ڕۆژوو له ئیسلام دا (2) شێخ عبدالرحمان بهرزنجی
پ 7 : ڕۆژوو چەند ڕووکنى هەیە ؟
وەڵام : ڕۆژوو دوو ڕوکنى هەیە:
1 – نییەت هێنان : واتە نیازى بە ڕۆژوو بوون ، شوێنى نییەتیش دڵە، بۆیە ئەگەر تەنیا بەزمان نییەتى هێناو، نیازە کە لە ناو دڵیا نەبوو ، ئەوە دانامەزرێ. پێغەمبەر صلى الله عليه وسلم فەرموویەتى: {إنما الأعمال بالنيات} رواه البخاری ومسلم.
واتە: دامەزران و قەبووڵى هەموو کارێک بەنییەتە، بوخارى وموسلم گێڕاویانەتەوە. ئەو نیازو نییەتەش دەبێ ئەمانەى خوارەوەى تێدابێ :
ا – لەشەودابوون : واتە لە کاتى دواى ڕۆژ ئاوا بوون تادەگاتە بەرە بەیان ، لەوماوەیە ، نیازو نییەتەکەى بەدڵدا هاتبێ ، بەڵام ئەگەر پێشى خست ، یا دواى خست دروست نابێ ، چونکە پێغەمبەر صلى الله عليه وسلم دەفەرموێ : { من لم يبيت الصيام قبل الفجر فلا صيام لە } رواە البیهقی .
واتە : کەسێک لەشەوا پێش ئەوەى شەبەق بدا نیازو نییەتى ڕۆژووى نەبوو ئەوە ڕۆژووەکەى بۆ حیساب نابێ . کەواتە : بۆ هەر ڕۆژوویەکى فەرز لەشەودا نییەتى ڕۆژووى نەهێنا، ڕۆژووى ئەو ڕۆژەى بۆ نابێ.
ب - دیارى کردنى : وەک ئەوە بڵێ : بەڕۆژوو بوونى بە یانى لە مانگى ڕەمەزان .
ج – دووبارە کردنى بۆ هەر ڕۆژێک . بۆیە دەبێ لەهەر شەوێک ، نییەتى ڕۆژووى ڕۆژى دوایى بهێنێ . بەڵام ئیمامى مالک " ڕەحمەتى خواى لەسەر بێ" لاى وایە ئەگەر لەشەوى یەکەمى ڕەمەزان نییەتى ڕۆژووى ئەو مانگەى بەتەواوى هێنا ، ئەوە بەسیەتى ، بۆیە چاک وایە : ئێمەش بەگوێرەى فەرموودەى ئەو ئیمامە ، لەیەکەم شەوى ڕەمەزان ، نییەتى بە ڕۆژوو بوونى تەواوى ڕمەزان بێنین ، تاوەکو ئەگەرشەوێک لەشەوان ، نییەتمان لەبیر چـوو، نییەتەکەى یەکەم شەو بەکەلکمان بێ.
2 – ڕوکنى دووەمى ڕۆژوو (ئیمساکە) :
واتە : وازهێنان لە هەرشتێک ڕۆژوو بشکێنێ بە درێژایى ڕۆژى ڕەمەزان .خواى گەورە دەفەرموێ )وكلوا واشربوا حتى يتبين لكم الخيط الأبيض من الخيط الأسود من الفجر ثم أتموا الصيام الى الليل( البقرة / 187 . واتە : لە شەوى ڕەمەزان بخۆن وبخۆنەوە تا داوى سپى لە داوى ڕەشى شەبەق بۆتان جیا دەبێتەوە ، باشان ڕۆژووەکەتان ببەنە سەر و تەواوکەن تا شەو .
پ 8 : ئاداب و ئوسولى ڕۆژوو چین ؟
وەڵام : ڕۆژوو ئاداب و ئوسوڵى تایبەتى خۆى هە یە دەبێ مـــــوسوڵمان ئاگاداریان بێت ، لەو ئاداب و ئوسوڵانە :
1 – زوو ڕۆژوو شکاندن . لە دواى ئەوە دڵنیا بووکە رۆژئاوا بوە ڕۆژووەکەى بشکێنێ ، چونکە خۆشەویست صلى الله عليه وسلم دەفەرمووێ {لايزال الناس بخير ما عجلوا الفطر} .
واتە : موسوڵمانان هر لە باشیا ئەبن هەتاکو زوو ڕۆژوویان بشکێنن . بوخـــــــارى وموسلم گێڕاویانەتەوە.
وە چاک وایە بە دنکە خورمایەک ، یا قلە قەسپێک ڕۆژووەکەى بشکێنێ ، ئەگـــــــــــەر نا بە قومێک ئاو .
