قورئانی پیرۆز
بیروباوه‌ڕ
فه‌رمووده‌
وانه‌كانی‌ فیقهی‌ ئیسلامی‌
په‌روه‌رده‌و ئه‌خلاق
ژیاننامه‌
مێژوو
خێزان‌و منداڵ
فه‌تواشه‌رعیه‌كان
وتاره‌كانی‌ هه‌ینی‌
زیكرودوعاكان
قوتابخانه‌ی‌ سه‌ڵاحه‌دین
گه‌نجان
هونه‌ر
هه‌مه‌ره‌نگ
كتێبخانه‌‌ر
ته‌رم و جه‌نازه‌‌ر
166
962100
ته‌فسیری قورئانی پیرۆز
ته‌فسیری سووڕه‌تی الکهف به‌شی دووه‌م د.عبدالله‌
 الْحَمْدُ لِلَّهِ الَّذِي أَنْزَلَ عَلَى عَبْدِهِ الْكِتَابَ وَلَمْ يَجْعَلْ لَهُ عِوَجَا(1)
ماناى ئایەتەکە بە کورتى واتە : هەموو سوپاس و ستایش بۆ ئەو خودایەى کە ناردوویەتە خوارەوە کتێب بۆ سەر بەندەى خۆى - موحەممەد صلى الله علیه و سلم - وە هیچ جۆرە لاریەکى تێدا دانەناوە.
: خواى گەورە لە سەرەتاى ئەم سوڕەتەدا بەندەکانى فێردەکات کە سوپاسگوزارى بکەن لەسەر گەورەترین نازونیعمەت کە پێ ى بەخشیون کە ئەویش بریتى یە لە دابەزاندنى قورئانى پیرۆز بۆ سەر پێغەمبەر- صلى الله علیه و سلم - کە هیچ جۆرە لاریەکى تێدا نى یە بەڵکو ئەو پەڕى ڕاست و دروستە ، کە بە هۆیەوە لە هەموو تاریکى یەکان دەرى هێنان بەرەو رۆشنایى ئیسلام و هەموو بیرو باوەڕەکان و حەلال و حەڕام و هۆکارەکانى چوونە بەهەشت و دۆزەخى تیایدا ڕوون کردەوە و ئاگادارى کردنەوە لە هەموو ئەو شتانەى کە زیانیان پێ دەگەیەنێ و هانى دان بۆ گشت ئەو کردەوانەى کە بە قازانجیان تەواو دەبێت ، ئیتر قورئانى پیرۆز گەورەترین نیعمەتە لەسەر بەندەکان کە پەروەردگاریان فێریان دەکات چۆن سوپاسگوزارى بکەن بەرامبەر بەو بەخششە مەزنە هەروەکو دەفەرموێ : { الْحَمْدُ لِلَّهِ الَّذِي أَنْزَلَ عَلَى عَبْدِهِ الْكِتَابَ وَلَمْ يَجْعَلْ لَهُ عِوَجَا}.
دوو تێبینى لەسەر ئایەتەکە بە بەراورد لە گەڵ سوڕەتەکانى تردا :
1/ سوڕەتى (الاسراء) کە لە پێش سوڕەتى (الکهف) هاتووە بە {سبحان الذي أسرى بعبده.....} دەست پێ دەکات وە کۆتا ئایەتى دەفەرموێ  {و قل الحمد لله الذي لم يتخذ ولدا...} پاشان سوڕەتى (الکهف) دەست پێ دەکات بە {الْحَمْدُ لِلَّهِ الَّذِي أَنْزَلَ عَلَى عَبْدِهِ .....} کەواتە (سبحان الله) لە پێش (الحمد لله) وە لە چەندین ئایەتى تریش لە قورئانى پیرۆزدا ئەم شتە بەدى دەکرێ وەکو (وَ سبِّح بِحَمدِ رَبَّكَ قبلَ طلوع الشمسِِ ...) گه : 130 ، وە لە فەرموودە شیرینەکانى پێغەمبەرى ئازیزدا - ێلى الله علیه و سلم - بە هەمان شێوە (سبحان الله) لە پێش (الحمد لله) لە بەر ئەوەى (سبحان الله) واتە پاک و بێ گەردى بۆ خواى گەورە کە دوورە لە هەموو سیفاتێکى کەم و کورتى ، وە (الحمد لله) واتە هەموو سوپاس و ستایش بۆ ئەو خودایەى کە خاوەنى هەموو سیفاتى تێر و تەواوە . ئەوە لە لایەنى وەسفکردنى خواى گەورە . وە لە لایەنى بەندەوە لە مەسەلەى پاککردنەوەى دەروون ( تزکیە النفس) ئەمیشیان پاککرنەوەى دەروون (تخلیە) لە سیفاتە خراپەکان لە پێش ڕازاندنەوە (تحلیە)ى دەروون بە سیفاتە چاکەکان.
