سێمینارێك بۆ گه‌نجان
سێمینارێك بۆ گه‌نجانله ڕۆژی 13.12.2008 له مزگه‌وتی ئازادی له ئۆسلۆ سێمینارێك ساز كرا بۆ گه‌نجه‌كان له ژێر دروشمی (گه‌نجه‌كان و دواڕۆژ). دوو مامۆستای شاره‌زاولێهاتوو ده‌عوه‌ت كرابون و به‌شداریان تیاكرد، كه‌ئه‌مانیش مامۆستا ئه‌حمه‌د ئه‌لموفتی له سوید و مامۆستا رزگار له ئۆسلۆ. مامۆستا ئه‌حمه‌د كه‌خۆی ئه‌ندازیاره‌و له ناو كۆمه‌ڵی ئیسلامی سوید ناسراوه و سه‌رۆكی سه‌نته‌رێكی ده‌عوه‌ی ئیسلامیه له شاری یوتابۆری له سوید. مامۆستا رزگاریش حاڵی حازر وتارخوێنی(خه‌تیبی) مزگه‌وتی ئازادیه له ئۆسلۆ، هه‌روه‌هــا دانه‌رو نوسه‌رێكی ئیسلامیه كه‌چه‌ندین كتێبی جۆراو جۆری نوسیوه له كوردستان. ئاماده‌بوانی سێمیناره‌كه بریتی بوون له نزیكه‌ی 45 گه‌نجی كوردی له‌كوڕوكچ كه‌ته‌مه‌نیان له نێوان 14 تا 26 ساڵ بوو، له‌گه‌ڵ هه‌ندێك له باوكان و باڵغان. له سه‌عات 17:30 پرۆگرامی سێمیناره‌كه ده‌ستی پێكرد به چه‌ند ئایه‌تێك له قورئانی پیرۆز له لایه‌ن به‌رپرسی سێمیناره‌كه كاك عه‌بدولكه‌ریم. له دواییدا خۆپێشكه‌شكردنێكی كورت له‌لایه‌ن گه‌نجه‌كان و میوانانه‌وه.مامۆستا ئه‌حمه‌د یه‌كه‌م وانه‌ی پێشكه‌ش كرد له سه‌ر بنه‌ماو شته به‌نرخه‌كانی ئیسلام، كه تیایدا چه‌ندین نموونه‌ی له قورئان و مێژووی ئیسلام هێنا له‌سه‌رڕۆڵی گه‌نجه‌كان. دوابه‌دوای ئه‌مه چه‌ندین پرسیاری جۆراو جۆری ئاڕاسته كرا له‌لایه‌ن ئاماده‌بووان. مامۆستا ئه‌حمه‌د وانه‌كه‌ی به زمانی سویدی گوته‌وه.له ناو پرۆگرامه‌كه چه‌ند بڕگه‌یه‌ك هه بوو له گفتوگۆكردن له سه‌ر چه‌ندین بابه‌تی جۆراو جۆر سه‌باره‌ت به ژیانی ڕۆژانه‌ی گه‌نجی موسڵمان له نه‌رویج وه‌كو: قوتابخانه، كۆمه‌ڵگا، باوك و دایك، براده‌ر، ئه‌زموون و خیبره له ئیسلام ...هتد. مامۆستا رزگاریش دوا وانه‌ی گوته‌وه له‌سه‌ر باوه‌ڕ، كه چۆن كار ده‌كاته سه‌ر موسڵمان. له‌سه‌ره‌تادا چه‌ند ئایه‌تێكی له سوڕه‌تی "كهف " خوێنده‌وه، له‌دواییدا ڕوونی كرده‌وه كه چۆن گه‌نجه‌كانی كه‌هف توانیان ڕابكه‌ن له ده‌ست ئه‌م پاشایه تاغوته كه ئه‌و كاته زوڵمی له خه‌ڵك ده‌كردو ده‌یچه‌وساندنه‌وه. ته‌نیا چه‌كێك كه لای ئه‌م گه‌نجانه هه‌بوو، چه‌كی باوه‌ڕبو.،كه وای لێ‌كردن به توندی دژی ئه‌م پاشایه بوه‌ستن و به‌ره‌نگاری بن له‌و سه‌رده‌مه‌دا. مامۆستا رزگاریش وانه‌كه‌ی به زمانی كوردی گوته‌وه‌و هه‌ندێكیش وه‌رگێڕدرا بۆ زمانی نه‌رویجی.جێی ئاماژه‌یه ناوه ناوه پشودان هه‌بو، كه نانی ئێواره‌ی تیا خورا له‌گه‌ڵ هه‌ندێك میوه.له‌كۆتاییدا: به رای سه‌رجه‌م ئاماده‌بووان ئه‌م سێمیناره زۆر به‌كه‌ڵك بوو، زۆر شتی تیا فێربوو‌ن‌و، حه‌زیان كرد ئه‌م جۆره چالاكیانه زیاتر ئه‌نجام بدرێت، هه‌ر له‌به‌ر ئه‌وه‌ش هه‌موو گه‌نجه‌كان ناو و ژماره‌ی ته‌له‌فۆن و ئیمه‌یلی خۆیان نووسی بۆ په‌یوه‌ندی كردن له‌دواڕۆژدا.خوای گه‌وره پاداشتی هه‌موو لایه‌ك بداته‌وه، هه‌ر له ئاماده‌بووان، مامۆستایان تا ده‌سته‌ی به‌ڕێوه‌بردن به هیوای چه‌ند دیدارێكی ترپشت به‌خوا
|