كورد‌و مێژوو / مامۆستا هه‌ژار
لای زانایان هه‌ر نه‌ته‌وه‌و كۆمه‌لێك له جیهاندا,وه‌ك ئه‌و داره‌ن كه جێگه‌ی له لێره‌واره,هه‌ر داری پتر ره‌گداره,زۆرتر له داری كه‌م ره‌گتر خۆی له هه‌مبه‌ر گێژه‌لوكه و ره‌شه‌با و باهۆز و توشی و به‌فر و بۆران ىو كرێوه و بێئاوی و لافاو راده‌گرێ,ته‌نانه‌ت كه بیشبردرێ:یه‌كجاری بنه‌بر ناكرێ له‌بن نایێ,له ره‌گ و ریشه‌ی بلاوی پرزه‌داری به‌ناخی زه‌میندا رۆچووی—زوو ی دره‌نگ—دووباره هه‌لده‌داته‌وه دیسان به‌خۆدا سه‌ری به‌رز ده‌كاته‌وه.
ره‌گی نه‌ته‌وه‌ش مێژووه,ئاگاداری له به‌سه‌رهات و رابردووی پێشونانی خۆی و خه‌لكه.گه‌لێك ئاگای له چیرۆك و سه‌ربهوردی كه‌وناوای رابردووی نه‌بێ و های له زۆربه‌ی سه‌رگوشته و رووداوی كۆنه باپیر و باب و كالی دوور له‌مێژینه‌ی ببرێ,وه‌ك دارێكه له ئاقاری ره‌قن و رژدو كرال سه‌خت و تمتماندا روابێ و ره‌گی زۆرباش دانه‌كوتابێ,هه‌رگا ره‌شه‌بای دژ هه‌لكا و له‌هیی نه‌یاری بێته سه‌ر,دوشكی و ده‌رواو وشك ده‌بێ و ده‌سه‌تێنرێ و چیشی له‌جێ ناروێته‌وه.به‌لێ مێژوو گه‌نجینێكه پر له ئامۆژگاری و ئه‌زموون.هه‌ر گه‌لێك له‌وه‌تا هه‌یه,له‌زۆر قۆناغی جۆراو جۆر تێپه‌رێووه.نه‌رمان سه‌ختی برییوه,زۆرجار هه‌وراز و لێژ دییوه,,گه‌لێك جاران نه‌گریسسی و سیسی تووشی بووه,ژاگاوه‌و گه‌لای وه‌ریوه,فریه جاریش به سه‌ربه‌رزیو شه‌نگو ته‌رزی شه‌ق و تورتی به نازناوی خۆی راناوه,پنجاراگیاو پنچك و گه‌ون ده‌وه‌ن له په‌نه‌ادا حه‌وانه‌وه,زۆر رێبواری بێ چیوارو سه‌كه‌ت و شه‌كه‌ت و ماندوو له‌چێر سایدا حه‌سانه‌وه.ئه‌گه‌ر گش ئه‌و به‌سه‌رهاتو هات و نه‌هاتانه‌ی پێش‌و –لای چینه‌كانی ده‌چن و دێن-له‌ناونه‌چن و بمێننه‌وه و ببنه تێشووی هزرو بیری نه‌وه نه‌تیژه‌و نه‌دیده‌و تیره‌ی تۆره‌مه‌ی دوارۆژ بیخوێننه‌وه و ژیرانه لێی بتۆژنه‌وه,ئامیانی ژێكه‌وتنیان و ماك و هۆی سه‌ربه‌رزبوونیان لێك ده‌نه‌وه و گه‌وبه‌گه‌وی تێك كه‌نه‌وه.به‌هه‌زاران په‌ندی ئه‌وه‌نده په‌سه‌ند و ئامۆژگاری هێنده رند و پر بایه‌خیان ده‌س ئه‌كه‌وێ كه هه‌ر له نرخاندن نایه.