هۆنراوه نوسینی مامۆستا/ عبدالله عبدالعزیز هه‌رته‌لی
پێشه‌كی
به‌ناوی‌خوای گه‌وره‌و میهره‌بان
دانه‌ری زه‌مین راگری ئاسمان
هه‌زاران سه‌لات هه‌زاران سه‌لام
له‌سه‌ر(محمد)پێشه‌وای ئیسلام
هه‌م له‌سه‌ر ئال و سه‌حابه‌ی نازدار
هه‌تا حه‌ز ئه‌كا خودای كردگار
ئومێدم وایه له‌بۆ كوردزمان
نه‌ختێك له ئاین بنوسم بۆیان
چونكه پێویسته له‌سه‌ر موسولمان
بۆخۆی بزانێ ئیسلام و ئیمان
باسی بنچینه‌كانی ئیسلام
خودامان(الله), ئیسلام دینمانه
هه‌روا(محمد{صلی الله علیه وسلم})پێغه‌مبه‌رمانه
ئیسلام و روكنه‌كانی ئیسلام
ئیسلام پێنج به‌شه پێی ئه‌لێن:ئه‌ركان
یه‌كه‌میان:ووشه‌ی شه‌هاده‌و ئیمان.
دووه‌م: پێنج نوێژه.سێیه‌م:زه‌كاتدان.
چواره‌مین:رۆژووی مانگی ره‌مه‌زان.
پێنجه‌مین:حه‌جه.له‌م پێنج روكنانه
بڵێ:ژن و پیاو گشتی یه‌كسانه.
مانای ووشه‌ی شه‌هاده
أشهد أن لاَ إله إلاَ الله وأشهد أن محمداَ رسول الله
ئه‌لێم به زوبان,گومانم نیه:
جگه له(الله)هیچ خودا نیه
هه‌روا(محمد)نێردراوی خوایه
ئه‌و پێغه‌مبه‌ری هه‌موو دونیایه
باسی نوێژ
پێنج نوێژ پێویسته له‌سه‌ر موسولمان
بیكا شه‌و و رۆژ ته‌نها بۆ یه‌زدان
هه‌ركه‌س نوێژ نه‌كا دوژمنی خوایه
چونكه كۆڵه‌گه‌ی دینی رمایه
نیوه‌رۆ و عه‌سر,هه‌ریه‌ك چوار ره‌كات
نوێژی رۆژئاوا,بیكه سێ ره‌كات
هه‌روا چوار ره‌كات نوێژی عیشایه
به‌یانیان دووه,فه‌رمانی خوایه
ده‌ستنوێژت بشۆ,به‌رگت خاوێن بێ
له‌گه‌ل جێگه‌ی نوێژ,رووت له قیبله بێ
نیه‌تی نویژ بێنه جموجۆڵ مه‌كه
بێ پێكه‌نین به,گفتوگۆ مه‌كه
باسی زه‌كات
زه‌كات ئه‌مه‌یه ئه‌ی برای نازدار
هه‌ركه‌س زه‌نگینه,له ساڵێ یه‌ك جار
نه‌ختێك ماڵێ خۆی به دلێكی شیرین
بداته هه‌ژار,هیچ نه‌بێ غه‌مگین
وه‌كو گه‌نم و جۆ,هه‌م زێر‌و پاره
هه‌روا بزن‌و مه‌ر,ژماره‌یان دیاره
ئینجا سه‌رفیتره‌ی مانگی ره‌مه‌زان
له‌جیاتی خۆتان,ژن و مندالتان
نزیك دوو كیلۆ گه‌نمی پاك كراوه
یان نرخی ئه‌وه, بریار دراوه
باسی رۆژووی ره‌مه‌زان
ئه‌وجا پێویسته له‌سه‌ر موسلمان
كه به رۆژوو بێ مانگی ره‌مه‌زان
رۆژوو له ئیسلام وا بریار دراوه
له كاتی به‌یان هه‌تا رۆژئاوا
خواردن حه‌رامه له‌گه‌ل خواردنه‌وه
هه‌ر جۆرێ هه‌بێ,هه‌روا رشاندنه‌وه
له قسه‌ی پروپوچ له‌گه‌ل جنێودان
زوبانت بگره,هه‌م له درۆ‌و بوختان
باسی حه‌ج و عومڕه
له ته‌مه‌ن یه‌ك جار ئه‌ی برای دلسۆز
برۆ بۆ(مكه)ی خاوێن و پیرۆز
مالی خوای گه‌وره وا له (مكه)یه
بۆ موسولمانان هه‌ر ئه‌و قیبله‌یه
له‌وێ حه‌ج بكه هه‌روه‌ها عومره
تا لێت ببورێ خواوه‌ندی گه‌وره
له‌دوای حه‌ج برۆ له‌بۆ مه‌دینه
شاری پیرۆزی سه‌روه‌ری دینه (صلی الله علیه وسلم)
بكه زیاره‌تی پێغه‌مبه‌ری خۆت(صلی الله علیه وسلم)
تا له‌لای خودا شه‌فاعه‌ت كا بۆ
|