2 – پارشێو کردن : سوننەتە شتێک بخوا لە پارشێوا، یا بخواتەوە ، با کەمیش بى ، چونکە پێغەمبەر صلى الله عليه وسلم دەفەرمووێ : { تسحروا فإن فی السحور برکە} متفق علیه .
واتە : پارشێو بکەن؛ چونکە پارشێوکردن بەرەکەتى تیایە.بوخارى و موسلم گێراویانەتەوە .
لە ڕوایەتێکى تردا ئەفەرمووێ : { پارشێو بکەن بابە قومێک ئاویش بێ }.
3 – دواخستنى پارشێوکردن : کەبەماوەیەکى کەم بەرلەشەبەق لە خواردن و خواردنەوە ببێتەوە ؛ چونکە پێغەمبەرصلى الله عليه وسلم دەفەرمووێ : {لاتزال أمتي بخير ما عجلوا الإفطار وأخروا السحور}. رواه الامام أحمد. واتە میللەتم حاڵیان بەباشى ئەمینێ تالەڕۆژوو شکاندنداپەلە بکەن وپارشێویان دوا بخەن.
4 – وازهێنان لەقسەى پوچ و ناشیرین : جوێن نەدا ، ناوى خەڵک بەخراپە نەهێنێ ، بەینى خەڵک تێک نەدا، درۆ دووزمانى نەکا ، چونکە پێغەمبەر دەفەرمووێ {من لم يدع قول الزور والعمل به فليس لله حاجة في أن يدع طعامه وشرابه} رواه الجماعة الا مسلما .
واتە : کەسێ واز لەقسەى درۆو کردەوەى بە درۆ نەهێنێ ، بۆبەڕۆژوو دەبێ ، چونکە لەوکاتە، لەڕۆژووەکەى تەنیا برسێتى و تینوێتى بۆ دەمێنێتەوە و ، خواش پێویستى بەمە نییە کە خۆى تینو و برسى بکا .
5 – خێروخێرات زۆر کردن لە مانگى ڕەمەزان ، زۆر قورئان خوێندن ، مانەوە لەمزگەوت بەنیازى خوا پەرستن کە پَێ دەڵێن (إعتکاف) بەتایبەت لە دەشــەوەى دوایى مانگى ڕەمەزانى پیرۆز هەروەک خۆشەویست صلى الله عليه وسلم واى کردوە.
پ 9 : ئەو شتانەى کە زیان ئەگەینن بە ڕۆژوو چین ؟
وەڵام : ئەو شتانەى خوارەوە باش نین بۆ ڕۆژوەوان و زیانیان هەیە :
ا – جوێن دان وقسە بەیەک ووتن .
ب – دوا خستنى ڕۆژوو شکاندن دواى خۆر ئاوابوون بەبێ هۆ.
ج - ماچ کردنى خێزان ئەگەر ئارەزوو نەجووڵێَََنێ ، ئەگەر جولاندى ئەوە حەڕامە .
د – سیواک کردن لە دواى نیوەڕۆ.
هـ - کردنى ئەو شتانەى نەفس ئارەزووى دەکاو پَى ى خۆشە لەو شتانەى : دبینرێن یا دەبیسترێن ، یا بۆن دەکرێن ، بەمەرجێک ئەگەر حەڵاڵ بن ، ئەگینا ڵى ى حەرام ئەبن . بۆ نمونە ویستى گوڵێک بۆن بکا ئەگەر هى خۆى بوو ، ئەوە زیانى هەیە بۆ ڕۆژووەکەى خۆ ئەگەر گولەَکەى زەوت کردبوو ئەوە حەڕام ئەبێ .
پ 10 : ئەوانەى ڕۆژوو ئەشکێنن چین ؟
وەڵام : ئەوانەى ڕۆژوو ئەشکێنن دوو بەشن :
بەشى یەکەم : ڕۆژوو ئەشکێنن و لەدوا جار تەنیا قەزاو گێڕانەوەى پێویستە وەک ئەمـــــانەى خوارەوە :
1 - خواردن وخواردنەوە : ئەگەربەئەنقەست بێ باکەمیش بێت ، ڕۆژووەکەى پــــێ دەشکێ.
بەڵام ئەگەر بەئەنقەست نەبوو بەڵکو لەبیرى چوو کەبەڕۆژووە نانى خوارد یا ئاوى خواردەوە ئەوە ڕۆژووەکەى پێ ناشکێ ، با زۆریش بخوا یا بخواتەوە ، چونکە پێغەمبەرصلى الله عليه وسلم دەفەرمووێ { { من أفطر في رمضان ناسيا فلا قضاء عليه ولا كفارة } رواە الحاکم . واتە : کەسێک لە بیرى چوو لە ڕەمەزان شتى خوارد ، ئەوە نەقەزاى لەسەرە و نە کەفارەت .
