ئه‌بوبه‌كرى سدیق ئه‌لقه‌ی (5) باوکی چراخان
ساته‌كانی‌خواحافیزی:
ته‌مه‌نی پێغه‌مبه‌ر(صلی الله علیه وسلم) گه‌یشت به‌شه‌ست‌و سێ ساڵ‌و نیشانه‌كانی ماندوبوون پێیدا دیاریداو ، رۆژێكیان ئافره‌تێك هات بۆ خزمه‌تی پێغه‌مبه‌ر(صلی الله علیه وسلم)و داوای به‌خشش‌و یارمه‌تی لێ‌كرد، پێغه‌مبه‌ر(صلی الله علیه وسلم)داوای لێ‌كرد ساڵی داهاتوو بێته‌وه بۆ لای ، ئافره‌ته‌كه‌ش وتی: ئه‌ی ئه‌گه‌ر گه‌ڕامه‌وه‌و تۆم به‌دی نه‌كرد..ئاماژه‌یه‌كبوو بۆ مه‌رگ‌و له‌دنیا ده‌رچوونی كاتێ ئه‌وماندوبوون‌و نه‌خۆشیه‌ی به‌دیكرد..پێغه‌مبه‌ر(صلی الله علیه وسلم) فه‌رمووی: "ئه‌گه‌ر منت به‌دی نه‌كرد بچۆ بۆلای (ئه‌بوبه‌كر).. " ئه‌مه‌ش ئاماژه‌یه‌كبوو بۆ دانانی (ئه‌بوبه‌كر)ـ ره‌زای خوای لێبێت ـ له‌دوای خۆی.دوای ئه‌و رووداوه پێغه‌مبه‌ری خوا(صلی الله علیه وسلم) به‌ڕێكه‌وت بۆ حه‌جی ماڵئاوایی‌و خوداوه‌ندیش ئایه‌تی [ الْيَوْمَ أَكْمَلْتُ لَكُمْ دِينَكُمْ وَأَتْمَمْتُ عَلَيْكُمْ نِعْمَتِي وَرَضِيتُ لَكُمُ الْأِسْلامَ دِيناً ] (المائده : 3) نارد‌و سه‌رجه‌م یاران به‌م ئایه‌ته شادمانبوون‌و به‌ته‌نیا (ئه‌بوبه‌كر) گریا چونكه ده‌یزانی ئه‌م ئایه‌ته هه‌واڵی مه‌رگی پێغه‌مبه‌ری له‌خۆگرتووه.به‌رده‌وام ئێش‌و ئازار زیادیانده‌كرد له‌سه‌ر پێغه‌مبه‌ر(صلی الله علیه وسلم)و مۆڵه‌تی له‌هاوسه‌ره‌كانی خواست تا له‌ماڵی خاتوو(عائشه) ـ ره‌زای خوای لێبێت ـ بكه‌وێت ، ئه‌وانیش رێگه‌یاندا، له‌ساته‌كانی دوایی ژیانی پێغه‌مبه‌ردا(صلی الله علیه وسلم) یاران كۆبوونه‌وه له‌مزگه‌وت..
