مه‌لافه‌ندی هه‌ولێر و هه‌ستی نیشتمانی به‌شی سێیه‌م
هاتنی شا(فه‌یسه‌ل)ی یه‌که‌م بۆ گوندی باداوه‌ی و وێستگه‌یه‌کی مێژوویی، عبدولئیلا (اعتزار)ی بۆ مه‌لا فه‌ندی ده‌هێنێته‌وه..!؟
باوکم گێرایه‌وه: له ساڵه‌کانی سی ئێستا بو به سه‌ده‌ی رابردو شا (فه‌یسه‌ل)ی یه‌که‌م سه‌ردانێکی کوردستان ده‌کات، یه‌که‌م قۆناغی شاری (موسڵ) و هاوینه هه‌واره‌کانی ده‌روبه‌ری ده‌بێت و کاتێك که نزیك ده‌بێته‌وه به‌ره‌و شاری هه‌ولێر بێت، ده‌سه‌ڵاتی ئه‌وکات جگه له پیاوانی داموده‌زگا ره‌سمیه‌کان ئه‌وا پیاو ماقولو که‌سایه‌تیه کۆمه‌ڵایه‌تیه‌کانیش ئاگادار ده‌کرێن (نه‌ك وه‌ك ئێستا که‌س نازانێ که‌ی دێن وکه‌ی ده‌ڕۆن ) بۆ خۆ ئاماده‌کردن له‌کاتی دیاریکراو بچن بۆ به‌خێرهاتنو پێشوازی لێکردن له شا(فیسه‌ل) . باوکم گوتی :
ئێمه له‌خزمه‌ت ئه‌فه‌ندی ده‌رسمان ده‌خوێند، له‌ناکاو که‌سێك به په‌له‌هاته لای ئه‌فندیو دوای سه‌لام کردن، کابرا به ئه‌فه‌ندی گوت: قوربان، مه‌لای گه‌وره واته (مه‌لامحه‌مه‌دی جه‌لی زاده‌ی کۆیێ) وا ته‌شریفی هاتوه له‌ماڵی (ڕه‌شید ئاغا) دابه‌زیوه بۆ مه‌راسیمی پێشوازی شافه‌یسه‌ل، ده‌ڵێ: والێره چاوه‌روانی جه‌نابی ئه‌فه‌ندی ده‌که‌م ته‌شریف بهێنێ تابه‌یه‌که‌وه بچین بۆ پێشوازی مه‌لیك!. ئه‌فه‌ندیش رووی له (فتاح) ی کرد که (به‌رده‌ستی) ئه‌فه‌ندی ده‌کرد گوتی : فه‌تاحه، ئوتومبێله‌که‌م بۆ مه‌لای گه‌وره ره‌وانه بکه، هه‌روه‌ها به نێردراوی مه‌لای گه‌وره‌شی گوت: (( سه‌لامو ڕێزم بۆ جه‌نابی مه‌لای گه‌وره هه‌یه، پێیبڵێ: با ئه‌و له جیاتی منیش بچی بۆ پێشوازی لێکردنه‌که..من ناتوانم نه‌ختێك ته‌ندروستیم ته‌وا نیه تاکو به‌شداری پێشوازیه‌که بکه‌م).
که کاتێك(قاسید)ه‌که و ئوتومبیله‌که به‌رێکه‌وتن به‌ره‌و هه‌ولێر ئه‌فه‌ندی گوتی فه‌تاحه...!! یه‌کێك دابنێ چاودێری ڕێگابکات، هه‌ر کاتێك تۆز با ده‌رکه‌وت خه‌به‌ردارم بکه‌نه‌وه.جا، ئه‌فه‌ندی به‌ده‌وامبو له ده‌رس گوتنه‌وه‌که‌ی، دهوو سێ کاتژمێری پێچ‌و، مه‌لافه‌ندیان ئاگادار کرده‌وه، وا-تۆز- به ده‌رکه‌وت به‌ره‌و باداوه ئه‌فه‌ندیش به ئێمه‌ی گوت: دیاره میوان له رێگایه به‌ره‌و ئێره، دوای نیوه‌ڕۆ ئینشاڵلا ده‌رسه‌که ته‌واوده‌که‌ین، ئه‌فه‌ندی هه‌ڵسا له‌لای ئێمه‌و به‌ره‌و ماڵ رۆیشته‌وه له‌و لاوه‌ش که‌ژاوه‌ی(شافیسه‌ل) گه‌یشته باداوه مه‌لیك رووی کرده دیوه‌خان و دوای چه‌ند ده‌قیقه‌یه‌ك ئینجا مه‌لافه‌ندی هاته‌وه بۆ دیوه‌خان بۆ به‌خێرهاتنی مه‌لیك، شافه‌یسه‌ل جه‌ند هه‌نگاوێك به‌ره‌و پیلی مه‌لافه‌ندی ڕۆیشت‌و پێشوازی لێکرد.