2/ سوڕەتى (الکهف) یەک لەو پێنج سوڕەتەیە لە قورئانى پیرۆزدا کە بە (الحمد لله) دەست پێ دەکات چوارەکەى تریش :
- { الفاتحە: الحمد لله ربِ العالمین}
- الأنعام : الْحَمْدُ لِلَّهِ الَّذِي خَلَقَ السَّمَوَاتِ وَالأَرْضَ وَجَعَلَ الظُّلُمَاتِ وَالنُّورَ ثُمَّ الَّذِينَ كَفَرُوا بِرَبِّهِمْ يَعْدِلُونَ
-- {سبأ : الْحَمْدُ لِلَّهِ الَّذِي لَهُ مَا فِي السَّمَوَاتِ وَمَا فِي الأَرْضِ وَلَهُ الْحَمْدُ فِي الآخِرَةِ وَهُوَ الْحَكِيمُ الْخَبِيرُ}
- {فاطر: الْحَمْدُ لِلَّهِ فَاطِرِ السَّمَوَاتِ وَالأَرْضِ جَاعِلِ الْمَلائِكَةِ رُسُلاً أُولِي أَجْنِحَةٍ مَثْنَى وَثُلاثَ وَرُبَاعَ يَزِيدُ فِي الْخَلْقِ مَا يَشَاءُ إِنَّ اللَّهَ عَلَى كُلِّ شَيْءٍ قَدِيرٌ} .
 ئەگەر تێبینى بکەین لە هەر چوار سوڕەتدا خواى گەورە شایەنى هەموو سوپاس و ستایشە لەسەر پەروەردگارێتى (الربوبیە) بە تایبەتى نیعمەتى هێنانەدى بونەوەر (نعمە الایجاد) ، وە لە سوڕەتى (الکهف)دا خواى گەورە شایەنى هەموو سوپاس و ستایشە لەسەر پەرستراوێتى (الالوهیە)بە تایبەتى نیعمەتى ڕێنیشاندان (نعمە الارشاد) ، ئیتر نیعمەتى هێنانەدى بونەوەر بە نیعمەتى ڕێنیشاندان تێر و تەواو دەبێت و دەبێتە ( نور على نور) ، وە بوونى ئادەمیزاد وەکو بەشێک لەو بونەوەرەدا بەبێ وەرگرتنى نیعمەتى ڕێنیشاندان بونێکى بێ مانایە - هەروەکو خۆیان دان بەو ڕاستى یە دادەنێن یان بە کردەوە دەیسەلمێنن کاتێک ژیانیان بە خۆکوشتن کۆتایى پێ دێنن - وە دەبن بە بەشێکى تێکدەر و نامۆ لە جەستەى ئەو بونەوەرە خواپەرستەدا.
 وردەکارى لە ئایەتەکەدا:
الْحَمْدُ  : هەروەکو (إبن القیم الجوزیە) دەفەرموێ لە (مدارج السالکین) دا : (لە ڕاستى دا سوپاسگوزارى ئەمانەى لەخۆدا گرتووە : مەدح  کردنى سوپاسگوزارکراو  بە سیفاتى تێرو تەواو و شکۆدارى لەگەڵ خۆشویستنى و ڕازى بوون لێ ی و مل کەچ بوون بۆى. ئیتر کەسێک سوپاسگوزار نى یە کە ئینکارى سیفاتى سوپاسگوزارکراو بکات یان ئەو کەسەى پشت لە خۆشویستنى بکات و مل کەچ نەبێت بۆى . وە هەرچەندە سیفاتى تێرو تەواوى سوپاسگوزارکراو زیاتر بێت ئەوا سوپاسگوزارى کردنى تەواوتر دەبێت ، وە هەرچەندە کەم و کورتى لە سیفاتى تێرو تەواوى هەبێت ئەوا سوپاسگوزاری کردنەکەى کەمتر دەبێت بە ئەندازەى کەم و کورتى یەکەى ، بۆیە سوپاسگوزارى کردنى اللـه - سبحانه و تعالى - بە تەواوى هیچ کەسێک ناتوانێ تەنها خۆى نەبێت .)