ده‌نگ‌و هه‌رای نێوانیان به‌هۆی نه‌خۆشی پێغه‌مبه‌ره‌وه(صلی الله علیه وسلم) پتر به‌رزده‌بوه‌وه..پێغه‌مبه‌ر(صلی الله علیه وسلم) گوێ‌ی له‌ده‌نگیانبوو پرسی: ئه‌وه‌چییه؟! وتیان: ده‌ترسن شتێكت لێبێت ئه‌ی پێغه‌مبه‌ر..ئه‌ویش (صلی الله علیه وسلم) فه‌رمووی: بمبه‌ن بۆ لایان..ئنجا دوایین وته‌كانی ئاڕاسته‌ی هاوه‌لاَنكردو وتی: خه‌ڵكینه ده‌ڵێی ده‌ترسن شتێكم لێبێت..وتیان: به‌ڵێ زۆر ده‌ترسین.. ئه‌ویش (صلی الله علیه وسلم) وتی: خه‌ڵكینه واده‌و په‌یمانی من‌و ئێوه له‌دنیادا نیه ، واده‌ی به‌یه‌ك گه‌یشتنمان له‌سه‌ر حه‌وزه..سوێندبێت به‌په‌روه‌ردگار ئێستا له‌م جێیه‌وه به‌دی ده‌كه‌م‌و له‌به‌رچاومه..خه‌ڵكینه ، ئاگاتان له‌نوێژه‌كانتان بێت ، پارێزگاری بكه‌ن له‌ژنان‌و دڵتان پێیان بسووتێ..خه‌ڵكینه سوێند به‌خوداوه‌ند ناترسم هه‌ژارو نه‌داربكه‌ون ، به‌ڵكو ده‌ترسم دنیا باڵ بكێشێ به‌سه‌رتاناو پێشبڕكێ بكه‌ن به‌چه‌شنی نه‌ته‌وه‌كانی پێشوو له‌ئه‌نجامدا وه‌ك ئه‌وان تیابچن..خه‌ڵكینه به‌نده‌یه‌ك خوداوه‌ند له‌نێوان دنیا‌و دیداری خۆیدا سه‌رپشكی‌كردووه‌و ئه‌ویش دیداری خودایی هه‌ڵبژاردووه..سه‌رجه‌م یاران بێده‌نگ بێده‌نگ بوون‌و وه‌ك بڵێ‌ی باڵنده به‌سه‌ریانه‌وه نیشتبێته‌وه‌و به‌ته‌نیا ئه‌و یاره‌ی له‌مه‌به‌ستی حاڵیبوو (ئه‌بوبه‌كر)بوو، به‌كوڵ ده‌گریاو ده‌نگی گریان‌و فیغانی یه‌كجار به‌رزبوو تا له‌ناكاو هاواریكرد: دایك‌و بابم به‌فیدات بێت ئه‌ی پێغه‌مبه‌ری خوا، دایكم به‌فیدات بێت..هه‌ردوو كوڕه‌كه‌م به‌فیدات بن..سه‌رجه‌م ماڵ‌و سامان‌و داراییم به‌فیدات بێت..یاران له‌ده‌نگ‌و وته‌كانی سه‌رسامبوون‌و پێیان گرانبوو وته‌و قسه به‌پێغه‌مبه‌ر(صلی الله علیه وسلم) ببڕێت به‌لاَم پێغه‌مبه‌ر(صلی الله علیه وسلم) فه‌رمووی: "وازی لێ‌بهێنن ..سوێندبێت به‌خوا هیچ كه‌سێك نییه چاكه‌یه‌كی كردبێت‌و باشتر پاداشتمان نه‌دابێته‌وه جگه له(ئه‌بوبه‌كر) نه‌متوانی پاداشتی بده‌مه‌وه‌و پاداشتی ئه‌و به‌جێده‌هێڵم بۆ خودا..داواكارم سه‌رجه‌م ده‌رگای مالاَن له‌سه‌ر مزگه‌وت پێوه بده‌ن جگه له‌ده‌روازه‌و ده‌رگای ماڵی (ئه‌بوبه‌كر) نه‌بێت " ئنجا پێغه‌مبه‌ر(صلی الله علیه وسلم) ده‌ستیكرد به‌دوعاكردن بۆ خه‌ڵكی: " خوا بتانپارێزێت ..سه‌ركه‌وتووتان بكات..