حه‌ج وعومره له چه‌ند وانه‌یێک مامۆستا شێخ عبدولره‌حمان به‌رزنجی (1)
بسم الله الرحمن الرحیم
الحمد لله رب العالمین والصلاة والسلام علی رسوله الامين سيدنا محمد وعلی آله
وصحبه اجمعين اما بعد:
ئه‌م ناميلکه‌يه له‌باره‌ی حه‌ج وعومره‌وه ده‌مه‌وێ بۆ خووشك و براياني کوردی موسولمانی به ڕێزم پێش که‌ش بکه‌م ، که‌ئه‌م ساڵ 1430 ك و، به‌رامبه‌ربه 2009 ز
و بۆ ئه‌وانه‌ی نيازی چوونی حه‌جیان هه‌یه . خوا بۆیان سانا بکات و لێيان قبوڵ کات .
لێره‌وه ده‌مه‌وێ وه‌ڵامی ئه‌م پرسیارانه بده‌مه‌وه :
1. حه‌ج چیه و ؟ عومره چيه ؟
2 . حه‌ج و عومره چ گرنگیه کیان پێدراوه ؟
3. چۆن حه‌ج و عومره ده‌که يت ؟
ده‌رباره‌ي پرسياري يه‌که‌م ده‌ڵێن :
حه‌ج : وشه‌يه‌کي عه‌ره‌بيه واته : ويستني چوون بۆلاي به ڕێزێك .
له شه‌رعيش دا : ويستني سه‌رداني ماڵي خوايه له شاري[ مه‌ککه] بۆ جێبه‌جێکردنی
خوا په‌رستنێکێ تايبه‌ت ، به‌چه‌ند مه‌رجێکي تايبه‌ت .
بێگومان حه‌ج فه رزێکی گه‌وره‌و پیرۆزه، فه رزکراوه له‌سه‌ر موسولمانان به به‌ڵگه‌ی قوڕئان و فه‌رمووده و ئيجماع .
1- به‌لگه‌ي قورئان : فه‌رمووده ی خوايه : ( ولله علی الناس حج البيت من استطاع إليه سبيلا و من کفر فإن الله غني عن العالمين ) ، آل عمران / 97 .
واته : ''واجبه بۆ خوا له‌سه‌ر خه‌لك حه‌ج بکه‌ن ئه‌وه‌ي تواناي رێگاي هه‌بێ ، ئه‌وه‌ي کافر يش بێ ،خوا پێويستي به‌که‌س نيه '' .
وه‌ك دياره خوا له‌سه‌ره‌تای ئا يه‌ته‌که به ئاشکرا حه‌جي فه‌رزکردوه له کۆتاييش دا جه‌ختي له‌سه‌ر ده‌کاته‌وه و ده فه‌رمووی : ( ومن کفر) واته : ''که‌سێك که بڕواي به‌وه نه‌بێ که حه‌ج فه‌رزه ، هه‌روه‌ك له ئيبن عباس هاتووه . فيقهی مه‌نهه‌جی (2 / 113) . .
2- به‌ڵگه‌ی فه‌رمووده زۆرن يه‌ك له‌وان: ئه‌بو هوره‌يره گێراوه‌يه‌تيه‌وه: پێغه‌مبه‌ري خوا وتاری بۆداين و فه‌رمووی: { أيها الناس قد فرض الله عليکم الحج فحجوا فقال رجل: أکل عام يارسول الله فسکت حتى قالها ثلاثا فقال: { لو قلت : نعم لوجبت ولما استطعتم } .
واته : ئه‌ی خه‌ڵکينه خوای گه‌وره حه‌جی له‌سه‌ر فه‌رز کردوون جا بۆيه ئێوه‌ش حه‌ج بکه‌ن ، پياوێک پرسی : هه‌موو ساڵێك ؟ پێغه‌مبه‌ر– دروودی خوای له‌سه‌ر- بێده‌نگ بوو ، تا سێ جار پرسياري کرد، ئه وجا پێغه‌مبه‌ر فه‌رمووی : { ئه گه‌ر بم گوتووبا: به ڵێ ، له‌سه‌رتان واجب ده‌بوو و نه‌شتان ده‌توانی'' . مسلم روايه‌تی کردوه ( شه‌رحی مسلم 9/101) .
