مه‌لافه‌ندی هه‌ولێر و هه‌ستی نیشتمانیم به‌شی چوارەم
کاتێك ڕژێمی عه‌بدولسلام عارف خه‌ریکی سازدانی کۆنگره‌یه‌کی ئیسلامی بو له به‌غدا، زۆرینه‌ی مه‌لا(زانا)کانی عیراقیان بانگهێشت کرد، له ساڵی 1964 که ئامانجی بوو له‌م کۆنگره‌یه‌دا(فتوا)ی به ده‌ستبهێنێت بۆ (تکفیر)ی بزوتنه‌وه‌ی شۆڕشی کورد، تا ڕێگا بۆ په‌لامارێکی گه‌وره بۆ سه‌ر کوردستان خۆشبکات ...!
شێخ عه‌بدولکریم، وه‌کو ئه‌رکێکی ئاینی ونیشتمانی هه‌ڵوێستی وه‌رگرت و، ناردی به دوای مه‌لا سه‌ید عه‌بدوڵلا سێبه‌ردانی به به‌شداری شێخ عه‌بدولره‌حمانی کوڕی، له‌سه‌ر داوای باوکی، که ئه‌و ده‌شتنیشان کرابو له بریتی باوکی بچێت بۆ کۆنگره‌که.پێیگوتن: مه‌رامی حکومه‌ت زۆر پیسه، ده‌یانه‌وێت له په‌نای دینه‌وه زولمێکی زۆر گه‌وره‌تره ده‌رحه‌ق ئه‌و میلله‌ته مه‌غدوره ئه‌نجام بده‌ن..ئینجا گوتییوه: له ئێوه‌م داوایه زۆر ئازا‌و چالاك بن، زۆر زوو پیوه‌نی به مه‌لا و ئیمامی شاره‌کانی کوردستان (که‌رکوك، سلیمانی و موسڵ )بکه‌ن . له‌گه‌ڵ ئه‌وانیش (تنسیق) خوان بکه‌ن هه‌ڵوێستتان بکه‌ن به‌یه‌ك و له‌هه‌ڕه‌شه‌و به‌ندکردن نه‌ترسن و له خوا بترسن، ئه‌رکو مسئولیه‌تێکی گه‌وره‌تان ڕوبه‌ڕوو بویته‌وه، هه‌روه‌ها ڕایسپاردن بڕۆنه شاری(نه‌جه‌ف) بۆ دیده‌نی خوالێخشبوو به‌رێز(محسین عبدولحکیم) ڕێبه‌ری گه‌وره‌ی شیعه‌کان (ئه‌م زاته ناسیاو ودۆستایه‌تی توند‌و تۆڵی به شێخ عبدولکریم)ه‌وه هه‌بوو.
نامه گۆرینه‌وه‌و چه‌ند جارێكیش شێخ عبدولکریم به کۆمه‌ڵ له‌گه‌ڵ مه‌لاکانی هه‌ولێر سه‌ردانی ئایه‌توڵلا (محسین)یان ده‌کرد...! گووتی له زاری منه‌وه پێیرابگه‌ینن که ئه‌ویش مه‌لاکانی (شیعه) تێبگه‌ینێت هاوکاری هه‌ڵوێستی ئێوه بن، یه‌ك ده‌نگ له به‌رامبه‌ر ئه‌م پلانه بوه‌ستن. ئه‌وه‌بو خوالێخۆشبوو(محسن عبدولحه‌کیم) زۆر به‌گه‌رمیوه پێشوازی ڵێکردبوون و هه‌ر به‌م گه‌رمیه‌وه‌ش پێشنیار‌و داواکاریه‌کان(قبول) ده‌کات و چی پێویست بوو له‌لای خۆیه‌وه به‌جێ یانگه‌یاندو پیلانه‌که وورد خاش کرا، له بریتی(فتوا) به‌یاننامه‌یه‌کی کۆتایی ده‌رچو، ئه‌و به‌یاننامه‌یه ( له ڕۆژنامه‌ی کوردستانی نوێ ساڵی 1996 له‌وه‌ڵامی ووتارێکی دکتۆره شوکریه ڕه‌سوڵ دووباره له میدیای کوردی بڵاوکرایه‌وه...!) .