په‌ناوپشتگیرو هاوده‌متان بێت..به‌رزو بالاَتان بكات..خه‌ڵكینه سلاَوی من بگه‌یه‌نن به‌سه‌رجه‌م شوێنكه‌وتوانم تا رۆژی قیامه‌ت ".سلاَو له‌تۆش ئه‌ی پێغه‌مبه‌ری شیرین‌و خۆشه‌ویست ..پاشان پێغه‌مبه‌ریان هه‌ڵگرت‌و بردیانه‌وه بۆ ماڵه‌وه‌و به‌رده‌وام ده‌یوت: "بۆلای هاوه‌ڵی به‌رزو بالاَم..بۆلای هاوه‌ڵی به‌رزو بالاَم.. "خاتوو(عائشه) ـ ره‌زای خوای لێبێت ـ ده‌فه‌رموێت: هه‌ستمكرد به‌وه‌ی پێغه‌مبه‌ر(صلی الله علیه وسلم) له‌نێوان دنیا‌و خوداوه‌ندا سه‌رپشك ده‌كرێت ، به‌رده‌وامیش ده‌یفه‌رموو: (ئه‌بوبه‌كر) بخه‌نه پێشه‌وه با به‌رنوێژی بكات ، (عائشه) ـ ره‌زای خوای لێبێت ـ هه‌ڵیدایه‌وه وتی: پێغه‌مبه‌ری خوا( (ئه‌بوبه‌كر) پیاوێكی به‌هه‌ست‌و دڵناسكه گه‌ر به‌رنوێژی بكات ده‌گری..با یه‌كێكی‌تر به‌رنوێژی بكات ، له‌وه‌لاَمدا فه‌رمووی: (ئه‌بوبه‌كر) بخه‌نه پێشه‌وه با به‌رنوێژی بۆ خه‌ڵكی بكات..خاتوو (عائشه) ـ ره‌زای خوای لێبێت ـ داوایكرد(عومه‌ر)ی كوڕی (خه‌تتاب) به‌رنوێژی بكات ، به‌لاَم كاتێ پێغه‌مبه‌ر(صلی الله علیه وسلم) به‌مه‌یزانی فه‌رمووی: من پێم نه‌وتن با (ئه‌بوبه‌كر) به‌رنوێژی بكات ، خوداوه‌ندو موسوڵمانان نكوولی له‌وه‌ده‌كه‌ن كه‌وتتان ..خوداوه‌ندو موسوڵمانان نكوولی لێده‌كه‌ن..با (ئه‌بوبه‌كر) به‌رنوێژی بۆ خه‌ڵكی بكات..ئنجا (ئه‌بوبه‌كر)ـ ره‌زای خوای لێبێت ـ هاته‌پێشه‌وه‌و به‌رنوێژی بۆ خه‌ڵكی‌كرد ، پێغه‌مبه‌ر(صلی الله علیه وسلم) دوایین نیگای خسته‌سه‌ریان كاتێ به‌دیكردن له‌دوای (ئه‌بوبه‌كر)ه‌وه نوێژده‌كه‌ن‌و دوابزه‌و زه‌رده‌خه‌نه گرتی!.دوایین بزه‌ی پێغه‌مبه‌ر(صلی الله علیه وسلم) له‌بۆ نوێژبوو ، بیربكه‌نه‌وه ، ئه‌ی ئه‌وانه‌ی نوێژی به‌یانی ناكه‌ن!پێغه‌مبه‌ر(صلی الله علیه وسلم) دڵنیابوو له‌حاڵی موسوڵمانان كه‌به‌دیكردن نوێژیانده‌كردو (ئه‌بوبه‌كر) پێشه‌وابوو، دواتر پێغه‌مبه‌ر(صلی الله علیه وسلم) گه‌ڕایه‌وه بۆ ماڵه‌كه‌ی‌و به‌رده‌وام ده‌یفه‌رموو: بۆلای هاوه‌ڵی به‌رزم ..بۆ لای هاوه‌ڵی به‌رزم ، ئنجا سه‌ریخسته‌سه‌ر رانی خاتوو (عائشه)و هه‌روه‌ك ده‌گێڕێته‌وه ده‌فه‌رمووێت: پێغه‌مبه‌ر(صلی الله علیه وسلم) به‌رده‌وام ده‌یفه‌رموو بۆلای هاوه‌ڵی به‌رزم ، ئنجا ده‌ستی پیرۆزی شلبوو ، سه‌ریشی قورسبوو ئه‌وجا زانیم كۆچی دوایی كردووه ".