بۆ نمونه با دوور نه‌رۆین ,له‌نزیك خۆمان بنۆرین,گه‌لی عه‌ره‌ب هشسه‌د سالان له‌ژێر مه‌غۆل و توركاندا نقه‌ی ده‌هات,یان جووله‌كه دووهه‌زار سال بێ نیشتمان و ئاواره له جیهاندا سه‌رگه‌ردان بوون,به‌لام چونكه مێژووبی كۆنی پر له ئه‌زموونی گه‌له‌كه‌یان پارێزرابوو,له‌و سه‌دان هه‌زاران سالی ژێر چه‌پۆكی و ژین تالییه‌شدا هه‌ر مانه‌وه نه‌توانه‌وه.تا توانیان له ده‌فه‌تێكا بێنه سه‌ر شانۆی ژیاری و له‌ناو گه‌لانی جیهاندا شوێنه‌واری خۆیان دیاری كه‌ن.به‌لام به ناكوری نالێ ئێمه,ئێمه‌ی كلۆل چاره‌ره‌ش ئێمه‌ی بابان وێرانی سه‌ربه‌هه‌ش,ئێمه‌ى كوردی كۆس كه‌وته‌و دابه‌ش كراوی له مافی پشوودان بێبه‌ش:له نێوان كلاو سوور‌و كلاوره‌شو سه‌رپێچ په‌تا,به جووت قووشه‌یی و بێ فه‌ری و به‌ر به‌لایی بوینه گای به‌ش.كوا ئه‌زموونی پێشوومان تا له باسی به‌هره به‌رین؟كوا مێژوومان,هه‌تا به‌و پێداچوونه‌مان ده‌رسی عیبره‌تێك وه‌رگرین؟به‌ده‌م ئێژین زۆر گه‌لێكی له‌مێژینه‌ین,له شه‌ر ئازاین دوژمن ده‌كوژین,ده‌كوژرێین له‌تله‌ت ده‌كه‌ین,كوت‌كوت ده‌كرێین ئێستا له كێین؟به‌هه‌ر حه‌وچینی زه‌میندا رۆچووین و هه‌روا رۆش ده‌چین.رۆژ له رۆژی پتر هه‌لپه و به‌په‌له به‌ره‌و جه‌حه‌نده‌م په‌ل ده‌بین!له بێره‌گی نه‌ك دارووكه‌ش,بگره پشیله پایزه‌ین,نه‌ك به‌بای زریان و شه‌مال,به‌فووی منال بالده‌گدرینه‌وه ناحه‌جمین,واپتر له هه‌زار ساله له‌ژێر چۆكی عه‌ره‌بو تورك و تاجیكین,جیكه‌جوكه‌شمان لێنایه.هه‌ر خۆبه‌خۆ خه‌ریكی یه‌كتركوشتن و خوێنی یه‌كتر ره‌شتن.گه‌رمی سه‌ودای خۆی به دوژمن فرۆشتن و ده‌ستی عه‌زره‌ت كرۆشتنین:به‌فه‌رمووده‌ی عه‌ونی شاعر:(هه‌ر ده‌رۆینو پێ ناگه‌ین,هه‌رده‌لێین و تێناگه‌ین)بۆچی؟چونكه هه‌رگیز له‌و مچیه‌مان نه‌بووه مێژووی به‌سه‌رهاته‌كانمان جاربه‌دووی جاردا تۆمار بكه‌ین وبه‌دانسته وه‌یخێنین وپاك و پووكی لێ بژار بكه‌ین,له‌مایه‌ی فریوخواردن و خۆبه‌دوژمن سپاردنمان خۆبده‌ینه كه‌ناراوه,له‌باسیو خواسی پیرۆزی و سه‌ركه‌وتنی گه‌ل و هۆزی سه‌ركه‌وتوانی پێشووی خۆمان و هۆش و بیری ژیری خه‌لكی,كه‌لك و به‌هره هه‌لكرێنین,بۆ ئه‌مرۆ ده‌كاری بێنین,ئه‌وا ئێستا له‌به‌ر مێژوو له‌بیركردن و له‌بێ فه‌رهه‌نگی گیركردن,هێنده داویلكه ریشه‌شمان پێوه نیه,هیچ نه‌بێبیكه‌نه شه‌لته و هه‌توان بێ فه‌رهه‌نگی و برینی گیان و به‌رهه‌نگی ژێر چه‌پۆكی پێ ده‌رمان كه‌ین.
