌ورم بوون، هه‌موویان دڵخۆش بوون به شووكردنه‌كه‌م ته‌نها تۆ نه‌بێت ئه‌ی دایكه.پرسیارم لێ‌كرد: گومان ده‌به‌یت لێكدانه‌وه‌ی خه‌وه‌كه‌ت چی بێت؟وتی: هه‌ست ده‌كه‌م كه ده‌مرم هه‌موویان له بیرم ده‌كه‌ن و ده‌چن به لای كاری خۆیانه‌وه و به ئاسوده‌یی و خۆشییه‌وه ژیانی خۆیان ده‌گوزه‌ره‌نێنن، ته‌نها تۆ نه‌بێت ئه‌ی دایكه، به‌رده‌وام یادمده‌كه‌یت و غه‌م و خه‌فه‌ت بۆ جیابوونه‌وه و دووركه‌وتنه‌وه‌م ده‌خۆیت.ئه‌فنان راستی وت، من ئێستا كه چیرۆكه‌كه ده‌گێڕمه‌وه له ناخمه‌وه ده‌كوڵێم و ده‌سوتێم، هه‌ر كاتێكیش بیری لێده‌كه‌مه‌وه غه‌مبار ده‌بم و بۆی و خه‌فه‌تی بۆ ده‌خۆرم.كۆتایی به‌خته‌وه‌ری:رۆژێك له رۆژان له نزیك (ئه‌فنان) دانیشتبووم، من و دایكم بووین، ئه‌فنانیش له‌سه‌ر جێگه‌كه‌ی پاڵیدابویه‌وه، له پڕ خه‌به‌ری بوویه‌وه و وتی: دایكه نزیك به‌ره‌وه لێم ده‌مه‌وێت ماچت بكه‌م، ماچی كردم و پاشان وتی: ده‌مه‌وێت لاكه‌ی تری روومه‌تیشت ماچ بكه‌م، منیش لێی نزیكبوومه‌وه و ماچی كردم، دواتر گه‌ڕایه‌وه سه‌ر جێگاكه‌ی پاڵكه‌وت و دواتر روویكرده قیبله‌و وتی: (أشهدوا أن لا إله إلا الله) تا (10) جار دووباره‌ی كرده‌وه، پاشان وتی: (أشهدوا أن لا إله إلا الله وأن محمدا رسول الله) پاشان گیانی ده‌رچوو. گه‌رایه‌وه بۆ لای په‌روه‌ردگاری خۆی.بۆنی میسك:پاش وه‌فاتی و مردنی ئه‌و ژووره‌ی كی تێیدا مرد و كۆچی دوایی كرد، تا ماوه‌ی (4) رۆژ بۆن و به‌رامه‌ی میسكی لێده‌هات.
|