ئاگاداریه‌کی گرنگ له سه‌نته‌ری سه‌لاحه‌دین
ئاگاداریه‌کی گرنگ له ئیداره‌ی سه‌نته‌ری سه‌لاحه‌دین سه‌باره‌ت به قوتابخانه‌ی سه‌لاحه‌دین
بهروار: 2015.09.10
هه‌مووتان ده‌زانن که قوتابخانه‌ی سه‌لاحه‌دین ده‌که‌وێته ژێر ئیداره‌ی سه‌نته‌ری سه‌لاحه‌دین و به‌ڕێوه‌به‌ر و یاریده‌ده‌ری به‌ڕێوه‌به‌ری خۆی هه‌یه، ئه‌مانیش به بڕیاری ئیداره‌ی سه‌نته‌ره‌که له ساڵی رابردو ده‌ستنیشانکران.
کردنه‌وه یا نه‌کردنه‌وه‌ی قوتابخانه به بڕیاری ئیداره ده‌بێت. ئیداره‌ش ئێستاکه بۆته دوو به‌ش، به‌شێکیان به‌رپرسی ئیداره‌یه به ته‌نیا، به‌شه‌که‌ی تریشیان بریتییه له ئه‌ندامانی تری ئیداره به گشتی.
ئه‌ندامانی ئیداره هه‌موو کۆکن له سه‌ر ئه‌وه که هه‌رگیز نابێت قوتابخانه دابخرێت، به‌ڵام ده‌بێت پلانی بۆ دابڕێژرێت، مامۆستای بۆ دابین بکرێت، په‌رتوک و پێداویسته‌کانی تریش به‌رده‌ست بکرێت و که‌ش و هه‌وایه‌کی گونجاو له قوتابخانه هه‌بێت تا که‌موکورتی نه‌بێت و منداڵه‌کانیشمان نه‌بنه قوربانی ململانێ و ناکۆکیه‌کانی ناو ئیداره.
به‌رپرسی ئیداره‌ش قوتابخانه‌ی کردۆته‌وه به بڕیاری ئیداره نه‌بوه و له سه‌ر به‌رپرسیاره‌تی خۆی، ته‌نها بۆ ئه‌وه‌ی بڵێن قوتابخانه کراوه‌ته‌وه و خه‌ڵکانێک به‌لای خۆدا بکێشێت.
جا لێره‌دا به هه‌موو باوکان ودایکانی خۆشه‌ویست راده‌گه‌ینین که ئیداره‌ی سه‌نته‌ری سه‌لاحه‌دین به هیچ شێوه‌یه‌ک به‌رپرس نییه له خوانه‌خواسته هه‌ر رووداوێکی نه‌خوازیار که ژیان و ته‌ندروستی رۆڵه‌کانمان بخاته مه‌ترسی.
ئیداره‌ی سه‌نته‌ری سه‌لاحه‌دین
کۆپی/
- ئیداره‌ی قوتابخانه‌ی یورداڵ.
- لایه‌نی په‌یوه‌نددار له ده‌سه‌ڵات.
|