سه‌خترین هه‌ڵوێست:
كاتێ خاتوو(عائشه) ـره‌زای خوای لێبێت ـ زانی پێغه‌مبه‌ر(صلی الله علیه وسلم) كۆچی دوایی‌كردوه نه‌یزانی چی بكات ، هه‌رئه‌وه‌نده‌ی پێكرا چوه نێو خه‌ڵكی جه‌م بووی مزگه‌وت‌و به‌ده‌نگی به‌رز هاواریكرد: پێغه‌مبه‌ری خوا(صلی الله علیه وسلم) كۆچی دوایی‌كرد ..پێغه‌مبه‌ری خوا(صلی الله علیه وسلم) كۆچی دوایی‌كرد..سه‌راپای مزگه‌وت گریان‌و فیغان دایگرت..(عه‌لی )كوڕی (ئه‌بوتاڵیب) توانای وه‌ستانی نه‌بوو، (عوسمان)ی كوڕی (عه‌فان) وه‌ك مناڵێكی لێهات‌و هه‌رده‌مه‌ی په‌ل‌و ده‌ستێكیان به‌كێشده‌كرد، (فاتمه)ی كچی پێغه‌مبه‌ر(صلی الله علیه وسلم) ده‌یوت: بابه گیان په‌روه‌ردگار دوعا‌و نزاكه‌ی وه‌رگرتی ، بابه گیان به‌ره‌و فیرده‌وس‌و دوایین مه‌نزڵ به‌ڕێكه‌وتی..بابه گیان هه‌واڵی مه‌رگت به(جبریل) ده‌گه‌یه‌نین..به‌لاَم (عومه‌ر)ی كوڕی (خه‌تتاب) ـ ره‌زای خوای‌لێبێت ـ شمشێره‌كه‌ی ده‌رهێناو خه‌ڵكی بێده‌نگكردو نه‌ڕاندی به‌سه‌ریانداو وتی: هه‌ركه‌سێك بڵێ (محمد) مردوه سه‌ریده‌بڕم ، به‌ڵكو چوه بۆ دیداری خودا هه‌روه‌ك (مو‌سا)و ده‌گه‌ڕێته‌وه..سه‌ری ئه‌وكه‌سه ده‌بڕم گه‌ر بڵێت مردووه..ئه‌وه‌ی به‌ته‌نیا له‌وباره ئاڵۆز‌و خه‌م ئامێزه‌دا جێگیربوو (ئه‌بوبه‌كر) بوو ، چوه سه‌رته‌رمی پیرۆزی پێغه‌مبه‌رو باوه‌شی پێداكردو نێو چاوانی ماچكردو وتی: ئه‌ی پێغه‌مبه‌ری خوا به‌زیندوێتی‌و به‌مردوویی هێمن‌و له‌سه‌رخۆو پاكیت!، ئنجا به‌رده‌وام ده‌یوت: داخی‌گرانم بۆ خۆشه‌ویسته‌كه‌م..داخی‌گرانم بۆ هاوڕێ‌ی خۆشه‌ویستم ..داخی گرانم بۆ دۆست‌و یاری خۆشه‌ویستم.. داخی‌گرانم بۆ پێغه‌مبه‌ری شیرینم..پاشان چوه نێومزگه‌وت وتی: (عومه‌ر) بێده‌نگبه ..(عومه‌ر) به‌رده‌وامبوو له‌سه‌ر قسه‌و هێورنه‌ده‌بوه‌وه ، (ئه‌بوبه‌كر) به‌ده‌نگێكی به‌رز هاواریكرد : خه‌ڵكینه ..ئه‌وه‌ی(محمد)ی ده‌په‌رست ئه‌وا (محمد) مرد ئه‌وه‌شی په‌رستی خوداوه‌نده ئه‌وا خودا زیندوه‌و هه‌رگیز نامرێت..