3- به‌ڵگه‌ي سێيه م ئيجماعه : که تێکڕای زانايان له سه‌رده‌می يـارانه‌وه تائيمڕۆ له‌سه‌ر ئه‌وه‌ن که ئه‌وه‌ی توانای حه‌جی هه‌بێ فه‌رزه له‌سه‌ری له ته مه‌نيا جارێك حج بکات .
عومره‌ش : ياني سه‌ر‌دانه ؛ بۆيه عومره‌ي پێده‌گوترێ چونکه له هه‌موو عومـــردا ده‌کرێ .
له شه‌رعيش دا : سه‌رداني که‌عبه‌يه بۆ به‌ندايه‌تی .
عومره‌ش وه‌ك حه‌ج فه‌رزه لای ئيمامی شافعی ره‌حمه‌تی خوای لێبی ؛ چونکه خوا ده‌فه‌رمووی :
( وأتموا الحج والعمرة لله ) البقرة / 196 .واته : '' حه‌ج و عومره بۆ خوا ته‌واو که‌ن " .
وه‌پێغه‌مبه‌ری خواش – دروودی خوای له‌سه‌ر – چوار عومره‌ی کردوه و ، ته‌نيا يه‌ك حه‌ج که ناسراوه
به ( حجة الوداع ) واته : حه‌جی ماڵئاوايی .
دووباره کردنه‌وه‌ی حه‌ج وعومره :
حه‌ج له ته مه ندا جاريك فه‌رزه ، به‌ڵام حه‌جی سوننه ت ژماره‌يه‌کی بۆ دا نه‌نراوه ..
پێغه‌مبه‌ر – دروودي خواي له‌سه‌ر – فه‌رموويه تي : { فمن زاد فهو تطوع } . واته : ئه‌وه‌ي له جاريك زياتر بيکا ، ئه وه سوننه‌ته . ئيمامی أحمد روايتی کردوه ( 1/ 205 ) .
به‌ڵام عومره به لاي جمهوره‌وه ( حه‌نه‌فی، شافعي، حنبلی) ده‌توانێ له سالێکا چه‌ند جاردووباره‌ی بکاته‌وه ؛ چونکه عائشه – خوا لێێ ڕازێبی– له مانگێك دووجاربه فه‌رمانی پێغه‌مبه‌ری خوا عومره‌ی کردوه . جارێك له‌گه‌ڵ حه‌جيا . جاريکيش له دواي حه‌جه‌که‌ی .
هه روا پێغه‌مبه‌ر _ دروودی خوای له‌سه‌ر _ ده‌فه‌رمووی : { تابعوا بين الحج والعمرة فإنهما ينفيان الفقروالذنوب .کما ينفي الکيرخبث الحديد والذهب والفضة ،وليس للحجة المبرورة ثواب الا الجنة} واته : " دوا به‌دوای يه‌ك ، حه‌ج و عومره بکه‌ن ؛ چونکه هه‌ردووکيان هه‌ژاری و گوناه لاده‌به‌ن ،هه‌ر وه‌ك کووره‌ی ئاسنگه‌ر پيسی ئاسن وزێرو زيو لا ده‌با و ، وه حه‌جی پوخت و مــــه‌برور جگه له به‌هه‌شت پاداشتی تری نيه " . ترمذی روايه‌تی کردوه و ، وتويه‌تی : ئه‌و فه‌رمووده حه‌سه‌ن و صحيحه .
جياوازی له‌نێوان حه‌ج و عومره :
حه‌ج وعومره له‌چه‌ند شتێك دا جياوازن ، له وانه :
1- کات : کاتی حه‌ج چه‌ند مانگێکی تايبه‌ته ، که ده‌کا : ( شوال و ذوالقعده و، 10ڕۆژی يه‌که‌م له مانگی ذو الحجه ) و ده که‌وته به‌يننێوان ی هه‌رد وو جه‌ژنه کان .
