مناڵ و ڕاهێنانی له‌سه‌ر ڕۆژو گرتن.. (1) بورهان به‌رزنجی
مناڵ ئه‌م دیاریه به‌نرخه‌ی خودای گه‌ره‌وره‌یه که ده‌بێته ڕوناک که‌ره‌وه‌ی دڵ و ماڵ و ژیانی هه‌موو دایک و باوکێك به تایبه‌تی بۆ ئێمه‌ی موسوڵمان گه‌ر بێت ومناڵه کانمان خاوه‌نی ره‌وشتی ئیسلامی و باوه‌ڕی پته‌و و خودا په‌رست بن ده‌بن به مایه‌ی خێر و خۆشی له ژیانی دونیا‌و دوا ڕۆژمان. وه ئه‌بێت بزانین دایك باوك ئه‌رکێکی زۆر گه‌وره‌یان له‌سه‌ر شانه له ئاست په‌روه‌رده کردن و پێگه‌یاندنی مناڵ .
یه‌کێك له ئه‌رکه هه‌ره‌گه‌وره‌کان په‌روه‌رده کردنی مناڵه له سه‌ر خودا په‌رستی و شاره‌زابون له ئاینی پیرۆزی ئیسلام و ڕاهێنانیان له‌سه‌ر خودا په‌رستی .
به‌ڵێ ئیسلام به‌گشتی فه‌رمانمان پێده‌کات که هه‌وڵ بده‌ین بۆ به جێگه‌یاندنی ئه‌م ئه‌رکه وه ده‌بێت دڵنیاش بین به جێگه‌یاندنی ئه‌م ئه‌رکه واجبه‌و وه پاداشتی بێ سنوری خودای له‌سه‌ر وه‌رده‌گرین و سودی دونیا‌و دوا ڕۆژ له مناڵه‌کانمان ده‌بینین وه به پێچه‌وانه‌وه گه‌ر ئه‌م ئه‌رکه پشت گوێ بخه‌ین ڕوبه‌روی لێپرسینه‌وه‌ی خودایی ئه‌بین له دوا ڕۆژدا وه سود له مناڵه‌کانمان نابینین نه له دونیا وه نه له دواڕۆژ .وه یه‌کێك له‌م عیباده‌ت و خودا په‌رستیانه‌ی که ده‌بێت بیری لێبکه‌ینه‌وه که مناڵه‌کانمانی له‌سه‌ری ڕابێنین ڕۆژو گرتنی مانگی ڕه‌مه‌زانی پیرۆزه .
چۆن پێویسته که مناڵه‌کانمان له 7 ساڵیه‌وه فێری نوێژ بکه‌ین و فه‌رمانیان پیبکه‌ین به نوێژ کردن ئه‌بێت ئاواش بیر له ڕاهێنانیان له سه‌ر ڕۆژو گرتن بکه‌ینه‌وه .جا له‌م بابه‌ته‌دا تیشك ده‌خه‌ینه سه‌ر گرنکی ڕاهێنانی مناڵ له‌سه‌ر ڕۆژو گرتن وه چۆنیه‌تی و شێوازی ڕاهێنان و فه‌رمان پێکردنیا.
بۆ چی ڕاهێنانی مناڵ بۆ ڕۆژوو گرتن.
سه‌ره‌تا ده‌بێت بزانین که ڕۆژو یه‌کێکه له پێنچ بنچینه‌کانی ئیسلام .وه ڕۆژو هه‌میشه پێویستی به سه‌بر و هێز و خۆڕاگری چه‌سته‌یی و ئیمانێکی پته‌و هه‌یه .جا ره‌نگه ئه‌گه‌ر که‌سێك له مناڵیه‌وه رانه‌هێندرێت و ئامده نه‌کرێت به ته‌دریجی و هێدی هێدی له‌سه‌ر ئه‌م خودا په‌رستیه ئه‌وه بۆی قورس و زه‌حمه‌ت ده‌بێت که گه‌وره بوو له ناکاو ده‌ست پێ‌بکات .بۆیه پێویسته وه گرنگه هه‌ر له مناڵیه‌وه ڕاهێنانی بۆ بکرێت . هه‌روه‌کو نوێژ له مناڵیه‌وه پێغه‌مبه‌ر درودی خودای له‌سه‌ر بێت فه‌رمانی کردوه که مناڵ فێر بکرێ وه فه‌رمانی پێ بکرێت که نویژ بکات .
بۆ ئه‌وه‌ی که گه‌وره‌بوو ڕۆژو گرتن به‌ڵایه‌وه قورس نه‌بێت و به ئیمانێکی به هێزه‌وه خوی پێوه بگرێت ڕاهێنان و به‌ڕۆژو بون له مناڵیه‌وه پێویسته .
کورد گوته‌نی (خوی شیری هه‌تا پیری)ئه‌گه‌ر ئه‌م په‌نده بۆ کاری خه‌راپ زیاتر به‌کار بێت به‌ڵام ده‌توانین وا بکه‌ین مناڵه‌کانمان خو به‌کاری چاکه بگرن و تاپیری و تا مردن له خوا په‌رستی به‌رده‌وام بن.
له چ ته‌مه‌نیك مناڵ ڕابهێنرێت له‌سه‌ر ڕۆژوو گرتن؟؟؟
سه‌باره‌ت به ته‌مه‌نی مناڵ بۆ نوێژ کردن ئه‌وه فه‌رموده‌ی پێغه‌مبه‌رمان درودی خوای له‌سه‌ر بێت هه‌یه که له 7ساڵیه‌وه ده‌بێت فه‌رمانیان پێبکه‌ین و وا بکه‌ین ده‌ست به نوێژ کردن بکه‌ن هتد...
به‌ڵام ڕۆژوو گرتن هیچ ته‌مه‌نێکی بۆ دیاری نه‌کراوه که که‌ی فه‌رمان بکرێت یان ڕاهێنان بکرێت به‌و مناڵانه‌ی که نه گه‌یشتۆتنه ته‌مه‌نی بلوغ واته ڕۆژویان له‌سه‌ر پێویست نه‌بوه .به‌ڵام له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ی له‌شو لار و بونیه هه‌ر مناڵێك تایبه‌ت مه‌ندی خۆی هه‌یه و هێز و خۆڕاگری و تواناکان جیاوازن له مناڵیك بۆ مناڵێکی تر به‌ڵام وا به‌باش ده‌زانرێت که هه‌ر له ته‌مه‌نی 6 یان 7 ساڵیه‌وه ده‌ست بکرێت به ڕاهێنانی مناڵ له‌سه‌ر ڕۆژوو گرتن . که ده‌ڵیین ڕاهێنان مه‌به‌ستمان ئه‌وه نیه زۆر له مناڵ بکرێت که تا ئێواره به ڕۆژوو بێت و به‌مه زیانی پێبگه‌یێنین چ له‌لایه‌نی ده‌رونی وه چ له لایه‌نی چه‌سته‌ی به‌ڵکو ڕاهێنان جیاوازه‌و باسی ده‌که‌ین وه ئه‌م راهێنانه ده‌بێته بناغه‌یه‌کی به هێز بۆ ئه‌وکاته‌ی که رۆژووی له‌سه‌ر واجب ده‌بیت .
|