وە لەفەرموودەیەکى تردا پێغەمبە صلى الله عليه وسلم دەفەرمووێ : {من نسي وهو صائم فأكل أو شرب فليتم صومه فإنما أطعمه الله وسقاه} متفق علیە .
واتە : کەسێک لەبیرى چوو بە ڕۆژوە ، نانى خوارد ، یا ئاوى خواردەوە ، با ڕۆژووەکەى تەواو بکا چونکە ئەوە خوا نانى داوەتێ و ئاوى پیداوە .بوخارى وموسلم گێڕاویانەتەوە .
ب – شتێک کەبەچاو ببینرێ ، بچێتە ژوورەوەى لەش ، بەمەرجێک :
1 – لە بۆشاییەکا وەک : دەم ، لووت ، گوێ ، پێش ، پاش ، بچێتە ژوورەوە.
2 – بگاتە بۆشاییەک لەناو لەش وەک : مێشک ،بەشى ژوورەوەى قوڕگ، یا گـەدە (مەعیدە) ، ریخۆڵە . ...
3 – بەئەنقەست وابکا .
4 – بشزانێ کە بەڕۆژووە.
کەواتە : دڵۆپ لە گوێ کردن ڕۆژوو دەشکێنێ ، بەڵام لەچاو کردن نایشکێنێ. یا ئەگەر هات و دەمى کردەوە هەندێ تۆز یا مێشوولەیەک خۆى خستە ناو قوڕگى ڕۆژووەکـــەى ناشکێ ، چونکە لەدەست خۆى نەبووە و خۆى ئەوەى نەویستووە.
ج – شاف هەڵگرتن و دەرمان یا سۆندە خستنە ڕێگاى میزەوە ، بەڵام دەرزى لێدان چ لە دەمار چ لە ماسوولکە ، ڕۆژووى پێ ناشکێ ، هەر جەند چاکتر وایە دواى بخات بۆ دواى بانگى مەغریب ئەگەر بتوانێ .
د – بە ئارەزوو خۆى خو ى بڕشێنێتەوە ، هەرچەند هیچ لە ڕشانەوەکەى نەگەڕێتەوە بۆ ناو سکى بەڵام ئەگەر بەناچارى ڕشایەوە ، ئەوە زیانى نییە ، مادام ڕشانەوەکەى قوت نەداتەوە ، بەڵکو ئەگەر کەمێکیش بەناچارى قوت بدات ئەوە چاو پۆشى لێ ئەکرێ وڕۆژووەکەى ناشکێ . پێغەمبەر صلى الله عليه وسلم دەفەرمووێ : { من ذرعه القئ وهو صائم فليس عليه قضاء ، وإن استقاء فليقض} رواه الترمذي .
واتە : کەسێ بەڕۆژوو بە ناچارى ڕشایەوە ئەوە قەزاى لەسەر نییە ، یــانى ڕۆژوەکەى ناشکێ ، بەڵام ئە کەر بەئارەزووى خۆى ڕشایەوە باڕۆژووەکەى قەزا بکاتەوە.
هـ - خوێن دیتنى عادەت یا زەیسان ، یا منداڵ بوونى ئافرەت بەر لـــە ڕۆژ ئاوا بوون و – شێت بوون با ساتێکیش بێ – ؛ چونکە لەگەڵ خوا پەرستن ناگونجێ .
و – لە هۆش خۆ چوون ، یاسەر خۆش بوون بەدرێژایى ڕۆژ ، بەڵام ئەگەر تەنها یەک دەقیقە هۆشیان هاتەوە ، ڕۆژووەکە دائەمەزرێ .
ز – دەست پەڕ کردن . هێنانەوەى ئاوى خۆى (مەنى) چ بەشێوەکى حەڵاڵ بێ ، وەک بەدەستى ژنەکەى ، یابەشێوەکى حەڕام وەک بەدەستى خۆى ، بەڕووتى دەستیبیا بهێنێ یاخوود بەسەر جلێکەوە ، وەبەو مەرجە کابرا بزانێ ڕۆژووى پێ ئەشکێ ولەبیرى بێ کە بە ڕۆژووەو ، بەزۆرى کەس نەبێ . هەروەها هاتنى ئاو (مەنى) ڕۆژوو دەشکێنێ ئەگەر هاتوو بەهۆى دەست کردنە ملى خێزانى ، یا ماچ کردنى بوو لەدواجار ئەبێ ڕۆژووەکە بگێڕێتەوە ، بەڵام هاتنە دەرەوەى ئاو بەهۆى سەیر کردن ، یا بیر کردنەوە ڕۆژووى پێ ناشکێ ، چونکە وەک خەو بینین وایە .