به‌ڵام کاتی عومره : درێژايی ساڵه ، ته‌نها کاتی حه‌ج نه‌بێ بۆ ئه و که‌سه ی له‌ژێر ئيحرامی حه‌ج دابێ .
2 - هه‌ندێ ئه‌حکام ؛ چونکه حه‌ج واجبات و ئه‌حکامی زياتره له‌عومره وه‌ك : ڕاوه ستانی عه‌ره‌فه و شه‌و مانه‌وه له (موزده‌ليفه) و له ( منی ) و ڕه‌جمی شه‌يتان و ، جگه له‌وه‌ش که حه‌ج به‌لای زانايان به‌گشتی فه‌رزه ، به‌لام عومره وانيه . ئايه فه‌رز بوونی حه‌ج و عومره ده‌ست به‌جێيه (فوري) ه ؟ ياله‌سه‌ره خۆيه - علی التراخي – ه ؟
به‌لای جمهووره‌وه - فوريه - که يه‌ك له‌سه‌ری فه‌رز بوو، ده‌بێ ده‌ست به‌جێ بيکا ، ئه‌گه‌ر دوا ی خست گوناه بار ده‌بێ ؛ چونکه پێغه‌مبه ر- دروود ی خوای له‌سه‌ر– ده‌فه‌رمووێ : { حجوا قبل ان لا تحجوا } واته : " حه‌ج بکه‌ن به‌رله‌وه نه‌توانن حه‌ج بکه‌ن "فه‌رمووده‌يه‌کی صه‌حيحه حاکم روايه‌تی کردوه .
به ڵام به‌لای مه‌زهه‌بی شافعی يه‌وه ، فه‌رز بوونی حه‌ج له‌سه‌ره خۆيه و بۆی هه‌يه دوای بخه‌ی؛چونکه ته‌مه‌ن هه‌مووی کاتی کردنيه‌تی، به‌لام له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ش سوننه‌ته دوای نه‌خه‌ی وبه‌په‌ڵه بيکات. دوا خستنی دروسته ؛ چونکه حه‌ج له‌ساڵی شه‌شه مدا فه رز کرا که‌چی پێغه‌مبه‌ر- دروودی خوای له‌سه‌ر- تا ساڵی ده‌يه‌م دوای خست ، بێ ئه‌وه‌ی عوزرێك هه‌بێ و ، ده‌يتوانی له‌ساڵی هه‌شته‌م که ، فه‌تحی شاری ( مه‌ککه) ی کرد بيکات .
بڵام په‌له کردن تێدا سوننه‌ته ؛ چونکه ژيان له‌ده‌ست مرؤڤ نيه و خواش فه‌رموويه‌تی :
( فاستبقوا الخيرات ) البقره / 148 . . واته : خه‌ڵکينه ئێوه له‌کردنی چاکه‌کان پێشبڕکی بکه‌ن . بێگومان ئه‌و ڕايه ساناتره بۆ خه‌لك ؛ چونکه به دواخستنی حه‌ج تووشی گوناه نابن، به‌تايبه‌ت ئه‌و
فه‌رموودانه‌ی جمهوور کردوويانه به به ڵگه هه‌موويان لاوازن فيقهی ئيسلامی و،ده‌ليله‌کانی (3/2074)
شه‌رت و مه‌رجه‌کانی حه‌ج وعومره که‌وتنه سه‌ر :
زانايان لێره چه‌ند مه‌رجێکيان دياری کردوه که‌له هه‌رکه‌سێ هاتنه جێ ، حه‌جی ده‌که‌وێته‌سه‌ر ،ئه‌گه‌ر يه‌کيان فه‌وتا حه‌جی له‌سه‌ر نيه ، ئه‌و مه‌رجانه‌ش ده‌بنه دووبه‌ش :
1- مه‌رجه گشتيه‌کان : بۆپياو وئافره‌ت .
