ڕۆژوو له ئیسلام دا (1) شێخ عبدالرحمان به‌رزنجی
الحمد لله رب العالمین و الصلاه و السلام علی خاتم الانبیاو وإمام المرسلین سیدنا محمد و علی اله وأصحابه و التابعین له‌م بإحسان الی یوم ا‌لدین . وبعد :
له دوای سوپاس و ستایشی بێ پایان بۆ په‌روه‌ردگارو ، داوا كردنی دروودو سه‌لامی به‌رده‌وامی خوا له سه‌ر پێغه‌مبه‌رو ئال و یارانی فیداكاری تا ڕۆژی دوایی :
ئه‌وه كورته باسێكه ده‌رباره‌ی ڕۆژوو له ئیسلام ، به بۆنه‌ی نزیك بوونه‌وه‌ی مانگی ڕۆژوو ، ڕه‌مه‌زانی ساڵی 1415 ك، به شێوه‌ی پرسیار و وهلاَم ، به براو خوشكه موسوڵمانه كورده به‌ڕێزه‌كانم پێش كه‌ش ده‌كه‌م و ، له هه‌مان كات له خوای گه‌وره داواكارم كه هه‌موولا كه‌لكی لێ وه‌رگرین و ، بیخاته ناو ته‌رازووی چاكه‌مان له‌و ڕۆژه‌ی تیایا به خــــزمهتی ئه‌گه‌ین و یارمه‌تی و سه‌ركه‌وتنیش هه‌ر له‌و داوا ده‌كه‌ین .
پ 1 : مه‌به‌ست له‌ووشه‌ی (صوم) واته : ڕۆژوو چیه ؟
وهلاَم : (صوم) ووشه‌یه‌كی عه‌ره‌بیه بۆ واز له شت هێنان به‌كاردێ .
له شه‌ریعه‌تی ئیسلامیش بریتیه له : وازهێنان له خواردن و، خواردنه‌وه‌و، چوونه لای ئافره‌ت ، له به‌ره‌به‌یانه‌وه ، تا ڕۆژ ئاوا بوون ، به‌نیازی ڕۆژوو گرتن .
پ 2 : پله‌و پایه‌ی ڕۆژوو له ئیسلامدا چی یه ؟
وهلاَم : ڕۆژوو شوین و پایه‌كی به‌رزی له ئیسلامدا هه‌یه ، بۆیه به‌یه‌كێك له پێنج ڕوكنه‌ی ئیسلام داندراوه ، هه‌روه‌كو نوێژ – به‌چه‌ند مه‌رجێكی دیاری – له‌سه‌ر موسوڵمانان له ساڵی دووه‌می كۆچی فه‌رز كرا.
پ 3 : به‌ڵگه له‌سه‌ر فه‌رز بوونی ڕۆژوو له‌سه‌ر موسوڵمانان چیه ؟
وهلاَم : ڕۆژوو له سهرموسوڵمانان فه‌رزه به‌گوێره‌ی :
أ – فه‌رمووده‌ی خوا له قورئان :)یا أیها الذین امنوا كتب علیكم الصیام كما كتب علی الذین من قبلكم لعلكم تتقون( البقره / 184.
واته : ئه‌ی ئیمانداره‌كان ڕۆژوو له‌سه‌رتان فه‌رز كراوه ، هه‌روه‌ك له‌سه‌ر موسوڵمانانی پێش ئێوه فه‌رز كرابوو ، تاوه‌كو ببێته په‌رژین له نێوان ئێوه‌و گوناهو خراپه‌كاری .
ب – فه‌رمووده‌ی پێغه‌مبه‌ره (درودی خوای له‌سه‌ربێت) :{بنی الاسلام علی خمس : شهاده ان لا اله الا الله ، وأن محمداً رسول الله ، وإقام الصلاه ، وإیتاو الزكاه ، وحج البیت ، وصوم رمضان} متفق علیه .