(ال) لە (الحمد) : (للاستغراق)ــە واتە هەموو شێوازەکانى سوپاسگوزارى کردن لە خۆى دەگرێ.
جیاوازى لە نێوان (الحمد) و (الشکر) :
(الحمد) بە زوبان دەبێت بۆ مەدح  کردنى سوپاسگوزارکراو  بە سیفاتى تێرو تەواو و شکۆدار کە خاوەنێتى وە هەروەها لە سەر ئەو نیعمەتانەى کە پێت گەیشتوون لە لایەن سوپاسگوزارکراوەوە.
(الشکر) بە دڵ و بە زوبان و بە ئەندامەکان - واتە ئەنجامدانى کردەوەى چاک - دەبێت لە سەر ئەو نیعمەتانەى کە پێت گەیشتوون لە لایەن سوپاسگوزارکراوەوە.
جیاوازى لە نێوان (الحمد) و (المدح) :
(الحمد) مەدح  کردنى سوپاسگوزارکراو  بە سیفاتى تێرو تەواو و شکۆدارى لەگەڵ خۆشویستنى و ڕازى بوون لێ ی و مل کەچ بوون بۆى. وە هەروەها (الحمد) تەنها بۆ زیندوو ئەنجام دەدرێ .
(المدح) مەدح  کردنى سوپاسگوزارکراو  بە سیفاتى تێرو تەواو و شکۆدارى بەبێ خۆشەویستى و ڕازى بوون لێ ی و مل کەچ بوون بۆى. وە هەروەها (المدح) بۆ زیندوو و مردوو و جەمادات ئەنجام دەدرێ.
پیتى لام لە  (لله)  : (للإختصاص و الإستحقاق) واتە ئەو سوپاسگوزارى یە تایبەتە بە (الله) و هەر ئەو شایەنێتى.
الله (جل جلاله) : ناوێکە تایبەت بە خواى گەورە بە ماناى پەرستراو دێت وەکو دەفەرموێ : {وَهُوَ اللَّهُ فِي السَّمَوَاتِ وَفِي الأَرْضِ}(الانعام : 3) واتە پەرستراوە لە ئاسمانەکان و لە زەوى ، وە هەروەها ناوى (الله) ئەێل و بنەڕەتە بۆ ناوەکانى ترى خواى گەورە بۆیە ناوەکانى تر لە دواى ئەو ناوە دێن لە چەندین ئایەت لەو قورئانى پیرۆز وەک : {هُوَ اللَّهُ الَّذِي لا إِلَهَ إِلاَّ هُوَ عَالِمُ الْغَيْبِ وَالشَّهَادَةِ هُوَ الرَّحْمَنُ الرَّحِيمُ (22) هُوَ اللَّهُ الَّذِي لا إِلَهَ إِلاَّ هُوَ الْمَلِكُ الْقُدُّوسُ السَّلامُ الْمُؤْمِنُ الْمُهَيْمِنُ الْعَزِيزُ الْجَبَّارُ الْمُتَكَبِّرُ سُبْحَانَ اللَّهِ عَمَّا يُشْرِكُونَ (23) هُوَ اللَّهُ الْخَالِقُ الْبَارِئُ الْمُصَوِّرُ لَهُ الأَسْمَاءُ الْحُسْنَى يُسَبِّحُ لَهُ مَا فِي السَّمَوَاتِ وَالأَرْضِ وَهُوَ الْعَزِيزُ الْحَكِيمُ ْ ْ (24)} الحشر.
عَبْدِهِ  : واتە بەندەکەى کە موحەممەدە - صلى الله علیه و سلم . خواى گەورە وەێفى دەکات بە بەندەى خۆى لەبەر ئەوەى لە هەموو کەسێک زیاتر بەندایەتى بۆ خواى گەورە ئەنجام دەدات . کە سەرنج دەدەین دەبینین لە سێ جێگادا وەێفى کراوە بە بەندە:
1/ لە کاتى هاتنە خوارى قورئانى پیرۆزدا بۆ لاى ئەو : وەک ئەو ئایەتەى ئێمە لە خزمەتى داین ، وە هەروەها ئایەتى : {تَبَارَكَ الَّذِي نَزَّلَ الْفُرْقَانَ عَلَى عَبْدِهِ لِيَكُونَ لِلْعَالَمِينَ نَذِيراً (1)} الفرقان .