2- تايبه‌ت به ئافره‌ت .
مه‌رجه گشتيه‌کان :
1- ئيسلام : واته موسوڵمان بێ ؛ که‌واته ئه‌وه‌ی موسوڵمان نه‌بێ حه‌جی له‌سه‌ر نيه .
2- ژيری بۆيه حه‌ج له‌سه‌ر شێت نيه ، ئه‌گه‌ر بيشيکا درست نيه .
3- باڵقی : واته خۆی ناسيبێ ؛ بۆيه له‌سه‌ر منداڵ نيه ؛ پێغه‌مبه‌ر – دروودی خوای له سه‌ر- ده‌فه‌رمووی: { رفع القلم عن ثلاثة : عن النائم حتى يستيقط ، وعــــن الصبي حتى يشب ، وعن المعتوه حتى يعقل } واته : "سێ که‌س به‌رپرسيار نين : نووستوو تا به‌ئاگا دێت ، منداڵ تا باڵغ ده‌بێت و خۆی ده‌ناسيت و، شێتيش تا دێته‌وه هۆش خۆی" . ترمذی روايه‌تی کردوه و ئيمامی سيوطی : فه‌رمووده‌يێکی ڕاسته .
بۆيه ئه‌گه‌ر منداڵ حه‌جی کرد حه‌جه‌که‌ی به‌سوننه‌ت ده‌ژمێردرێت و؛ که‌بالغ بوو ده‌بێ حه‌جی فه‌رز بکات .
4- ڕێگه‌و بان ئه‌مێن بێ ؛ بۆيه ئه‌گه‌ر له‌خۆی يا له‌ماڵی ترسا ، يا ڕێگا مه‌ترسى تيا بوو به‌هۆی شه‌ڕه‌وه ، ئه‌وه حه‌جى ناکه‌وته سه‌ر .
5- توانين ؛ چونکه خوا ده‌فه‌رمووی : ( ولله علی الناس حج البيت من استطاع إليه سبيلا ) .
آل عمران / 96 .
(إستطاعه) ش ئه‌وه‌يه : ئه‌وکه‌سه‌ی ده‌يه‌وێ بچێته حه‌ج ، ئه‌وه‌نده‌ی ماڵ هه‌بێ که پێويستيه‌کانى له‌و سه‌فه‌ره - له خواردن و خواردنه‌وه‌و جل و به ر‌گ وپاره‌ی ئوتومبێل و خه‌رجی په‌ساپۆرت و
پێ دابێن بکا ت .
ده‌بێ ئه‌وپاره‌ش زياده بێ له قه‌رزو خه‌رجی ماڵ ومنداڵی تا ده‌چى و دێته‌وه ، ئه‌گه‌ر که‌سێك توانای حه‌جى هه‌بوو پێويستيش بوو ژن بێنى و ته‌نيا پاره‌ی يه‌کێکيانى هه‌بوو ته‌ماشا ده‌که‌ين : ئه‌گه‌ر ترسا بچێته حه‌ج تووشى گوناه ببێ ، ئه‌وه له‌پێشدا ژن دێنى ، ئه‌گه‌رنا حه‌جه که ده‌کا له پێشدا .
ئه‌گه‌ر يه‌کێك پاره‌ی پێدا حه‌جى پێ بکا ، قه‌بووڵی ناکا ، به‌ڵام ئه‌گه‌ر کوڕيبوو ده‌بێ قه‌بووڵی کات به‌لای ئيمامی شافعی ڕه‌حمه‌تی خوای لێبی ؛ چونکه ماڵی کوڕ منه‌تی تيا نيه ..
جۆره‌کانى توانين:
( إستطاع) ش ، توانينی حه‌ج ، دووجۆره :
1- ڕاسته‌وخۆ : که به‌خۆى له‌شى ساغ بێ و ماليشی هه‌بێ حه‌جى پێبکا .