واته : دینی ئیسلام له سه‌ر پێنج كۆڵَهگه دامه‌زراوه : شه‌هاده وئیمانه به‌وه :
كه‌له‌زاتی خوا به‌ولاوه خوایه‌كی ترنیه شایه‌نی په‌رستن بێ و ، (محمد)یش پێغه‌مبه‌ری خوایه‌و ، هه‌ستان به نوێژ كردن به‌ته‌واوی و ، زه‌كات له ماڵ ده‌ركردن و حه‌ج كردن و ، به ڕۆژوو بوونی مانگی ڕمه‌زان .
ج – ئیجماع : كه هه‌موو زانایانی ئیسلام له‌سه‌ر ئه‌وه نه كه ڕۆژوو فه‌رزه ، ئه‌وه‌ش زۆر ئاشكرایه له ئیسلام ؛ بۆیه هه‌ركه‌سێ لای وابێ ڕۆژوو له ئیسلامدا فه‌رز نیه ، كافر ده‌بێ و به‌شی به ئیسلامه‌وه نامینێ ، مهگهرتازه موسوڵمان بووبێ و، یا دوور له زانایانی دین ژیابێ.
پ 4 : كه‌ی ڕه‌مه‌زان دی و ڕۆژوو واجب ده‌بێ ؟
وهلاَم : داهاتنی مانگی ڕه‌مه‌زان به‌یه‌ك له‌م دوو شتانه ئه‌بێ :
أ – له دوای ئه‌وه‌ی (29) ڕۆژ له‌مانگی شه‌عبان ته‌واو بوو ، دوای ڕۆژ ئاوا ، پیاوێكی موسوڵمانی (عادل) (1) مانگی یه‌كه‌م ڕۆژی ڕه‌مه‌زانی ببینێ و شاهیدی بدا كه دیویه‌تی . عبدالله كوڕی عباس "خوا لێیان ڕازیبێت " ده‌فه‌رمووێ : یه‌ك له كۆچه‌ره‌كان (أعرابی) هاته خزمه‌ت پێغه‌مبه‌ر (درودی خوای له‌سه‌ربێت) و گوتی : { إنی رأیت هلال رمضان، فقال :أتشهد أن لا اله الا الله ؟ قال : نعم . ، قال :أتشهد أن محمدا رسول الله ؟ قال : نعم ، قال : یا بلال أذن فی الناس فلیصوموا غدا} صححه ابن حبان والحاكم.
واته : بێ گومان مانگی یه‌ك شه‌وه‌ی ڕه‌مه‌زانم دیوه . (درودی خوای له‌سه‌ربێت) فه‌رمووی : شه‌هاده‌و ئیمان دێنی به‌وه : كه‌له‌زاتی خوا به‌ولاوه خوایه‌كی تر نیه؟ گوتی : به‌ڵێ. فه‌رمووی : شه‌هاده‌و ئیمان دێنی به‌وه : كه محمد پێغه‌مبه‌ری خوایه ؟ گوتی : به‌ڵێ ، فه‌رمووی : بلال هه‌سته به‌خه‌ڵك ڕاگه‌یه‌نه كه به‌یانی به ڕۆژوو بن .
ب – به ته‌واو كردنی مانگی شه‌عبان :
[ 1 ] عادل : ئه‌وكه‌سه‌یه كوناهی كه‌وره‌ی نه كردبی ، وله‌سه‌ر كجكهش به‌رده‌وام نه‌بی .
ئه‌گه‌ر له شه‌وی سیه‌می شه‌عبان مانگی ڕه‌مه‌زان نه‌بینرا ، به‌هۆی ئه‌وه هه‌ور بوو یا كه‌س شاهیدی نه‌دا كه مانگی دیوه ، ئه‌و ڕۆژه‌ی دادێ به سیه‌می مانگی شه‌عبان دائه‌نرێ ، پاش ته‌واو كردنی(30) شه‌عبان ، یه‌كه‌م ڕۆژی مانگی ڕه‌مه‌زان ده‌ست پێ ده‌كا. پێغه‌مبه‌ر s ده‌فه‌رمووێ : {صوموا لرویته وأفطروا لرویته ، فإن غم علیكم فأكملوا عده شعبان ثلاثین یوما } متفق علیه .
