(العفو)لێبوردن مه‌ناعه‌ی له‌شی مرۆف به‌هێز ده‌کات بورهان به‌رزنجی
هه‌ر له‌گه‌ڵ بیر کردنه‌وه له تۆڵه هێزی به‌رگری (مه‌ناعه)ی له‌شت دائه‌به‌زێت . به‌ڵام کاتێك بیر له لێبوردن و به‌خشین ده‌که‌یته‌وه مه‌ناعه‌ی له‌ش به‌هێز تر ده‌بێت .لیبوردن ، لێخۆشبون (العفو) لێبورده‌یی سیفه‌تێکی خودای ته‌نهایه هه‌ر ئه‌و خودایه‌یه به‌نده‌کانی ده‌به‌خشێت له تاوان و سه‌رپێچی کردن.وه خودای گه‌وره زۆر ئه‌م سیفه‌ته‌ی خۆش ده‌وێت .وه پێغه‌مبه‌ری ئازیزمان فه‌رمانی پێکردوین که هه‌میشه لێبورده‌بین وه خۆشی درودی خوای له‌سه‌ر بێت سیفه‌تی لێبورده‌ی له ژیانی ڕه‌نگی دابۆوه هه‌روه‌ك له گه‌وره‌ترین سه‌رکه‌وتن دا که موسوڵمنان زاڵبون به‌سه‌ر کافره‌کان له ڕۆژی فه‌تحی مه‌که‌دا بڕیاری لێبوردنی دا بۆ هه‌مویان هه‌ر به‌م هۆیه‌وه کۆمه‌ڵ کۆمه‌ڵ و ده‌سته ده‌سته خه‌ڵکی ڕوی کرده نێو ئه‌م ئیسلامه پیرۆزه.
وه ئه‌مڕۆ دوای پێشکه‌وتنی جیهان له هه‌موو بوارێکه‌وه .زاناکان له وڵاتانی خۆرئاوا تێبینی شتێکی سه‌رسورهێنه‌ر ئه‌که‌ن ئه‌ویش ئه‌وه‌یه که ئه‌و که‌سانه‌ی هه‌میشه لێبورده‌ن ئه‌وه زۆر به‌که‌می توشی نه‌خۆشی ده‌بن.
بۆیه دوای لێکۆڵینه‌وه‌ی چڕ‌و پڕ ده‌رکه‌وت که ئه‌و که‌سانه‌ی هه‌میشه لێبورده‌و به‌خشنده‌ن جیهازی به‌رگری له‌شیان (جهاز المناعة )زۆر به‌هێز تره له چاو که‌سانی تر .گه‌ر سه‌یر گه‌ین زۆرترین نزا‌و دوعای پێغه‌مبه‌ری ئازیزمان درودی خودای له‌سه‌ر بێت به‌تایبه‌تی له ڕه‌مه‌زان دا و له شه‌وانی قه‌دردا (اللهم انك عفو تحب العفو فاعف عنی) واته خودایه تۆ لێبورده‌ی وه لێبوردنت خۆش ده‌وێت خودایه لێمان ببوره .
وه خودای گه‌وره شتێکی خۆشناوێت مه‌گه‌ر خێری ئێمه‌ی تێدا نه‌بێت ، جا لێکۆڵه‌ره‌وه‌کان بۆیان ده‌رکه‌وت که مرۆفی لێبورده جیهازی به‌رگری له‌شی به‌هێزتره .
له‌به‌ر ئه‌وه‌ی مرۆف کاتێك توڕه ده‌بێت یان بیر له تۆڵه‌کردن ده‌کاته‌وه له‌و ساته‌دا له‌شی مرۆف ده‌که‌وێته حاڵه‌تی ئاماده‌باشی و چاوه‌ڕوانی ڕوبه‌روبونه‌وه و ڕوداوێکی نا ئاسایی ده‌کات .