بەشى دووەم :
ڕۆژوو دەشکێنێ و لەدوا جاریش دووشتى پێویستە : قەزاو کەفارەت ، ئەوەش تەنیا بەهۆى "جماع"ەوەیە. کەواتە چوونەلاى ئافرەت لەڕۆژوى ڕەمەزان ئەگەر هات و بە ئارەزووى خۆى بى و ، بزانێ ڕۆژووى پێ ئەشکێ و ، لەبیریشى بێ ، خۆ ئاەى بێتەوە یا نە ، بەڵام ئەگەر بەزۆرى کەسێ بوو ، یاخود نەیدەزانى ڕۆژووى پێ دەشکێ ، بەهۆى ئەوە – وەک لە پێشدا گوتمان – تازە موسوڵمان بوو – یا دوور لەزانایانى دین ژیا بوو ، یالە بیرى نەبوو کە ڕۆژوو بەمە دەشکێ ، ئەەوە ڕۆژووەکەى بەتاڵ نابێتەوە .
جائەگەر هاتوو ئەم شتانەى ئەزانى و ، لەگەڵ ئەوەش لە کاتى ڕۆژووى ڕەمەزان ئەم کارەى کرد ئەوە دەبێ دواى ڕەمەزان ئەم ڕۆژووە قەزابکاتەوە ، وە کەفارەتیش بدا بەم تەرتیبە :
1 – بەندەیەکى ساغى بێ عەیب ئازاد بکات ، ئەگەر ئەوە نەبوو .
2 – دوومانگ لەسەر یەک بە ڕۆژوو بێ ، (60) ڕۆژ .
3 – شەست هەژار نان بدات ، هەریەکە مشتێک لەگەنم ، یا قوتى زۆربەى ئەو ووڵاتەیان بداتێ ، ئەگەر ئەمەشى پێ نەکرا ، کەفارەتەکە قەرز ئەبێ بەسەریەوەو ، ئەمێنێتەوە ، تائەوکاتەى دەستى ئەڕوا ، ئەوکاتە جێ بەجى َى دەکات . بەڵگە لەسەر ئەمەش فەرموودەى پێغەمبەرە صلى الله عليه وسلم کە ئەبو هورەیرە بۆمانى ئەگێڕێتەوەو دەڵێ {جاء رجل الى النبي صلى الله عليه وسلم فقال : يارسول الله هلكت . قال : وما أهلكك ؟ قال واقعت إمرأتي في رمضان ، فقال رسول الله "صلىالله عليه وسلم " هل تجد ما تعتق رقبة ؟ قال : لا. قال : فهل تستطيع أن تصوم شهرين متتابعين ؟ قال : لا. قال : فهل تجد ما تطعم ستين مسكينا؟ قال: لا. ثم جلس ، فأتي النبي بعرق فيه تمر فقال : تصدق بهذا . فقال أعلى أفقر منا يا رسول الله ؟ فوالله مابين لابتيها – أي حرتيها – أهل بيت أفقر من أهل بيتي . فضحك رسول الله "صلىالله عليه وسلم " حتى بدت أنيابه ثم قال : إذهب فأطعمه أهلك } . أخرجه البخاري ومسلم.
واتە : پیاوێک هاتە خزمەت پێغەمبەرصلى الله عليه وسلم و گوتى : ئەى پێغەمبەرى خوا فەوتام؟ فەرمووى چ تۆى فەوتاندووە ؟ گوتى لەڕۆژى ڕەمەزاندا ڕۆیشتیمە لاى خێزانم !پێغەمبەر صلى الله عليه وسلم فەمووى : ئەوەندت هەیە بەندەیەک ئازاد بکەیت ؟ گوتى : نەخێر. فەرمووى : دەتوانى دوومانگ لەسەریەک بەڕۆژوو بیت ؟ گوتى : نەخێر ! فەرمووى : دەتوانى نانى شەست هەژار بدەیت؟ گوتى : نەخێر. لە پاشان دانیشت ، زۆرى نەبرد بیغەمبەرصلى الله عليه وسلم زەمبیلێکى گەورە – کە یازدە تا بیست ڕووبە بگرێ – پڕ لە قەسپیان بۆ هێناو فەرمووى : بڕۆ ئەمــــــە بکە بەخێر. پیاوەکە گوتى : بیدەم بەیەکێ لەخۆمان هەژارتر؟ بەخوا سوێند دەخۆم لەوشارە خێزانێک نیە لە ئێمە هەژارتر ! جا پێغەمبەرصلى الله عليه وسلم پێکەنى تا کاکیلە پیرۆزەکانى بەدیارکەوت پاشان فەرمووى : بڕۆ بیدە بە ماڵ و منداڵەکانت . بوخارى و موسلم گێراویانەتەوە .