که‌تیایه داواکرا مافی کوردیش له‌به‌ر چاو بگرێت، کێشه‌ی کورد ده‌بێ به‌ئاشتی چاره‌سه‌ر بکرێت. ئه‌وه‌بو پاش ته‌واو بوونی کۆنگره‌که به‌سه‌رکه‌تووی بۆ به‌رژه‌وه‌ندی میلله‌تی کورد، (شێخ عه‌بدولکه‌ریم)و دوو سێ زانای دیکه‌ش چوونه سه‌ردانی(ئایه‌توڵلا محسین عبدولحه‌کیم) بۆ سوپاس و پێ‌زانین. ئه‌م زانیاریانه راست و دروستانه یه‌کمجاره وابڵاوده‌کرێته‌وه‌و ده‌چێته نێو ئه‌رشیفی خه‌باتی میلله‌تی کورد، دوا قوتابی قوتابخانه‌که‌ی مه‌لافه‌ندی، ئیجازه‌ی عیلمی وه‌رگرتووه، شێخ قادر شێخ له‌تیف گرده‌شینه‌یی که ئامۆزای شێخ عه‌بدولکریم بوو، به‌وسیفه‌ته‌ی باوکی خواڵێخۆشبووم ((شێخ عه‌بدولکریم سه‌یدئه‌حمه‌د به‌رزنجی))ئۆمه‌راوه‌یی، یه‌کێك بوه له‌و قوتابیانه‌که له‌سه‌ر ده‌ستی زانای ناوداری جه‌نابی مه‌لافه‌ندی هه‌ولێر(اجازه‌ی علمی) وه‌رگرتوه له ناو ئیجازه نامه‌که ئاماژه‌ش بۆ چه‌ندین زانا‌و بلیمه‌تی کورد ده‌کات....
باوکم له‌به‌ر هه‌ندێ باوه‌ڕی وخێزانیو سه‌ره‌رای خووره‌وشتی جوانی و زیره‌کیش له خوێندندا پایه‌کی دیاری له‌لای مامۆستا پایه به‌رزی هه‌بوه، بۆ دروستی ئه‌م بۆ چونه‌یه‌م زۆر جار جه‌نابی مه‌لافه‌ندی له‌لای خزماکانیو له کۆڕ‌و دانیشتنه‌کانیدا ده‌یگوت:مه‌لاسه‌ید عبدولکریم وه‌کو کوڕه‌کانم (قاسم وعزه‌دین)له میراتی من به‌شی هه‌یه.فعلا. له میراتی زانست و زانیاری مه‌لافه‌ندی باوکم به‌شێکی زۆری وه‌به‌رکه‌وت، به درێژای زیاتر له نیو سه‌ده(تدریس)ی کرد، ده‌یان قوتابی له‌لایه‌ن ئه‌و خوێندنیان ته‌واو کرد.. وه‌کو وه‌فاییه‌ك، بۆ ئه‌و زاتانه‌ی ده‌رسیان پێگوتوه، ئه‌وا ڕۆژانه له کۆڕ‌و دانیشتنی خۆیدا زۆر به‌رێزه‌وه ناوی ده‌هێنان له‌وانه(مامۆستا شێخ ته‌ها بالیسانی، مه‌لای گه‌وره، مه‌لائه‌فه‌ندی) ئه‌توانم بڵێم به‌ده‌گمه‌نرۆژی وا هه‌بووه له مه‌جلیسی باوکم دا باسی یادێکی جه‌نابی مه‌لافه‌ندی نه‌کرابێت، به تایبه‌تی له بوار‌و زانست و خوره‌وشت و که‌سایه‌تی و کۆمه‌ڵایه‌تی و هه‌روه‌ها کردار و ره‌فتاری ئاینی و ته‌نانه‌ت سیاسیش، ئه‌وه‌بو ساڵێك پێش کۆچی دوای باوکم مێژوونوسی گه‌وره‌ی کورد خوالێخۆشبوو مامۆستا زبێر بیلال له‌گه‌ڵ باوکم دیدارێکی سازکرد، زۆر بیره‌وه‌ریو رووداوی مێژوویی گرینگی لێوه‌رگرت و له‌لای خۆی تومار کرد...
دوای ته‌واو بوونی دیداره‌که‌یان، مامۆستا زبیر پێی‌گوتم: زۆر زانیاری به‌نرخم له باوکت وه‌رگرت و زۆر گرێکۆره‌م بۆ کرایه‌وه، که زۆر ده‌مێکه به دوای ئه‌و راستیانه‌دا عه‌ودالم.. هه‌روه‌ها مامۆستا زبێر گوتی؛(( ئه‌گه‌ر خوا ده‌رفه‌ت بدات ئه‌وا جارێکی دی بێمه‌وه خزمه‌تی بۆ وه‌رگرتنی زۆر(حه‌قائق)ی میژوویی)) له‌و زانیاریانه‌ی که باوکی خۆم گوێبیست ده‌بووم و به‌باشی و دروستی له‌یادم ماون و هه‌روه‌ها دوایی راوێژ کردنیشم له‌گه‌ڵ هه‌رد و برای به‌رێزم که‌له من گه‌وره‌ترن(شێخ مه‌حه‌مه‌د و شێخ عبدولره‌حمان))که ئه‌وانیش هاوکاریان کردم له چه‌ند خاڵێکی تر خستمه به‌ر چاوی خوێنه‌رانی هێژا.
|