2/ لە کاتى پارێزگارى کردن لێ ى وەکو دەفەرموێ : {وَإِنْ كُنتُمْ فِي رَيْبٍ مِمَّا نَزَّلْنَا عَلَى عَبْدِنَا فَأْتُوا بِسُورَةٍ مِنْ مِثْلِهِ وَادْعُوا شُهَدَاءَكُمْ مِنْ دُونِ اللَّهِ إِنْ كُنتُمْ صَادِقِينَ (23)} البقرە .
3/ لە کاتى شەوڕۆیى پێ کردنى ، وەکو دەفەرموێ : {سُبْحَانَ الَّذِي أَسْرَى بِعَبْدِهِ لَيْلاً مِنْ الْمَسْجِدِ الْحَرَامِ إِلَى الْمَسْجِدِ الأَقْصَى الَّذِي بَارَكْنَا حَوْلَهُ لِنُرِيَهُ مِنْ آيَاتِنَا إِنَّه هُوَ السَّمِيعُ الْبَصِيرُ (1)} اڵاسراء .
وە پێغەمبەریش - صلى الله علیه و سلم . بە شانازی یەوە خۆى بە بەندەى خواى گەورە دەزانى وەکو لە چەندین فەرمودەدا ئەم ڕاستى یە بەدى دەکرێ :
- - عن الْمُغِيرَةَ رَضِيَ اللَّهُ عَنْهُ يَقُولُ إِنْ كَانَ النَّبِيُّ صَلَّى اللَّهُ عَلَيْهِ وَسَلَّمَ لَيَقُومُ لِيُصَلِّيَ حَتَّى تَرِمُ قَدَمَاهُ أَوْ سَاقَاهُ فَيُقَالُ لَهُ فَيَقُولُ (أَفَلَا أَكُونُ عَبْدًا شَكُورًا) رواه البخاري. واتە : الْمُغِیرَەَ خواى لێ ڕازى بێت دەفەرموێ : پێغەمبەر - صلى الله علیه و سلم - هەڵدەستا و شەونوێژى دەکرد هەتاوەکو پێیەکانى یان لاقەکانى دەئاوسان ئینجا پێیان دەوت بۆ وا دەکەیت؟ - واتە ئازارى خۆت دەدەیت؟ - دەیفەرموو ( ئایا بەندەیەکى سوپاسگوزار نەبم ؟
-- قال النَّبِيُّ صَلَّى اللَّهُ عَلَيْهِ وَسَلَّمَ ( آكل كما يأكل العبد و أجلس كما يجلس العبد فإنما أنا عبد) من مراسيل يحيى بن أبي كثير و خرجه ابن سعد في طبقات هواتە : پێغەمبەر - صلى الله علیه و سلم - دەفەرموێ : نان دەخۆم هەروەکو بەندە ، وە دادەنیشم هەروەکو بەندە ، چونکە بەڕاستى من بەندەم.
