به رپسیاریه‌تی په‌روه‌رده‌ى جه‌سته‌یی دایکی نوور
یه‌كێك له‌و به‌رپسیاریه‌تی یه گه‌وره‌یه‌ی كه ئیسلام خستۆتی یه ئه‌ستۆی په‌روه‌رده‌كاران له دایكان وباوكان ومامۆستایان وسه‌رپه‌رشتیكاران .... بریتی یه له‌په‌روه‌رده‌ی جه‌سته‌یی منداڵ، بۆئه‌وه‌ی جگه‌ر گۆشه‌كان له‌سه‌ر چاكترین هێزی جه‌سته‌یی وته‌ندروستی وتواناو گورج وگۆلی په‌روه‌رده بن .
ئاماژه‌یه‌كی به‌ڵگه نه‌ویسته كه ئیسلام پرۆگرامێكی زانستی دارشتوه بۆ ئه‌م په‌روه‌رده گرنگه بۆ ئه‌وه‌ی ئێمه هه‌ست به‌و راسپارده گه‌وره‌یه بكه‌ین كه له ئه‌ستۆمان دایه،له سه‌ره‌تا خوای گه‌وره (جل جلاله) فرمان ئاراسته‌ی باوكان ده‌كاو پێان ده‌فه‌رموێ ((وعلى المولودِ له‌ُ رزقُهُنً وكسوتُهنً بالمعروف....233 )البقره واتا:- به‌ده‌ستهێنانی بژێوی ژیان و جل و به‌رگ له ئه‌ستۆی ئێوه‌دایه پێویسته ئێوه‌ش به جوانترین شێوه ئه‌م ئه‌ركه پیرۆزه ئه‌نجام بده‌ن .
وه‌له فه‌رموده یه‌ك پێغه‌مبه‌ری خوا (درودو سلاوی خوای لێ بێت ) كه امامی مسلم ڕیوایه‌تی كردوه ده‌فه‌رموێت ((دینارٌ انفقته فی سبیل الله ودینارُانفقته فی رقبٍه ودینارٌتصدقت به علی مسكینٍ ودینارٌ انفقته على اهلِكَ .... اعظمها اجراً الذی انفقته على أهلِكَ )) واتا خه‌رج كردنی دینارێك له‌ڕێگای خوا وه‌دینارێك بۆئازاد كردنی به‌نده‌یك ،وه دینارێك وه‌كو سده‌قه‌بیده‌یته هه‌ژارێك ،وه‌دینارێك بۆ ماڵ و مندالی خۆت خه‌رجی بكه‌یت ،ئه‌و دیناره‌ی كه بۆمال ومندالی خۆت خرجتكردوه گه‌وره‌ترین پاداشتی هه‌یه. كه‌وا بێت باوك به فراوان كردنی خه‌رجی له خێزان ومنداله‌كانی چاكترین پاداشت به ده‌ست ده‌هێنێت،به‌لام ئه‌گه‌ر كه‌سێك ماڵ و سه‌روه‌ت و سامانی هه‌بێت و كه‌چى بیگرێته‌وه له‌ماڵ ومنداڵ وخێزانی ئه‌وه ئه‌و رژد یه به‌سه بۆ گوناهباری ئه‌وكه‌سه،هه‌روه‌كو پێغه‌مبه‌ری ئازیزمان له فه‌رموده‌یه‌ك كه ئه‌بو داود ریوایه‌تی كردوه ده‌فه‌رموێت ((كفى بالمر‌و اثماً ان یضيع من یقوت )) واتا به‌سه بۆ گوناهباری كه‌سێك، كه‌سێك به‌فه‌وتێنی كه خه‌رجیكه‌ی له ئه‌ستۆى ئه‌و دابێت . وه‌له رَیوایه‌تێكی تر كه امام مسلیم رَیوایه‌تى كردوه ده‌فه‌رمووێت ((كفی بالمر‌و اثما ًان یحبس عمن یملك قوته)) واتا به‌سه بۆگوناهباری كه‌سێك كه كه‌رژدی بكات به‌رامبه‌ر به‌كه‌سانێك كه‌خه‌رجیان له‌ئه‌ستۆی ئه‌ودابێت . خه‌رجیش بریتی یه له ئاماده كردنی خواردنى چاك وسودبه‌خش،هه‌روه‌ها جل وبه‌رگی گونجاو له‌گه‌ڵ ماڵ وخانوێكی رَێك وپێك،بۆ ئه‌وه‌ی دوور بن له نه‌خۆشی و ئازار‌و ئه‌شكه‌نجه . جا له پێناو پاراستنی ته‌ندروستی جگه‌ر گۆشه‌كان پێویسته ره‌چاوی ئه‌م تێبی نییانه بكه‌ین بۆ ئه‌وه‌ی لای منداڵ وه‌كو خوره‌وشتێكی رۆژانه‌ی لێبێت , ئه‌مانه‌ش:-
1- راهێنانی منداڵ له‌سه‌ر خواردنی سوود بخش و زیدره‌وی نه‌كرن له خواردن و دووركه‌وتنه‌وه له خواردنی زیانبه‌خش و بێ سوود به‌لكو رابهێندرێت له‌سه‌ر خواردن و خواردنه‌وه به‌ئه‌ندازه‌ی سروشتی وه رابهێندرێت به ناوی خودا ده‌ست به‌خواردن و خواردنه‌وه بكات وه به سوپاس گوزاری كۆتایی پێبهێنێت وه‌راهێنانی له‌سه‌ر خواردنی به‌دانیشتنه‌وه , وه‌كاتی خه‌وتن له‌سه‌ر ته‌نیشتی راست بخه‌وێت و روو بكاته روگه و بیر بكاته‌وه له‌گه‌وره‌یی و به‌لگه و دروستكراوه‌كانی خودای گه‌وره له‌م گه‌ردوونه.