واته : مانگ دیترا به‌ڕۆژوو بن ، مانگ دیترا بیكه‌نه جه‌ژن ، ئه‌گه‌ر به‌ری ئاسمان هه‌ور بوو ئه‌وكاته سی ڕۆژه‌ی شه‌عبان ته‌واو بكه‌ن. بوخاری وموسلم گێڕاویانه‌ته‌وه.
پ 5 : مه‌رجه‌كانی ڕۆژوو كه‌وتنه سه‌ر چیه ؟
وهلاَم : تاوه‌كو ڕۆژوو له‌سه‌ر كه‌سێك واجب بێ، ده‌بێ ئه‌م مه‌رجانه‌ی خواره‌وه‌ی تێدابێ.
1 – ئیسلام . كه‌واته ڕۆژوو له سه‌ر كافر نیه .
2 – ته‌كلیف . واته : بالق بووبێ خۆی ناسیبێ و هۆش و فامی ته‌واو بێت (عاقل) بێ ، چونكه مرۆڤ ئه‌ركی شه‌رعی ناكه‌وێته سه‌ر ئه‌گه‌ر منداڵ بێ ، یا هۆش و فامی ته‌واو نه‌بێ
خۆشه‌ویست (درودی خوای له‌سه‌ربێت) ده‌فه‌رمووێ : {رفع القلم عن ثلاثه : عن النائم حتی یستیقظ ، وعن الصبی حتی یحتلم وعن المجنون حتی یعقل} رواه أبو داود.
واته : سێ كه‌س به‌ر پرسیار نین : خه‌وتوو تا له خه‌و بێ‌دار ده‌بێته‌وه ، منداڵ تا باڵق ده‌بێ و خۆی ده‌ناسی. شێت تا هۆشی دێته‌وه‌به‌ر . ئه‌بو داوود گێڕاویه‌ته‌وه .
3 ـ توانای رۆژوو كرتن :
بۆیه له‌سه‌ر نه‌خۆشێك واجب نیهكه نه‌توانێ به ڕۆژوو بێ و ، نه‌خۆشیه‌كه‌ش له جۆرێك بێ كه چاوه‌ڕێی چاك بوونی نه‌كرێ ، هه‌روه‌ها واجب نابێ له‌سه‌ر ئافره‌تێك كه عوزرێكی شه‌رعی هه‌بێ وه‌ك ئه‌وه له‌وه‌زعی مانگانه‌ی ، یا دوای منداڵ بوونا بێ .
پ 6 : مه‌رجه‌كانی دروست بوونی ڕۆژوو چین ؟
وهلاَم : مه‌رجه‌كانی دروست بوونی ڕۆژوو ئه‌مانه‌ی خواره‌وه‌ن :
أ - ئیسلامه‌تی : بۆیه ئه‌گه‌ر كافر به ڕۆژووش بێ دروست نابێ .
ب – فام و هۆش : بۆیه ڕۆژووی شێت ومنداڵێك كههۆشی په‌یا نه‌كردبێ دروست نیه ،
چونكه نیاز‌و مه‌به‌ستی له‌گه‌ڵ نیه ، بهلاَم منداڵێك كه هۆشی په‌یا كردبێ ئه‌وه ڕۆژووه‌كه‌ی دروسته .
ج – عوزرێكی وای نه بێت كه ڕێگا به ڕۆژوو نه‌دا وه‌ك : وه‌زعی مانگانه‌ی یا دوا منداڵ بوونی ئافره‌ت ، یاله هۆش خۆ چوون ، یا شێتی ئه‌گه‌ر به درێژایی ڕۆژه‌كه به‌رده‌وام بوو .
|