عَنْ أَنَسِ بْنِ مَالِكٍ أَنَّ رَجُلًا قَالَ يَا مُحَمَّدُ يَا سَيِّدَنَا وَابْنَ سَيِّدِنَا وَخَيْرَنَا وَابْنَ خَيْرِنَا فَقَالَ رَسُولُ اللَّهِ صَلَّى اللَّهُ عَلَيْهِ وَسَلَّمَ ( يَا أَيُّهَا النَّاسُ عَلَيْكُمْ بِتَقْوَاكُمْ وَلَا يَسْتَهْوِيَنَّكُمْ الشَّيْطَانُ أَنَا مُحَمَّدُ بْنُ عَبْدِ اللَّهِ عَبْدُ اللَّهِ وَرَسُولُهُ وَاللَّهِ مَا أُحِبُّ أَنْ تَرْفَعُونِي فَوْقَ مَنْزِلَتِي الَّتِي أَنْزَلَنِي اللَّهُ عَزَّ وَجَلَّ)رواه أحمد. واتە ئەنەس خواى لێ ڕازى بێت دەگێڕێتەوە کە پیاوێک ووتى یا موحەممەد - صلى الله علیه و سلم – ئەى گەورەمان وە کوڕى گەورەمان وە ئەى لە هەمومان چاکتر وە کوڕى لە هەمومان چاکتر . پێغەمبەر - صلى الله علیه و سلم -  فەرموێ : ( ئەى خەڵکینە لە خوا بترسن و شەیتان بە دواى هەواو ئارەزوەکانتان نەتانبات ، من (موحەممەدى کوڕى عەبدوالله) م ، بەندەى خوداو نێرراوى ئەوم ، سوێند بە خوا پێم خۆش نى یە بەرزم بکەنەوە لە سەروى ئەو جێگایەیەى کە خواى گەورە بۆى داناوم - روى النسائي عن إبن عباس رضي الله عنهما : ( أن رجل قال للنبي صلي الله عليه وعلى اله وسلم : ما شاء الله وشئت فقال النبي صلي الله عليه وعلى اله وسلم: اجعلتني لله ندا  ما شاء الله وحده ) واتە : ئیبن و عەبباس خواى گەورە لە خۆى لە باوکى ڕازى بێت دەگێڕێتەوە کە پیاوێک ووتى بە پێغەمبەر - ێلى الله علیه و سلم - ئەوەى خوا بیەوێ و تۆ بتەوێ ، پێغەمبەر - صلى الله علیه و سلم - فەرموى ئایا دەمکەى بە هاوەڵ بۆ خواى گەورە ؟ بڵێ : ئەوەى خوا بیەوێ تەنیا ئیتر پێویستە ئێمەى موسلمانیش پێغەمبەرمان - ێلى الله علیه و سلم - خۆشتر بوێ لە خۆمان و ماڵ و منداڵمان ، وە فەرمودە شیرینەکانى وەربگرین و کارى پێ بکەین و لە سەر چاو و لە سەر سەرمان دایبنێین ، وە بڕوامان وابێ کە لە هەموو بەندەکان گەورەترو خۆشەویسترە لاى خواى گەورە ، بەڵام پەرستن بە مانا فراوانەکەى تەنها بۆ خواى گەورە ئەنجام بدەین بە تایبەتى مەسەلەى بەهانا هاتن (الإستغاثة) وە مەسەلەى داواى یارمەتى کردن (الإستعانة) ، کە بە ڕاستى کەسانێکى زۆر کە ناحاڵین لە موسلمانان هاوار دەبەنە لاى پێغەمبەر  -صلى الله علیه و سلم - و داواى یارمەتى لێ دەکەن ، کە ئەمەش جۆرێکە لە پەرستن کە پێویستە تەنها بۆ خواى گەورە ئەنجام بدرێ لە کۆتاییدا پێویستە بزانین هەر بەندەیەک بە ئەندازەى ئەو بەندایەتى یەى کە بۆ خواى گەورە ئەنجامى دەدات ئەوا خواى گەورە ڕێزى لێ دەنێ و عیززەتى پێ دەبەخشێ { مَنْ کانَ یرید العزَەَ فللهِ العِزَەُ جمیعاَ} ، وە هەر بەندەیەک بە ئەندازەى ئەو بەندایەتى یەى کە بۆ غەیرى خوا ئەنجامى دەدات ئەوا خواى گەورە زەلیل و ڕیسواى دەکات هەروەکو الحسن ڕەحمەتى خواى لێ بێت دەفەرموێ : (أبى الله إلا أن يذل من عصاه) واتە خواى گەورە قبوڵ ناکات ، دەبێ ئەو کەسە زەلیل بکات کە سەرپێچى دەکات.
ئه‌‌م بابه‌ته‌ له‌ مالپه‌ری ئاسووده‌یی وه‌رگیراوه‌
ئه‌م بابه‌ته   ‌ 2563 جار خوێندراوه‌ته‌وه‌
19/02/2015
بۆچوون بنێره
هیچ کۆمێنتێک نه‌نوسراوه‌ .
1
ژماره‌ی بۆچوون
تکایه‌ سه‌رنجێک مه‌نوسه‌ که‌له‌گه‌ڵ ڕه‌وشتی گه‌له‌که‌مان ناگونجێت ئه‌م سه‌رنجانه‌ پاش پیاچوونه‌وه‌ بڵاوده‌کرێنه‌وه‌.
 
   
بابه‌تی زیاتر ...
1