شێخی باوکم گوتی:ئه‌م رووداوه ڕۆژی دوای هه‌موو(قه‌زاته)کانی عێراق واته ڕۆژماکانی ئه‌و کات ئاماژه‌یان بۆی کرد وایان نوسیبو((له باداوه له دیوه‌خانه‌که‌ی خۆی مه‌لافه‌ندیله‌لایه‌ن شافه‌یسه‌ل پێشوازیلێده‌کرێ...!!؟)) له‌لایه‌کی تریشه‌وه کاتێك ئوتومبیله‌که‌ی ئه‌فه‌ندی ده‌گاته لای مه‌لای گه‌وره‌و راسپارده‌و سه‌لامه‌که‌ی ئه‌وی پێراده‌گه‌ینن، مه‌لای گه‌وره ده‌ستی راستی به‌رزده‌کاته‌وه و ده‌یخاته ژێر چه‌نه‌گه‌ی..ڕیشه‌کانی به‌رز ده‌کاته‌وه و نه‌فره‌تێك له خۆی ده‌کات و ده‌ڵێ:منیش(عزه‌النفس)م هه‌یه..!؟ من له کۆیێ وه هاتوومه بۆ مه‌راسیمی پێشوازی، که‌چی مه‌لافه‌ندی لێره‌یه(ئیستعداد)ی نیه به‌شداری بکات، ئیتر جه‌نابی مه‌لای گه‌وره به‌ته‌نیا به سه‌یاره‌که‌ی ئه‌فه‌ندی ده‌چێته پێشوازی مه‌لیك(فیسه‌ل)ی یه‌که‌م ...!؟
عبدولئیلا (اعتزار)ی بۆ مه‌لافه‌ندی ده‌هێنێته‌وه...!؟ له‌ساڵه‌کانی کۆتایی سیه‌کانی سه‌ده‌ی ڕابردودا...جاوه‌ن شکۆ عبدولئیلا، ئه‌میش هه‌ر له سه‌ردانێكیدا بۆ کوردستان و له کاتێکدا هاوینه‌هه‌واره‌کانی بادینان ته‌واو ده‌کات و به‌ره‌و هه‌ولێر دێت که‌ژاوه‌که‌ی یه‌کسه‌ر به‌ره‌و شقلاوه ده‌روات، ده‌ست به‌جێ له کۆشکی(بلاگ) ئاگادار ده‌کرێته‌وه و پێی ده‌ڵێن: تۆ هه‌ڵه‌یه‌کی گه‌وره‌تکردوه، ئه‌بێ به په‌له بگه‌رێیته‌وه هه‌ولێر و سه‌ردانی مه‌لافه‌ندی بکه‌یت، ئه‌وسا بۆت هه‌یه درێژه به گه‌شته‌که‌ت بده‌یت...! ئه‌وه بو عبدولئیلا بۆ هه‌ولێر ده‌چیته گوندی باداوه بۆ خزمه‌ت مه‌لافه‌ندی و له‌وێشه‌وه(اعتراز)ی هێنایه‌وه ئینجا به‌ره‌و شه‌قلاوه به‌رێکه‌وته‌وه. – ده‌سه‌ڵاتی مه‌لافه‌ندی و ده‌سه‌ڵاتی قه‌زا...! له‌سه‌ر کێشه‌یه‌ك بۆ به‌رژه‌وه‌ندی گشتی، که‌رتێکیان جه‌نابی مه‌لافه‌ندی له (ئه‌حمه‌د ئه‌فه‌ندی) ئامۆزای تووره ده‌بێت، دیاره ئه‌وکات(ئه‌حمه‌د ئه‌فه‌ندی) مته‌سرف، پارێزگای هه‌ولێر بووه، دوای چه‌ند ڕۆژێك فه‌رمانی گواستنه‌وه‌ی ئه‌حمه‌د ئه‌فه‌ندی ده‌گات و هه‌روه‌ها چه‌ند مته‌سه‌رفێکی دیش ناوییان له‌و لیسته‌ی هاتووه، جێگۆرکیان پێکراوه...!! کاتێك ئه‌حمه‌د فه‌رمانه‌که‌ی پێده‌گات، یه‌کسه‌ر ده‌چێته خزمه‌ت ئه‌فه‌ندی و ده‌ڵێ: جه‌نابی ئه‌فه‌ندی. ئه‌زانم سه‌به‌بی 0نقل)ی من تۆی !؟ به‌ڵام ئه‌وانیتر بۆ به خه‌تای منجێله‌ق بکرێت.!!؟ بۆ پیاوی ژیر هۆشمه‌ند ئاماژه‌کردنێکی به‌سه!؟ مامۆستا مه‌لا(طیب) دوشیوانی برای خوالێخۆشبو زانای گه‌وره مامۆستا مه‌لا(شریف ئه‌حمه‌د) بشیریانی که ئه‌مانه به‌ڕه‌چه‌له‌ك له هۆزی جافایه‌تین، مامۆستا ته‌یب که‌ره‌تێکیان له مه‌سه‌له‌یه‌کی(نکاح-طلاق) دوچاری کێشه‌یه‌ك ده‌بێت له‌گه‌ڵ یه‌ك له‌بنه‌ماڵه‌کانی هه‌ولێر، دیاره له رووی یاساوه ئه‌نجامه‌ی سزایێکی زۆر گه‌وره رووبه‌رووی مامۆستا ته‌یب ده‌کرێته‌وه، ئه‌گه‌ر ئاماده‌ی رۆژی دادگای کردنه‌که بێت ! مامۆستا ته‌یب، ئه‌ویش هه‌ر قوتابی مه‌لافه‌ندی بوو، وه له‌لای ئه‌ویش ئیجازه‌ی عیلمی وه‌ره گرتووه، زێده له هه‌موو زانسته‌کان ئه‌وا له زانستی گه‌ردون ناسی(علم الفلك) به ته‌واوه‌تی ئه‌و زانست و زانیاره‌یه‌ی له ئه‌فه‌ندی فێر ببو، واته ئه‌فه‌ندی شاره‌زایێکی چاکی قوتابیه‌که‌ی بو!! مامۆستا ته‌یب، جه‌نابی ئه‌فه‌ندی له‌م کێشه‌یه ئاگادار ده‌کاته‌وه، ئه‌فه‌ندیش هیچ ده‌نگ ناکات، ئێواره ده‌نێرێ(حاکم) بچێته لای دیاره مامۆستا ته‌یبیش له خزمه‌ت ئه‌فه‌ندی حازری مه‌جلیسه‌که بو، ئیتر تا ده‌رنگی شه‌و به ئاماده‌بوونی حاکم و گشت پیاو ماقولانی دی که له مه‌جلیسه‌که بوون، جه‌نابی ئه‌فه‌ندی رووی قسه‌و مناقشه‌ی مه‌سائلی شه‌رعی و تایبه‌تی له بواری زانستی (فه‌له‌ك) هه‌ر له‌گه‌ڵ مامۆستا ته‌یب بوو، ته‌نانه‌ت بپ جارێکیش جارێکیش ئه‌فه‌ندی له‌گه‌ڵ (حاکم)دا ناکه‌وێته ئاخاوتن! زۆر به دره‌نگه‌وه(حاکم) روخسه‌ت ده‌خوازێ و ئه‌فه‌ندیش رێگای پێده‌دات وده‌گه‌رێته‌وه. کاتێك حاکم دروات، مامۆستا ته‌یب به ئه‌فه‌ندی ده‌ڵێ: له(مه‌وزوعی)من جه‌نابی ئه‌فه‌ندی، له‌هه‌ڵ (حاکم)هیچ قسه‌یه‌کتان نه‌کرد؟! ئه‌فه‌ندیش زه‌رده‌خه‌نه‌یه‌ك ده‌کات و ده‌ڵێ: تۆ بڕۆ بۆ (مه‌حکه‌مه)و بزانه ئه‌نجامه‌که‌ی چییه؟ ئیتر ڕۆژی دادگای کردنه‌که کاتێك مامۆستا ته‌یب ده‌چێته ژووره‌وه حاکم، زۆر به گورجی له‌به‌ری هه‌ڵده‌ستێت و ڕێزێکی زۆری لێده‌گریو ته‌نات خۆشی کورسی بۆ مامۆستا ته‌یب داده‌نێ، له کۆتایشدا هه‌ر به‌هه‌مان رێزه‌وه مامۆستا به‌رێ ده‌کرێ و له دواییشدا ده‌چێته‌وه خزمه‌ت مه‌لافه‌ندیو ئاگاداری ده‌کاته‌وه...!