خۆ ئه‌گه‌ر جارێك به‌ده‌گمه‌ن.له‌رۆژێك ئاوه‌زدارێك وه‌ك شه‌ره‌فخانی به‌دلیسی,تێگه‌ییوه بێ مێژوو,ناژین و دوای هه‌زارسال ته‌مه‌نی ئیسلامه‌تی,وێ كه‌وتووه,كه‌ل و قوژبنان گه‌راوه,پارچه بزگوری جێماوی نیوه پواوی له‌نێو كتێبه كۆنان و ده‌م و پلی چیرۆكبێژان ده‌رهێناوه و ئه‌م له ملیۆن یه‌كه‌ی ماوه‌ی وه‌كدێوجامه بۆ لێك داوین,كه‌وی خه‌به‌ری پێ راوكه‌ین و ناته‌واوی پێ ته‌واوكه‌ین و به‌ره‌و دوا له‌سه‌ری برۆین و په‌ند له به‌سه‌رهات وه‌رگرین و كه‌متر ته‌فره‌ی ده‌هۆ و درۆی دز و خاپینۆكان بخۆین:یان له چه‌رخی سێزده‌ی كۆچیله مه‌لبه‌ندی هه‌ره به‌شه‌گه‌ی كوردستان,مه‌لا شه‌ریفێكی قازی ,خه‌سرۆ به‌گێك,سمایلی مه‌لا محمدێك,یان خانمێكی وێژه‌وانی خۆی و ده‌ست و قه‌له‌م جوانی وه‌ك مه‌ستووره كوردستانی,مێژووی ئه‌رده‌لان ده‌نوسن.به‌داخه‌وه نه هی شه‌ره‌فخان نه‌هی وان,وه‌زوانی ئه‌و گه‌له نه‌بوو كه مێژووه‌كه‌ی بۆ نووسراوه و داخه له‌سه‌ر دلان ماوه.ته‌نانه‌ت له چه‌رخی بیستی خاچ په‌رستیش كه ده‌گه‌ل چارده‌مین چه‌رخی كۆچیپێغه‌مبه‌ر(د.خ.)هه‌مبه‌ر.زانای وه‌كو ئایه‌توللای فره‌زانی كورزوانی خه‌لكی سنه,مێژووی كورد و كوردستانی به‌زمانی خۆمالی نییه و كوردی خوێنی فارسی نه‌زان هه‌ر لێ حالی نابێ.
منی هه‌ژار,به‌ده‌ردی زۆرناژه‌نه‌كه‌ی پاش بلاوبوونی گۆوه‌ند و له‌ده‌س ده‌رچوونی زه‌ماوه‌ند,تازه فیقه‌ی له‌پێكی زۆرناكه‌ی دێنا,به‌بیرمان هات پاش سالێ سلامالێ,ئه‌و تۆزه كه‌له‌پووره‌مان كه له‌نه‌مان پارێزراوه با به‌زمانی بیانیش بێ بۆمان ماوه,بخه‌مه سه‌ر باری كورده‌واری و كورد بزانن چۆن باسی خۆیان كراوه.
سالی 1969ی خاچ په‌رستی مام نا له شه‌ره‌فنامه و وه‌رم گێرایه سه‌ر كوردی و سالی 1973 له به‌غدایه له چاپ درا و هێندیش رمێنی كه‌ته‌سه‌ر كه((حزبی به‌عسی سه‌ددام)) ره‌گه‌زپه‌رستی فاشیستی له‌وه ترساند كوردانی لێ تیژتر بكا,فه‌رمانی سوتاندنی دا,به‌لام پاش چی؟پاش ئه‌وه‌ی كورد خوێندیانه‌وه‌شاردیانه‌وه و تاكه تاكه‌ش كه‌وته ناو لاوه‌كیانه‌وه و له‌ده‌ستی چه‌ته پارێزرا.له‌پاش چه‌ند سال,مرخم خۆش كرد مێژووی به‌ره‌ی ئه‌رده‌لانیش بكه‌مه كوردیی خۆمالی و بۆ ئه‌و كاره‌ش له‌م سه‌رچاوانه‌م هه‌لێنجا:
1-شه‌ره‌فنامه‌ی میر شه‌ره‌فخانی به‌دلیسی.