2- ناڕاسته‌و خۆ: ئه‌گه‌ر هاتوو خۆى نه يتوانى حه‌ج بکا له‌به‌ر نه‌خۆشى يا له‌به‌ر پيرى به‌ڵام تواناى ماڵى هه‌بێ و، بتوانی يه‌کێکى ترله جياتى خۆى بنێرى که حه جی له بری بکات له ژيانيا يا له دواى مرد نى . فيقهی مه‌نهه‌جی له‌سه‌ر مه‌ذهه‌بی شافعی ( 2 /123 ) .
له فه‌رمووده يه‌کی دا هاتوه : { ان امر‌أة من خثعم قالت : يارسول الله إن فريضة الله علی عباده في الحج أدرکت أبي شيخا کبيرا لا يثبت علی الراحلة أ فأ‌حج عنه ؟ قال : نعم ) .
واته : " ئا فره‌تێك له هۆزی( خثعم) گوتی : يارسول الله - دروودی خۆای له‌سه‌ر- بێ گومان باوکم که‌حه‌جی که‌وته سه‌ر پير بوو له‌سه‌ر ووڵاغ خۆی بۆ نه‌ده گيرا ، ئايه ده‌توانم حه‌جی
بۆبکه‌م ؟ فه‌رمووی : به‌ڵێ " . بوخاری ژماره ( 1513 ) مسلم ( 1334) .
مه‌ر جه‌کانی تايبه‌ت به‌ئافره‌ت :
يه‌که‌م : ته‌نيا نه‌بێ ، به‌ڵکۆ يه‌ك له‌مانه‌ی له‌گه‌ڵ بێ :
_ مێردی .
_ ا يه‌کێك له پياوانی مه‌حره‌می وه‌ك : باوکى ، براى ، کوڕى .. . ؛ پێغه‌لبه‌ر– دروودی خوای له‌سه‌ر- وه‌ك ئه‌بوسعيدی خودری ده‌گێرته‌وه - ( نه‌ی رسول الله ان تسافر المرأة مسيرة يومين إلا ومعها زوجها أوذو ـمحرم ) نه‌هی کردوه که ئافره‌ت به‌سه فه‌ر بچی دووروژه ڕێ ، بێئه‌وه‌ی مێردی يامه‌حره‌مێکی له‌گه‌ڵ بێ . بوخاری (3006) مسلم(1341) .
_ کۆمه‌لێك ئافره‌تی باوه‌ر پێ کراو ناسراو به‌دين و به ئه‌خلاق ، به‌لای کــــه‌می دوو ئافره‌تی وا ئه‌و سێيه‌م بێ، ئه‌وه‌ش به‌گوێره‌ی مه‌زهه‌بی شافعييه ؛ ئيمامی بوخاری روايه‌تی کردوه ئيمامی عومه‌ر – خوا لێي رازيبێ – ڕێگای خێزانه‌کانی پێغه‌مبه‌ی دا ، له کۆتا حه‌جيا که حه‌ج بکه‌ن ،عوسمانی کوری عه‌ففان وعبدالرحمن ی کوری عه‌وفيشی له‌گه‌ڵ نــــــــاردن ، يارانيش لێي بێ ده‌نگ بوون ؛ دياره دروسته ئافره‌ت حه‌ج بکا له‌گه‌ل کۆمه‌ڵيك ئـــافره‌تی تر؛ چونکه ژماه‌ی دايکانی ئيمانداران هه‌شت بوون . بوخاری له‌باسی حه‌ج روايه‌تی کردوه ژماره ( 1860 ) .
دوه‌م : نابێ له‌وکاته ئافره‌ته‌که له‌عيدده‌ی طه‌لاق ، ياوه‌فات دابێ ؛ چونکه خوا ده‌فه‌رمووی :
( ولا تخرجوهن من بيوتهن ولا يخرجن ) الطلاق / 1 . واته : له‌کاتی عيدده يان لــــه ماڵه‌کانيان ده‌ريان مه‌که‌نه ده‌ره‌وه و ، خۆشيان درناچن ،له‌وکاته خه‌رجی مێرد يا مه‌حره‌م له‌سه‌ر کێيه ؟
زانايان لێره وتويان : ده‌بێ ئافره‌ته‌که ئه‌و خه‌رجيه بکات و، نه‌فه‌قه‌که‌يان بدات .