مامۆستا مەلا عبدالکریم (مدرس) رەحمەتى خواى لى بى لەم بابەتە لەبەرگى یەکەم لەشەریعەتى ئیسلام لاپەڕە :( 248- 249) دا نووسیویەتى وئەڵێ : هەرکەسێ بە ڕۆژوو بێ لە مانگى ڕەمەزانا ، بەڕۆژووى ڕەمەزان و ڕۆژووەکەى بشکێنێ بە جیماع ، بە جۆرێ کە گوناهى پێ بگا بەهۆى شکاندنى ڕۆژووەکەوە ، ئەوە واجبە لەسەرى لەگەڵ قەزاى ڕۆژووەکەدا کەفارەتى ئەوجیماعە بدا .
کەواتە کەفارەت لەسەر کەسێ نیە :
- کە بەڕۆژوو نەبێ و جیماع بکات .
- یاخود بەڕۆژوو بێ ، بەڵام ڕۆژووەکەى ڕۆژووى ڕەمەزان نەبێ ، بۆ نمونە ئەو ڕۆژە بە
ڕەمەزان نەزانێ ڕۆژووى سوننەتى تیا بگرێ ، یا قەزاى ڕۆژوویەکى فەوتاى تیابکاتەوە.
- لەسەر پیاوێک یا نەخۆشێک کە ڕۆژووى لەسەر واجب نەبێ و ڕۆژووەکەى بە جیماعبشکێنێ.
- یا لەسەر یەکێ لە پێشا ڕۆژووەکەى بشکێنێ ئەوسا جیماع بکا .
- یا کەسێ کەوەختەکە بەشەو بزانى و جیماع بکا ، ئەوسا دەربکەوێ ئەوکاتە
کەجیماعەکەى تیا کردوە ڕۆژ بووە .
- لەسەرکەسێ تازە موسولمان بێ یا لە ووڵاتێکى وادابێ دوور بێ لەزانایانى دین .
- یا بە زۆر ناچارى جیماعى بکەن .
- یاخود بزانێ کە حەڕامەو بەئارەزوى نەفس بیکا،بەڵام لەیادى نەبێ کە بەڕۆژووە.
- لەسەرکەسێک ڕۆژووى سوننەت ، یاڕۆژووى قەزاى غەیرى ڕەمەزان- وەک ڕۆژووى نەزر- بشکێنێ بە جیماع .
- یاخود رۆِژووى ڕەمەزان بشکێنێ بەڵام لەکاتى قەزاکردنەوەى دابێ .
- واجبیش نییە لەسەرکەسێ ڕۆژووى ڕەمەزان بەغەیرى جیماع بشکێنێ . فەرموودەى ڕاستر ئەوەیە ئەم کەفارەتە تەنهالەسەر کابرا واجبەوبەس ، خۆ ژنەکەى نووستوو یا بەخەبەر بووبێ ، ڕازى بووبێ یانە ، ئەگەر کەسێ ڕۆژووى بە جیماع شکاند و لەپاش ئەوە لەهەمان ڕۆژ نەخۆش کەوت یا ڕۆیشت بۆ سەفەر ، ئەوە هەر واجبە لەسەرى کەفارەتەکە بدا ، چونکە ڕۆژووەکەى بەناشەرعى شکاندوە . ئەگەر کەسێ لەڕۆژى ڕەمەزان دا چەند جار جیماعى بکا ، هەریەک کەفارەتى لەسەرە . ئەگەر چەند ڕۆژیش جیماعى کرد ، ئەبێ بەپێ ى ڕۆژووەکان کەفارەت بدا ، چونکە ڕۆژووى هەر ڕۆژێک خوا پەرستنێکى سەربەخۆیە .
ئەگەر یەکێک کەفارەتى کەوتەسەر و هەژاربوو، بۆى نیە کەفارەتەکە بدا بە ماڵ ومنداڵى خۆى هەروەک لەوفەرموودەیەى پێغەمبەرداصلى الله عليه وسلم دیتمان چونکە ئەو فەرمانەى داى بەکابرا ، ئەوە تایبەت بووە بە پێغەمبەر و بۆکەسى تر نیە ئەو فەرمانە بدا.
|