لێبورده‌ییو دادوه‌ری مه‌لافه‌ندی هه‌ولێر....؟ له‌سه‌ر (دعوه‌ت)نامه‌ی چه‌ند که‌سایه‌تیه‌کی شاری(موسڵ) جارێكیان جه‌نابی ئه‌فه‌ندی بۆ ئه‌و شاره به‌ڕێده‌که‌وێت و دیاره خه‌ڵکێکی زۆریش له ڕیش سپی و پیاو ماقوله‌کانی شاری(موسڵ) دێنه ده‌ره‌وه‌ی شار بۆ پێشوازیکردن له مه‌لا فه‌ندی. کتێك ئوتومبیله‌که‌ی ئه‌ه‌ندی ده‌گاته ده‌روازه‌ی شار، عه‌ریف پۆلیسی بازگه‌که، ئوتومبیله‌که‌ی جه‌نابی ئه‌فه‌ندی رائه‌گرێو ده‌که‌وێته پشکنینی ئوتومبیله‌که، هه‌ر چه‌ند ئه‌م هه‌موو که‌سایه‌تی پیاو ماقولانه ده‌که‌ونه سه‌ر پۆلیسه‌که که ئه‌م کاره نه‌کات، به‌ڵام پۆلیسه‌که زیاتر لاملڵی ده‌کات و ئوتومبیله‌که ده‌پشکنی!!
ڕۆژی دوای له‌لایه‌ن گه‌وره پیاوانی شاری(موسڵ) مته‌سه‌رف ئاگادار ده‌کرێت و ئه‌ویش به دوای عه‌ریف پۆلیسه‌که‌دا ده‌نێرێ و زۆر به‌توندی ده‌که‌وێته سه‌رزه‌نشتی کردنی پۆلیسه‌که ده‌ڵێ: ئه‌مڕۆ شاری موسڵ شانازی به سه‌ر هه‌موو شاره‌کانی دی ده‌کات، که ئه‌م زاته مه‌زنه بووته میوانی، چۆن تۆ ئه‌و ناماقولیه‌ت ده‌رحه‌ق ئه‌و کردووه...!؟ فه‌رمان ده‌دات به ڵێ سه‌ندنه‌وه‌ی خه‌ته‌کانی پله‌ی پۆلیسایه‌تی و ده‌رکردنیشی له وه‌زیفه‌که‌و ده‌خرێته به‌ندیخانه. دوا به دوای ئه‌مه به چه‌ند ڕۆژێك، دایکی پۆلیسه به ندکراوه‌که روو ده‌کاته هه‌ولێرو ده‌چێته گوندی باداوه، هانا بۆ جه‌نابی مه‌لافه‌ندی ده‌بات و داوای فریاکه‌وتنی لێده‌کات و که کوڕه‌که‌ی خاوه‌ن خێزانێکی گه‌وره‌یه و زۆر ده‌ستیشی کورته..! ئه‌وه بوو مه‌لافه‌ندی نامه‌یه‌ك بۆ(مته‌سه‌رف) به‌ڕێده‌کات بۆ موسڵ و تیایدا داوای لێده‌کات ده‌ست به‌جێ پۆلیسه‌که له به‌ندیخانه رزگار بکه‌ن و بیگه‌رێننه‌وه سه‌ر وه‌زیفه و ده‌بێ پاداشتیشی پێبدرێت...راسپارده‌که‌ی مه‌لافه‌ندی جێبه‌جێ ده‌کرێت و پۆلیسه‌که رزگاری ده‌بێت.
|