2- راهێنانی له‌سه‌ر خۆپارێزی جه‌سته‌یی:- واته فێری ئه‌وه‌بكرێ خۆی بپارێزێت له نه‌خۆَشی , وه‌تێكه‌ڵ نه‌بوونی به‌هه‌ندێك جۆره نه‌خۆش, وه‌ئه‌گه‌ر نه‌خۆش كه‌وت به‌زووترین كات چاره‌سه‌ری خۆی بكات به داووده‌رمانی ئاماژه‌پێكراو له‌لایه‌ن پزیشكی شاره‌زا,چونكه ئه‌وانه گشتیان پێویستی فیتره‌ی ئاه‌میزادن .
3- راهێنانی له‌سه‌ر بنه‌مای( لا ضرر ولا ضرار):- واته: نه‌زیان له خۆت بده نه له‌خه‌لكیش, ئه‌مه‌ش یه‌كێكه له‌وبنه‌ما هه‌ره‌گرینگانه‌ی كه‌ده‌بێته هۆی پاراستنی قه‌واره‌ی تاك و كۆ له هه‌ر كۆمه‌لگایه‌ك وه دوورخستنه‌وه‌ی زه‌ره‌رو زیان له كۆمه‌ڵ.
4- راهێنانی منداڵ له‌سه‌ر ئه‌نجامدانی هه‌ندێك جۆره زانستی سوودبه‌خش:- ئه‌مه‌ش بۆ پاراستن و به‌هێزكردنی له‌ش ولار پێویسته منداڵ رابهێنرێت له‌سه‌ر ئه‌نجام دانی هه‌ندێك جۆره وه‌رزش وه‌ك و رۆیشتن راكردن , مه‌له‌كردن و سوارچاكی و تیرهاوێشتن........
5- راهێنانی منداڵ له‌ژیانی كه‌م ده‌رامه‌تی خۆش نه‌گوزه‌رانی:- زۆرگرینه‌گه په‌روه‌رده‌كاران منداڵكانیان رابهێنن له‌سه‌ر ژیانی نه‌داری و كه‌م ده‌رامه‌تی بۆ ئه‌وه‌ی هه‌ركاتێك گه‌وره بوون لایان سروشتی بێت كاتێك تووشی هه‌ر ئازار و ئه‌شكه‌نجه‌یه‌ك بوون به‌رگری بكه‌ن وخۆراگربن, پێشه‌وا ته‌به‌ری له قه‌عقاعی كوری ئه‌بی حدود به‌به‌رزكراوه‌ی له پیغه‌مبه‌ر(درودی خوای له‌سه‌ربێت) ده‌گێرێته‌وه فه‌رمویه‌تی(( تَمعددُوا واخشوشنوا , وانتضلوا )) واته: وه‌كو باپیرانتان, مه‌عدی كوری عه‌دنان بن له‌ژیانی نه‌داری و زمانره‌وانی, وه خۆتان په‌روه‌رده بكه‌ن له‌سه‌ر ژیانی هه‌ژاری و نه‌داری و كه‌م كوزه‌رانی, وه‌تیر بهاوێژن بۆ فێربوون و ئاماده باشی.
6- راهێنانی منداڵ له‌سه‌ر پیاوه‌تی و چوست وچالاكی و دووركه‌وتنه‌وه‌ی له كه‌م ته‌رخه‌می و سستی و لادان:- پێشه‌وا موسلیم له فه‌رمووده‌یه‌ك دا ده‌گێرێته‌وه كه پێغه‌مبه‌ری ئازیز( دروود و سه‌لامی خوای له‌سه‌ر بێت) ده‌فرموێت(( احرص على ما ینفعك واستعن بالله ولا تعجز.....)) واته:- پێداگربه له‌سه‌ر ئه‌وشته‌ی كه سوودی هه‌یه بۆت وه پشت به‌خوای گه‌وره ببه‌سته‌و كۆڵ نه‌ده‌ربه. ئه‌وانه‌ی كه باسمان كرد زۆر پێویسته له‌سه‌ر په‌روه‌رده‌كاران به‌تایبه‌تی دایك له‌سه‌ره‌تای ته‌مه‌نی جگه‌رگۆشه‌كه‌ی به‌لێنی پێبدات كه جوانترین و به‌رزترین مانای پیاوه‌تی و ره‌وشت به‌رزی و خۆراگری له دڵ و ده‌رونی بروێنێت وه‌بیپارێزێت له هه‌موو ئه‌و هۆكارانه‌ی كه ده‌بنه‌هۆی لاوازی كه‌سایه‌تی و پیاوه‌تی و ره‌وشت به‌رزی وه ده‌بنه هۆی رووپۆشكردنی بیر‌و هۆشی و ژه‌هراوی كردنی گیانی, ئائه‌مانه‌ی كه باسمانكرد ئه‌گه‌ر جێگای بایه‌خ و گرنگی ئێمه‌بێت ئه‌وه‌ده‌بینه خاوه‌ن نه‌وه‌یه‌كی به‌هێز و ته‌ندروستی چاك و چوست و چلاك, ئێمه‌ش ئه‌و به‌رپرسیاره‌تی و راسپارده‌ی له‌ئه‌ستۆمان بوو به جوانترین شێوه پێی هه‌لساوین, بۆیه شایه‌نی ئه‌وه‌ین له رۆژی دوایی به‌رویه‌كی سپی بگه‌ین به‌په‌روه‌ردگارمان وه له به‌هه‌شتی نه‌براوه هاورێیه‌تی پێغه‌مبه‌ران و راستگۆیان و شه‌هیدان و پیاو چاكان بین.
|