ئنجا ئایه‌تی [ وَمَا مُحَمَّدٌ إِلَّا رَسُولٌ قَدْ خَلَتْ مِنْ قَبْلِهِ الرُّسُلُ أَفَإِنْ مَاتَ أَوْ قُتِلَ انْقَلَبْتُمْ عَلَى أَعْقَابِكُمْ وَمَنْ يَنْقَلِبْ عَلَى عَقِبَيْهِ فَلَنْ يَضُرَّ اللَّهَ شَيْئاً وَسَيَجْزِي اللَّهُ الشَّاكِرِينَ ] (ال عمران:144)ی خوێنده‌وه‌و (عمر)ی كوڕی (خه‌تتاب) سه‌باره‌ت به‌و ئایه‌ته ده‌ڵێت: ده‌توت یه‌كه‌مجاره گوێم لێده‌بێت‌و شمشێر له‌ده‌ستم به‌ربوه‌وه‌و نه‌مزانی چی‌بكه‌م‌و به‌خێرایی چووم رووبه په‌نایه‌ك‌و به‌كوڵ ده‌ستمكرد به‌گریان..بابه‌وردی ته‌ماشابكه‌ین‌و وردببینه‌وه ؛ گه‌ر (ئه‌بوبه‌كر) له‌وكاته‌دا ئاماده نه‌بوایه چی روویده‌دا ؟ سه‌رسامی روو به‌كوێ‌ی ده‌بردن ؟ ئه‌ی به‌لاَو كاره‌ساته‌كه چی به‌سه‌رده‌هێنان..دوای ئه‌وه یاران تووشی جیاوازی‌و فره‌ڕایی هاتن سه‌باره‌ت به‌ناشتنی ته‌رمی پیرۆزی پێغه‌مبه‌ر(صلی الله علیه وسلم) ، (ئه‌بوبه‌كر) ـ ره‌زای خوای لێبێت ـ وتی: گوێم لێبوه پێغه‌مبه‌ری خوا(صلی الله علیه وسلم) فه‌رموویه‌تی: "ئێمه‌ی گرۆهی پێغه‌مبه‌ران له‌كوێ مردین له‌وێدا ده‌بێت به‌خاك بسپێردرێن " ئنجا یاران پێغه‌مبه‌ری خوایان له جێ خه‌وی خاتوو(عائشه) ـ ره‌زای خوای لێبێت ـ ناشت چونكه له‌وێدا گیانی پیرۆزی سپاردبوو.
په‌یمان‌و هه‌ڵبژاردنی (ئه‌بوبه‌كر )به‌خه‌لیفه:
دوای مه‌رگی پێغه‌مبه‌ر(صلی الله علیه وسلم) دیارده‌كانی ته‌نگ‌و چه‌ڵه‌مه‌و گیروگرفت له‌نێو هاوه‌لاَندا سه‌ری هه‌ڵدا‌و له‌وه‌دا خۆی بینیه‌وه كێ جێنشینی پێغه‌مبه‌ر بێت ، پشتیوانه‌كان له‌ساباتی (به‌نی ساعده)كۆبوونه‌وه بۆ هه‌ڵبژاردنی یه‌كێكیان..به‌لاَم له‌و رۆژه‌دا گه‌وره‌ی پشتیوانه‌كان (سه‌عد)ی كوڕی (عه‌باده)كه‌له(ئه‌وس)بوو نه‌خۆش بوو له‌جێگه‌دا كه‌وتبوو..(عومه‌ر) هه‌واڵی كۆبوونه‌وه‌ی پشتیوانه‌كانی زانی له‌ساباتی(به‌نی ساعده)و گه‌ڕا به‌دوای (ئه‌بوبه‌كر)دا‌و دۆزییه‌وه‌و له‌گه‌ڵ (ئه‌بوعوبه‌یده) بردنی بۆ ساباتی (به‌نی ساعده) ، له‌وێ وتوێژ كه‌وته‌وه له‌نێوانیانداو پشتیوانه‌كان وتیان: ئێمه له‌پێشترین ، ئێمه په‌ناو پشتگیربووین‌و (سه‌عد)ی كوڕی (عه‌باده) گه‌وره‌ی (ئه‌وس) له‌ئێمه‌یه..(عومه‌ر) ـ ره‌زای خوای لێبێت ـ ده‌ڵێت: خۆم ئاماده‌كردبوو قسه‌بكه‌م به‌لاَم (ئه‌بوبه‌كر) ده‌ستی گرتبووم‌و توند ده‌یگوشی تا هیچ نه‌ڵێم ، دوایی خۆی هاته گۆو وتی: ئه‌ی گرۆه‌و تاقمی پشتیوانان..ئێوه یه‌كه‌م كه‌سبوون په‌ناو پشتگیری ئه‌م ئاینه‌تانكرد تكام وایه یه‌كه‌م نه‌بن له‌گۆڕان‌و تێكدانیدا، ئه‌ی گرۆهی پشتیوانه‌كان ..