به‌م هۆیه‌وه له‌ش خێراتر‌و زیاتر خوێن ده‌چوڵێنێت و فشاری بۆ دێت .وه هۆرمۆنه‌کان به ڕێژه‌ی زیاتر ده‌ر ئه‌کات .له‌م کاته‌دا پاڵه‌په‌ستۆی خوێن به‌رز ده‌بێته‌وه. جهازی هه‌زم کردن له‌کار ده‌وه‌ستێت.جیهازی هه‌ست ماندو ده‌بێت .ماسولکه‌کان گرژ ده‌بن و ده‌شێوێن. ئه‌مه‌ش هه‌موی وه‌ك خۆ ئاماده‌کردنێکی له‌شه بۆ تۆڵه کردنه‌وه،،ئه‌م جۆره ڕوداوانه به‌سه‌ر له‌ش و چه‌سته‌ی مرۆف و دووباره بونه‌وه‌ی ده‌بێته هۆی تێکچون باری چه‌سته و ده‌رونی مرۆف ده‌بێته بێ هێزکردنی جیهازی به‌رگری له له‌شی مرۆفدا .
که‌چی ته‌نها به لێبوردن و به‌خشنده‌یی هیچ کام له‌م گۆڕانکاریانه به‌سه‌ر چه‌سته‌دا نایه‌ت و ئه‌مه‌ش ده‌بێته هۆی به هێز بونی جیهازی به‌رگری له‌شت به شێوه‌یه‌کی ڕێک و پێك و به‌هێز و هاوسه‌نگی له‌شت تێك ناچێت.
قورئان چی ده‌ڵیت سه‌باره‌ت به لێبوردن(العفو) گه‌ر قورئان قسه‌ی مرۆف با وه‌ك دوژمنانی ئیسلام گومانیان وایه .له‌و کاته‌دا ئه‌بو ئه‌م قورئانه پڕبێت له ده‌ربڕینی ده‌سته‌واژه‌ی توند‌و تیژ و تۆڵه کردنه‌وه‌و.
وه ئه‌گه‌ر هه‌ندێك له ڕۆژهه‌ڵات ناسان بڵێن که پێغه‌مبه‌ر درودی خودای له‌سه‌ر بێت بانگه‌وازی کردوه بۆ تۆقاندن و تیرۆر و هتد ...له‌م کاته‌دا ده‌بو قورئان فه‌رمانمان پێ‌بکات به تۆڵه‌سه‌ندن و کینه و توڕه‌یی ،
به‌ڵام به پێچه‌وانه‌وه ده‌بینین که قورئان فه‌رمانمان پێده‌کات به لێبوردن هه‌رچه‌ند گه‌وره‌ترین تاوان له ئاستدا کرابێت .
بگره فه‌رمانمان پێده‌کات به ئارامگرتن ئارامگرتنێکی جوان .
قورئان فه‌رمانمان پێده‌کات به لێبوردن وه موسوڵمانی لێبورده لای خودا پاداشتی لێبوردنی خوداییه وه تۆڵه‌ی بۆده‌کاته‌وه به‌رامبه‌ر ئه‌م شته‌ی له‌ده‌ستی داوه یان به‌رامبه‌ری کراوه .
جا زاناکان سه‌رده‌م ده‌ڵێن پاداشت کردن چاکترین چاره‌سه‌ره بۆ ئه‌وه‌ی مرۆفی خاوه‌ن حه‌ق و سته‌م لیکراو بیر له تۆڵه‌و توڕه‌یی نه‌کاته‌وه وه ئه‌م باسه‌ش له قورئانا هاتوه هه‌روه‌ک خودا ده‌فه‌رموێت (وجزاء سیئة سیئة مثلها فمن عفا و اصلح فاجروه على الله انه لا یحب الظالمین)واته جا تۆڵه‌ی هه‌ر تاوانێك به ئه‌ندازه‌ی تاوانه‌که‌یه بێ زیادو که‌م، ئه‌و که‌سه‌ی لێخۆشبوونی هه‌بێت لێبورده‌بێت و و چاوپۆشی و چاکسازی بکات، ئه‌وه پاداشتی لای خوایه، به‌ڕاستی خوا سته‌مکارانی خۆش ناوێت.،،،،سه‌یر که چۆن خودا پاداشتت پێ ئه‌دات له‌بری لێخۆشبون و لێبوردن .ئایه هیچ له‌مه جوانتر باشتر هه‌یه که خودا ئه‌مه‌ت بداتێ که تۆ پێت خۆشه به‌م شێوه‌یه قورئان هانمان ئه‌دات بۆ ئه‌وه‌ی لێبورده‌بین.
