ڕوداوی هه‌ناره‌که و سێوه‌که و شیره‌که (بابی نوها)
هه‌ناره‌که
ڕۆژێک له ڕۆژانی ژیان پاسه‌وانی باخێک هه‌بوو ......ڕۆژێکیان خاوه‌ن باخه‌وانه‌که هاته لای پاسه‌وانی باخه‌که‌ی و داوای لهباخهوان کرد هه‌نارێکی شیرینی بۆ بێنێت،باخه‌وانه‌که‌ش چووه ناو باخه‌که‌و هه‌نارێکی بۆ هێنا ،خاوه‌ن باخه‌که ده‌ستی کرد به‌خواردنی هه‌ناره‌که به‌ڵام تامی ترش بوو .خاوه‌نه‌که پێی ووت نهم ووت هه‌نارێکی شیرینم بۆ بێنه ،وه بۆجاری دووه‌م دیسان خاوه‌ن باخه‌که داوای ههناریکی شیرینی لێکرد.ئه‌ویش چوو ههناریکی تری بۆ هێنا، به‌ڵام دیسان هه‌ر هه‌ناره‌که ترش بوو.خاوه‌ن باخه‌که به سه‌رسوڕمانه‌وه پێی ووت سه‌یره تۆ ساڵێکه له‌م باخه پاسه‌وانی و نازانی شوێنی هه‌ناری شیرین له کوێیه و کامه‌ی شیرینه‌و کامه‌ی ترشه!! ووتی تۆ ووتووته به من پاساوانی باخه‌که بکه نه‌ک تامی هه‌نار بکه ....من چۆن شوێنی هه‌ناره شیرینه‌کان بزانم خاوه‌ن باخه‌که زۆر سه‌یری له ده‌ستپاکی و په‌روه‌رده‌ی ئه‌م مرۆڤه داهات وه داوی لێکرد که کچێکی هه‌بوو بیخوازێت.
وه کابراش داواکه‌ی لێ قبوول کرد بوونه هاوسه‌ری یه‌کتری له‌م هاوسه‌ریه پیاوه‌کی گه‌وره له‌دایک بوو ئه‌ویش عبدالله کوڕی موباره‌ک بوو.
سێوه‌که
ڕۆژێکیان پیاوێک به ته‌نیشت باخێکی سێ‌و تێده‌په‌ڕێت ،سه‌یری کرد سێوێک له زه‌وی که‌وتووه ئه‌ویش هه‌ڵیگرته‌وه‌و ده‌ستی کرد به‌خواردنی و هه‌مووی خوارد.
پاشان له‌گه‌ڵ نه‌فسی خۆی که‌وته قسه‌کردن و لۆمه‌ی خۆی کرد له خواردنی ئه‌م سێوه که هه‌قی ئه‌و نیه، بڕیاری دا که خاوه‌نه‌که‌ی بدۆزێته‌وه وه پێی بڵی یان ئه‌وه‌ته لێی خۆشبێت و گه‌رده‌نی ئازاد بکا ،یان ئه‌وه‌ته هه‌قی چه‌نده پاره‌ی بداتی.
پاشان چووه لای خاوه‌ن باخه سێوه‌که و ڕووداوه‌که‌ی بۆ گێراوه.....
خاوه‌ن باخه‌که زۆر سه‌ری سورما له ده‌ست پاکی ئه‌م مرۆڤه. پاشان پێی ووت ناوت چیه؟
پیی ووت ناوم ثابته پێی ووت لێت خۆش نابم ته‌نها به مه‌رجێک نه‌بێت ئه‌ویش ئه‌وه‌یه که کچێکم هه‌یه ده‌بێت بیخوازی...
وه بشزانه که کچه‌که‌م کوێره و که‌ڕه‌و شه‌له!!
وه پێی ووت یان کچه‌که‌م ده‌خوازی یانیش لێت خۆشنابم له خواردنی ئه‌م سێوه،ثابتیش زۆر بیری کرده‌وه‌و داما و له نێوان عه‌زابی دونیا‌و عه‌زابی قیامه‌ت وه له‌ترسی ئاگری دۆزه‌خ ڕازی بوو که کچه‌که‌ی بخوازێت که کۆر و که‌ڕو شه‌له!!!
پاشان که کچه‌که بووه خێزانی و هاته لای سه‌ری کرد له‌جوانی و زانایی و به ته‌قوای ئه‌م کچه !!
وه زۆر سه‌یری پێهات له‌گه‌ڵ قسه‌کانی باوکی کچه یه‌کی نه‌ده‌گرته‌وه، لێی پرسی بۆچی باوکت ووتی که تۆ کوێری و که‌ڕی و شه‌لی؟؟
کچه‌که‌ش ووتی که من کووێرم به‌رامبه‌ر دیتنی شتی حه‌رام،،وه کهڕیشم به‌رامبه‌ر گوی بی‌سی و ووتنی ئه‌و شتانه‌ی که خوای گه‌وره تووڕه ده‌کاتن..
وه شهلیشم بۆ ڕۆیشتن بۆ شوێنی حه‌رام.
پاشان ثابت ئه‌م کچه‌ی خواست و له به‌رهه‌می ئه‌م هاوسه‌رگیریه زانایه‌کی گه‌وره له دایک بوو ئه‌ویش ئیمامی ئه‌بو حه‌نیفه‌ی نه‌عمان ئیبن ثابت بوو ...
شیره‌که
له شه‌وێکی تاریک‌دا ئیمامی عومه‌ر خوای لێ ڕازی بێت ده‌گه‌ڕا به ناو شاردا گوێی له ووتوو ووژێکی کچ و دایکێک بوودایکه که ده‌ی گووته کچه‌که‌ی:
کچم ئاو له‌ناو شیره‌که بکه با زیاد بێت عومه‌ر ئاگای لێنیه !
کچه‌که‌ش وه‌ڵامی دایکی ده‌داته‌وه به دایکی ده‌ڵێت ڕاسته عومه‌ر ئاگای لێنیه دایه به‌ڵام خوای عومه‌ر ئاگای لێمانه من ئه‌م کاره ناکه‌م.
بۆ به‌یانی عومه‌ر ده‌چێته داخوازی ئه‌م کچه بۆ عاسمی کوڕی ده‌یخوازێت...
له‌م دوو به‌ڕێزه مرۆڤێکی عادل په‌یدا بوو ئه‌ویش عومه‌ری کوڕی عه‌بدولعه‌زیز بوو.
|