ئه‌م پۆسته عه‌ره‌ب قبوڵی نییه بۆ كه‌س جگه له(قوره‌یش) نه‌بێت ، لێره‌دا پشتیوانه‌كان پێشنیارێكیانكردو وتیان: با پێشه‌وایه‌ك له‌ئێمه بێت‌و یه‌كێكیش له‌ئێوه ، (ئه‌بوبه‌كر) وتی: شتی وا نابێت ، له‌ناكاو یه‌كێك له‌پشتیوانه‌كان به‌ناوی (به‌شیر)ی كوڕی (سعد)ی (خه‌زره‌جی)ه‌وه وتی: سوێندبێت به‌خوا ئه‌وان له‌پێشترن له‌م كاره تائێمه ، من په‌یمانت ده‌ده‌مێ ، ئنجا (عومه‌ر) به(ئه‌بوبه‌كر)ی وت: ده‌ستت بێنه با په‌یمان‌و به‌ڵێنت پێ بده‌م ، (عومه‌ر)ی كوڕی (خه‌تتاب) به‌ڵێنیداو دوایی سه‌رجه‌م هاوه‌لاَن به‌دوایا به‌ڵێنیاندا.ئه‌م گرفت‌و كێشه‌یه چه‌ند گه‌وره‌بوو به‌هێمنی كۆتایی پێهات چونكه دڵه‌كانیان پابه‌ندبوو به په‌روه‌ردگاره‌وه .به‌رنامه‌و پرۆگرامی جێنشینی پێغه‌مبه‌ری خوا :(ئه‌بوبه‌كر) ـ ره‌زای خوای‌لێبێت ـ پۆستی خیلافه‌ی وه‌رگرت‌و له‌یه‌كه‌م وتاردا به‌رنامه‌و پرۆگرامی خۆی به‌ده‌رخست‌و وتی: من دانراوم به‌خه‌لیفه‌و به‌رپرستان‌و وانه‌زانن له‌ئێوه باشترم..گه‌ر به‌دیتانكردم له‌سه‌ر حه‌ق‌و راستی ئه‌وا كۆمه‌ك‌و پشتگیرم بن ، خۆئه‌گه‌ر له‌سه‌ر ناحه‌ق‌و به‌تاڵ به‌دیتانكردم راستم بكه‌نه‌وه، ئه‌وه‌نده گوێڕایه‌ڵم بن تا گوێڕایه‌لی خوداوه‌ندبم، ئه‌گه‌ر به‌ندی گوێڕایه‌ڵیم بۆ خودا شكاند هه‌رگیز گوێڕایه‌ڵم مه‌بن..ئه‌و به‌هێزانه‌ی مافی لاواز‌و بێده‌سته‌لاَتیان خواردوه لای من بێده‌سته‌لاَتن هه‌تا مافی زه‌بوون‌و بێده‌سته‌لاَتیان لێوه‌رده‌گرمه‌وه، ئه‌و لاواز‌و بێده‌سته‌لاَتانه‌ی مافخوراون به‌هێزن لای من تا تۆڵه‌و مافیان بۆ ده‌سێنمه‌وه ..خه‌ڵكینه هیچ نه‌ته‌وه‌یه‌ك نییه ده‌ستبه‌رداری تێكۆشان بووبن مه‌گه‌ر خوداوه‌ند لاواز‌و ملكه‌چی كردوون.به‌م شێوه‌یه (ئه‌بوبه‌كر) ـ ره‌زای خوای لێبێت ـ له‌وتاره‌كه‌یدا پێنج بنه‌مای ده‌ستنیشانكرد له‌سیاسه‌تی به‌ڕێوه‌بردنی كاروباری موسوڵماناندا:
1) خۆبه‌كه‌مزانین.
2) كۆمه‌ك‌و یارمه‌تیدان گه‌ر خاوه‌ن حه‌ق‌و ماف بێت.
3) راستكردنه‌وه گه‌ر له‌سه‌ر ناحه‌ق‌و به‌تاڵ بێت.
4) سه‌رخستنی سته‌ملێكراو گه‌رچی لاوازبێت‌و ده‌ستبه‌ستنی سته‌مكار ئه‌گه‌رچی به‌تواناو به‌هێزبێت.