هه‌روه‌ها له ئایه‌تێکی تری قورئاندا خودای به‌خشنده لێبوردن و لێخۆشبونی خۆی به‌ستاوه‌ته‌وه به لێبوردن و لێ‌خۆش بونی به‌نده‌کان له نێوان یه‌کتردا گه‌ر ده‌ته‌وێت خودا بت بورێت و بت به‌خشێت لێبورده‌و به‌خشنده‌به له ئاست خه‌ڵکی دا ئائه‌مه‌یه هاوسه‌نگی دروست ده‌کات .چونکه زانایان ده‌ڵێن لێبوردن ده بێت هه‌میشه به‌رامبه‌ر به‌شتێکی تر بکرێت .
خودای به‌خشنده ده‌فه‌ره‌موێت (ولیعفوا ولیصفحوا الا تحبونه ان یغفر الله لکم و الله غفور رحیم)واته ده‌با لێبوورده‌بن، ده‌با چاوپۆشی بکه‌ن، مه‌گه‌ر حه‌ز ناکه‌ن خوا لێتان خۆش ببێت، خوایش هه‌میشه لێخۆش‌بوو میهره‌بانه.
هه‌ڵچون و توڕه‌ی له‌م سه‌رده‌مدا بۆته هۆکاری سه‌ره‌کی بۆ هه‌موو تاوانکاریه‌کان هه‌ر به‌هۆی توڕه‌ییه‌وه ڕۆژانه هه‌زاران تاوانی جۆراو جۆر ڕوو ئه‌دات هه‌ر له کوشتن و شه‌ڕو و طلاق هتد...
وه زانایان گه‌یشتۆتنه ئه‌م بڕوایه‌ی که ته‌نها رێگا چاره بۆ ده‌رباز بون له‌م هه‌موو کێشه‌و گرفته ته‌نها ڕێگر بۆ نه‌کردنی ئه‌م تاوانکاریانه .دڵ گه‌وره‌یی و لێبوردنه .
پاك و خاوێنی بۆ خودای کارجوان ئیسلام چوارده سه‌د پیش ئێستا خه‌می له‌م کێشه‌یه خواردوه‌و ڕێگا چاره‌ی بۆ داناوه و هه‌میشه ئیسلام فه‌رمانمان پێده‌کات به لێبوردن و لێ‌خۆش بوون و دڵ گه‌وره‌یی و هه‌ڵنه‌چون هه‌روه‌ك ئه‌م یاره‌ی که هاته لای پێغه‌مبه‌ری ئازیزماندرودی خودای له‌سه‌ر بێت و داوای ئامۆژگاری لێکرد سێ جار له‌سه‌ر یه‌کتر پێغه‌مبه‌ر درودی خودای له‌سه‌ر بێت فه‌رموی(لا تغضب)واته توره مه‌به..
جا با ئێمه‌ش به‌بۆنه‌ی مانگی ڕه‌مه‌زانی پیرۆز بۆ ئه‌وه‌ی هه‌م له دونیا ته‌ندروستیمان باش بێت وه هه‌م لێ‌خۆش بونی خودا به‌ده‌ست بێنین له یه‌کتر ببورین و لێبوردن و لێخۆشبون بخه‌ینه پێش توره‌بون وتۆڵه کردنه‌وه هه‌میشه لێبورده‌بین تا خودا بمان بورێت.
بورهان به‌رزنجی
|