2-تاریخ اردلان,كاری سمایلی مه‌لا محمد,كه خۆم نه‌مدیووه و نازانم كه‌ی نووسراوه,ئوستاد جه‌میل رۆژبه‌یانی له فارسییه‌وه كردوویه‌تی به عه‌ره‌بی ده‌سه‌ر باسی ئه‌رده‌لانی شه‌ره‌فنامه عاره‌بییه‌مان قه‌له‌می خۆی خستۆته‌وه و منیش له‌وه‌م وه‌رگێراوه.
3-لب التواریخ:هه‌ر ئه‌م ناوه به ئه‌بجه‌دی ده‌بێته مێژووی نوسینی و ده‌كاته 1249ی كۆچی-به قه‌له‌می خوسره‌وبه‌گی ئه‌رده‌لانی.
4-په‌راوێز و نامیلكه‌كانی رۆژبه‌یانی.
5-تاریخ اردلان,كری مه‌ستووره خانمی ژنی خوسره‌وخانی ناكام.كه تا سالی 1263ی هێناوه‌و به‌هره‌ی له مێژوونامه‌كه‌ی قازی شه‌ریف و خوسره‌و به‌گ كه هه‌ردووكیان هاوچه‌رخی بوون وه‌رگرتووه.میرزا عه‌ولای مونشی باشیمامی مه‌ستوره‌ش تا سالی 1267 له دووی داوه.ناسرخانی ئازاد پووریش-كه‌له 1946ی زایینی له‌چاپی داوه-چه‌ند په‌راوێكی به‌نرخی بۆ نووسیووه.
6-تاریخ كرد و كردستان.گرده‌وه‌كۆی ئایه‌توللای مه‌ردۆخ كه‌له سالی1353ی هه‌تاوی ته‌واو ده‌بێ.
ئه‌مانه‌م هه‌موو لێكداوه‌و له‌به‌ر یه‌كترم راناون و كردومنه‌ته دار و په‌ردووی ئه‌م نوسراوه‌م.خه‌ستو خۆل و پوخت و پاراوی گشتیانم خستۆته روو.جا مه‌گین چلۆنكایی بێت,له‌پێداهه‌لدانی زیادی قسه‌ی بێسه‌نگی لابه‌لا,خۆم لاداوه جاروباره‌ش خۆم دمێكم تێ وه‌رداوه.وه‌ك خوانێكی ره‌نگاو ره‌نگ له‌به‌رده‌م خوێنه‌رانی كوردی به‌تاسه,بۆ باسی رابردووانی كه‌ونارای كوردی داده‌نێم,با بۆخۆیان به‌رانبه‌ری و سه‌ركردن و تێكپه‌رینی قسه‌ی ئه‌و مێژوونوسانه هه‌لسه‌نگێنن و بنرخێنن.جا ئه‌گه‌ر ئه‌مه شیوێك با,ناوم ده‌نا حه‌وترینگه,یان چێشتی فیل و فیله‌ته‌ن:كه هه‌ژنۆ بابه‌تی جۆراو جۆر هه‌ر له قه‌یسی و هه‌لۆژه‌و چه‌وه‌نده‌ره ده‌گه‌ل گه‌نمو نیسك و نۆك و نخۆشه‌ر و ماشه‌سپی و ترشی سماق لێك ده‌ده‌ن و له دیزه‌یێكا ئه‌یپه‌زن.به‌لام ئیستا كه خۆراك نییه‌و نووسینه,ناوم لێنا :مێژووی ئه‌رده‌لان به كوردی.
پیاو رات بروا نوسینی ناسك و جوانی ماه شه‌ره‌فی كوردستانی-كه به مه‌ستووره ناوداره-بیر‌و هه‌ستی راتله‌كاندم و تاسه و ئاره‌زووی بزواندم كه شان بده‌مه به‌ر ئه‌و كاره.جا به‌و هۆیه,به‌جێمزانی كه ده‌رباره‌ی ئه‌و خانمه خاوه‌ن هونه‌ره,به‌تایبه‌تی و باری ژیانی كۆمه‌لگای خۆن(كورده‌واری)به‌تێكرایی-وه‌ك پێش وتارێك-پێشكێشی خوێنه‌رانی هێژا بكه‌م.
|