مه‌رجه‌کانی حه‌ج کردن له‌جياتی خه‌لك :
گوتمان که‌سێك په‌ك که‌وته‌بێ و توانای ماڵيشی هه‌بی بۆ حه‌ج ، ده‌توانی يه‌کێکیی تر له بری خۆی بنێری .
بۆ دروست بوونی ئه‌و بری بوونه‌ی حه‌ج مه‌رجه نێره‌ر :
1 – خۆی په‌ک که‌وته‌بێ و توانای حه‌جی نه‌بێ . هه‌روه‌ك له فه‌رمووده‌ی ئــــــــافره‌تی خه‌سعه ميه دا بيستمان .
2- له کێ حه‌جی که‌وتبيته سه‌ر ، له‌وێدا يه‌کێ له بری خۆی ده‌نێری ، به‌ڵام ئيمامی شافعی- خوا لێی ڕازی بێ – ده‌رباره‌ی ئه‌وه‌ی حه‌جی فه‌رزی له‌سه‌ربێ ، فه‌رموويه‌تی : له ( ميقات) يه‌کی بۆ ده‌گيرێ وحه‌جی بۆ بکا . مغنی ئبن قدامه ( 5 / 36 ) .
هه‌روه‌ك ئێستا زۆر که‌س هه‌ن له‌شاری ( مه‌ککه ) له بری حه‌جی بۆ که‌س و کارانيان ده‌که‌ن .
ده‌رباره‌ی جێگريش ده‌بێ پێشتر حه‌جی بۆخۆی کردبێ ؛ چونکه ئيبن عباس ڕوايه‌تی کردوه : { أن رسول الله - صلی الله عليه وسلم - سمع رجلا يقول : لبيك عن شبرمة،فقال رسول الله : من شبرمة؟ قال : قريب لي ، قال : هل حججت قط ؟ قال : لا . قال : فاجعل هذه عن نفسك ثم حج عن شبرمة } .
واته : " پێغه‌مبه‌ری خوا – دروودی خوای له‌سه‌ر- گوێی له پياوێك بوو ده‌يگو :( لبيك) له بری شوبرومه . فه‌رمووی شوبرومه کێيه ؟ گوتی : خزمێکمه . فه‌رمووی : قه‌ت حه‌جت کردوه ؟
گوتی : نه‌خێر . فه‌رمووی : ئه‌وه بۆ خۆت بکه پاشان بؤ شبرومه . ئيمامی أحمد روايه‌تی کردوه .
حه‌جکردن له‌بری مردوو :
حه‌ج هه‌ر وه‌ك له‌بری زيندووی په‌ککه‌وته ده‌کرێ ، له بری مردووش ده‌کرێ . که‌سێك مردوو حه‌جی که‌وتبوه سه‌ر . ده‌بێ ميراته‌که‌ی پێش دابه‌ش کردنی ، پاره‌ی حه‌جی لێ ده‌ربێ و
يه کێکی بۆ بنێرنه حه‌ج . جا وه‌سيه‌تی کردبی حه‌جی بۆ بکرێ يانه .
ئافره‌تيش وه‌ك پياو ده‌توانی بچی بۆحه‌ج له بری يه‌کێکی تر. پياو بێ يا ئافره‌ت . مادام حه جی بۆخۆی کردبێ ، هه‌ر وه‌ك له فه‌رمووده‌دا هاتوه .لێره‌وه وه‌لامی پرسياری يه‌که‌م ته‌واو بوو ، به‌وه‌ش به‌شی يه‌که‌م کۆتايی پێهات .
وه له‌و زوانه ئه‌وبابه‌ته له‌لايه‌ن مامۆستا شێخ عبدالر حمن به‌رزه‌نجی به‌ده‌نگ و به ره‌نگه وه ده‌خرێته سه‌ر سايته‌که‌مان به ئيزنی خوا .
|