5) تێكۆشان له‌پێناوی خودایا رێگه‌ی شكۆمه‌ندی‌و سه‌ربه‌رزی نه‌ته‌وه‌ی ئیسلامه.دوای ئه‌وه‌ی (ئه‌بوبه‌كر) بوو به‌خه‌لیفه‌ی موسوڵمانان گه‌وره‌و بچووك شاد‌و خۆشحاڵبوون پێی به‌هۆی نه‌رم‌و نیانیه‌وه، ده‌گێڕنه‌وه منالاَن خۆیان هه‌ڵده‌واسی به‌جله‌كانیه‌وه‌و بابه بابه شوێنی ده‌كه‌وتن..ئه‌ویش له‌باوه‌شی ده‌گرتن‌و وه‌ك مناڵی خۆی مامه‌ڵه‌ی له‌گه‌ڵ ده‌كردن.هه‌روه‌ها خوونه‌ریتی وابوو به‌ر له‌بوونی به‌خه‌لیفه مه‌ڕو مالاَتی بێوه‌ژن‌و مناڵه‌شه‌هیده‌كانی ده‌دۆشی، دوای بوون به‌خه‌لیفه بێوه‌ژن‌و بێنه‌واكان خه‌م دایگرتن‌و وتیان ئیتر كێ ئاژه‌ڵه‌كانمان بۆ بدۆشێت..؟!(ئه‌بوبه‌كر) ترس‌و بیمی ره‌واندنه‌وه‌و چوو بۆلایان‌و وتی:بیستومه ئێوه واتان وتوه ..سوێندبێت به‌خوا تا مردن هه‌ر من ئاژه‌ڵتان بۆ ده‌دۆشم..رۆژێكیان دووپیاو هاتن بۆ خزمه‌تی (ئه‌بوبه‌كر) ـ ره‌زای خوای لێبێت ـ بۆ به‌ده‌ستهێنانی پارچه زه‌وییه‌ك ، له‌به‌ر كه‌مه‌ندكێشكردنی دڵیان‌و شیرینكردنی ئیسلام لایان پارچه زه‌وییه‌كه‌ی پێدان به‌مه‌رجێك (عومه‌ر) رازی بێت ، دوای ئه‌وه‌ی هه‌ردووپیاوه‌كه هاتن بۆ خزمه‌تی (عومه‌ر) بۆ به‌ده‌ستهێنانی ره‌زامه‌ندی به‌لاَم رازینه‌بوو چونكه بڕوای وابوو جاران بۆیه ماڵ‌و سامان ده‌درا به‌تازه موسوڵمان بوه‌كان چونكه ئیسلام لاوازبوو به‌خه‌ڵك به‌هێز ده‌كرا ، به‌لاَم دوای به‌هێزبوونی ئیسلام خه‌ڵكی تازه موسوڵمان پێویستی به‌ئیسلام هه‌یه تاپێی به‌هێز بێت..دووپیاوه‌كه به‌وته‌كانی (عومه‌ر) توڕه‌بوون‌و گه‌ڕانه‌وه بۆلای (ئه‌بوبه‌كر)و وتیان: سوێندبێت به‌خوا نازانین كامتان خه‌لیفه‌ن ، تۆ یان ئه‌و ؟! (ئه‌بوبه‌كر) پێی وتن: پشت به‌خوا ئه‌و خه‌لیفه‌یه ..پیاوێكی بێ نموونه: كاتێ (ئه‌بوبه‌كر) ـ ره‌زای خوای لێبێت ـ بوو به‌خه‌لیفه‌ی موسوڵمانان زوربه‌ی هۆزه‌كان پاشگه‌زبوونه‌وه له‌ئیسلام ، ئیسلام به‌ته‌نیا له(مه‌ككه)و (مه‌دینه) مایه‌وه..له‌ماوه‌ی دووساڵی فه‌رمانڕه‌واییدا (ئه‌بوبه‌كر) مه‌ترسی هه‌ڵگه‌ڕاوه‌كانی دوایی پێهێناو سه‌رجه‌م دوورگه‌ی عه‌ره‌بی گه‌ڕانده‌وه ئامێزی ئیسلام‌و ولاَتانی ژێر ده‌سته‌لاَتی (فارس)و (روم)ی رزگاركردو قورئانیشی كۆكرده‌وه.له‌كاتی هه‌ڵگیرسانی جه‌نگی هه‌ڵگه‌ڕاوه‌كاندا(عومه‌ر) ـ ره‌زای خوای لێبێت ـ هات بۆلای (ئه‌بوبه‌كر)و داوای لێ‌كرد ده‌ستبه‌رداری زه‌كاتدان ببێت.. به‌لاَم (ئه‌بوبه‌كر) سه‌رسامبوو به‌داواكه‌ی‌و وتی: ئه‌ی (عومه‌ر) من هاتمه به‌رده‌ركی تۆ بۆئه‌وه‌ی سه‌رمبخه‌یت به‌لاَم تۆ ملكه‌چ‌و سه‌رشۆڕتكردم ، ئایا تۆ له‌نه‌فامیدا قاره‌مانیت‌و له‌ئیسلامدا ده‌سته‌مۆو كه‌ویت ، چۆن ده‌هێڵم ئه‌م ئاینه كه‌ل‌و كه‌م بكات له‌كاتێكدا من به‌سه‌ر زیندوبم ، ئنجا وتی: سوێندبێت به‌خوا گه‌ر یه‌ك حوشتریان دابێت به‌پێغه‌مبه‌ری خوا(صلی الله علیه وسلم) ئێستا نه‌یده‌ن ئه‌وا ده‌جه‌نگم له‌گه‌ڵیان ، سوێندبێت به‌خودا گه‌ر هه‌رخۆم مابم به‌ته‌نیا ده‌جه‌نگم تا ئه‌م ئاینه وه‌ك خۆی لێدێت‌و به‌وچه‌شنه ده‌بێت پێغه‌مبه‌ری خوا(صلی الله علیه وسلم) ویستی یاخود تیاده‌چم‌و دواییم دێت ".ئایا دیتان (ئه‌بوبه‌كر) كێیه ؟ ئایا دیتان ئه‌و كه‌سه‌ی خاوه‌ن جه‌سته‌یه‌كی لاوازبوو كاتێ ئیسلام پێویستی پێی هه‌بوو چۆن گۆڕا بۆ به‌هێزترین كه‌س‌و به‌رگریكرد له‌ئیسلام هه‌روه‌ك شێری مه‌یدان!له‌راستیدا پته‌وترین دروستكراوی خودا له‌سه‌رزه‌ویدا دوای پێغه‌مبه‌ران (درودی خوایان لێبێت) (ئه‌بوبه‌كر)ی (سدیق)ه ، له‌مێژوودا هیچ مه‌زنێك یان به‌هێزو ده‌سته‌لاَتدارێك نه‌بوه بۆ خوا هه‌ڵوێستی ئاوای نواندبێت دوای پێغه‌مبه‌ران جگه له(ئه‌بوبه‌كر) زیاتر كه‌نه‌ته‌وه‌ی ئیسلامی پاراست له‌تیاچوون‌و فه‌وتان.ئه‌ولاوانه‌ی سه‌رسامن به‌شارستانی رۆژئاوا‌و سه‌رسامن به‌گۆرانی بێژ‌و هونه‌رمه‌ندو كه‌سایه‌تیه‌كانیان هه‌رگیز له‌نێو مرۆڤه‌كاندا به‌ده‌ر له‌پێغه‌مبه‌ران كه‌سێتیه‌كی دی وه‌ك كه‌سێتی (ئه‌بوبه‌كر)یان ده‌ست ناكه‌وێت هه‌وڵی چاولێكردن‌و وێكچوونی بده‌ن..جێگه‌ی خۆیه‌تی بگه‌ڕێینه‌وه بۆ پابه‌ندبوونمان به‌م ئاینه‌وه‌و تیشكێ له‌كه‌سێتی پێغه‌مبه‌ری خوا‌و یارانی وه‌ربگرین چونكه ئه‌وان جێگه‌ی پابه‌ندوون‌و چاولێكردنن.
|